Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

سیمینارێك دەربارەی دەروونزانی گشتی ((ئامانجەكانی دەروونزانی))

1-تێگەیشتن

 (الفهم) (Understanding)

یەكەم ئامانجی دەروونزانی بریتییە لە تێگەیشتنی دیاردە دەروونییەكان، ئەویش لە رێگەی وەڵامدانەوەی هەردوو پرسیاری (چۆن، كیف؟)و (بۆچی، لماذا؟) ئەو رەفتارو هەڵسوكەوتە دەبێت؟ واتە دەروونزان‌و توێژەران دەیانەوێ‌ بزانن (چۆن‌و بۆچی)

دیاردەكان روو دەدەن.

2- پێشبینی كردن (التنبۆ) (Prediction)

لە قۆناغی دووهەم‌و لە رێگەی گریمان‌و تیۆرەكانی قۆناغی یەكەمەوە، دەبێت لە توانای دەروونزانیدا هەبێت، كە پێشبینی روودانی دیاردە دەروونییەكان بكات، ئەویش لە رێگەی وەڵامدانەوەی پرسیارەكانی (كەی، متی؟) و ( چی ،  ماژا ؟ ). واتە ئامانجی یەكەم ئەو گرنگیەی نابێت ئەگەر توانای پێشبینی كردنی نەبێت، كەواتە پێشبینی كردنی دیاردەكان نرخ‌و بەهای ئامانجی یەكەم بەهێز دەكات.

3-كۆنترۆڵكردن‌و زاڵا بوون 
(الچبگ) (Control)
كۆنترۆڵكردن‌و زاڵا بوون
ئامانجی سێهەمی دەروونزانی بریتییە لە كۆنترۆڵكردنی دیاردە دەروونییەكان‌و زاڵبوون بەسەریانداو بەكارهێنانیان بۆ خزمەتی مرۆڤایەتی، ئەم ئامانجەش ئەزموون‌و تاقیكردنەوەو پێوەرێكی بـەهێزترە بۆ تاقی كردنەوەو زانینی راســتی‌و دروســتی گریمـان‌و تیۆرە دەروونییەكان









سیمینارێك دەربارەی دەروونزانی گشتی ((ئامانجەكانی دەروونزانی)) Reviewed by k on 11:50:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.