Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

راپۆرت لەسەر فۆتۆشۆپ

فۆتۆشۆپ نەرمەواڵە ی کۆمپیوتەرە تایبەتە بەچێککردن یان دەستکاری وێنە ، یەکێکە لە بەرھەمە سەرکەوتووەکانی کۆمپانیای ئەدۆبی ، وەشانەکانی فۆتۆشۆپ لەساڵی ٢٠٠٣ ەوە بەردەوامن لە دەرچوون کە دواھەمین وەشان لە ساڵی ٢٠١٤ دەرچوو بەنێوی ئەدۆبی فۆتۆشۆپ cc 2014 پەڕگەی فۆتۆشۆپی ناسراوە "PSD" کە بەھۆی ئەم جۆرە پەڕگەیە بەکارھێنەرانی نەرمەواڵەکە دەتوانن دوبارە چاکسازی لەسەر وێنەکە ئەنجام بدەن . نەرمەواڵەکە پاڵپشتی ھەردوو سیستەمی کارپێکەری ویندۆز ی مایکرۆسۆفت و مەک ئۆ ئێس ی ئەپڵ دەکات. ناسراوترین بەرنامەیە لە بەرھەمەکانی ئەدۆب کە لەساڵی 1988 بەرھەم ھێنراوە لە لایەن دوو پرۆگرامەرەوە کەبران بەناوەکانی (John Knoll) و (Thomas Knoll) بەڵام دوای ئەوەی لەگەڵ کۆمپانیای ئەدۆبدا کەوتنەر ڕێکەوتنێک توانرا دەرچووی (Photoshop 1.0) لەسەر کۆمپیوتەری ماکنتۆش جێگیربکەن لە ساڵی 1990 دا ، پاشگری فایلەکانی فۆتۆشۆپ (PSD) ئەمەش کورتکراوەیەکە بۆ (Photoshop Document) ، لەم جۆرە فایلەدا بەتەواوی گۆڕانکاریەکان پارێزراو دەبن و بەرنامەکە بە ئاسانی مامەڵە لەگەڵ ئەم جۆرە پاشگرەدا دەکات کاتێک لە چەندین لایەری جیاواز پێک ھاتبێت ، ئەم بەرنامەیە لە ساڵی 1992 دا بۆ سیستەمی مایکرۆسۆفتیش بەرنامە بنیات نراو لەو ڕێکەوتەوە تا ئێستا لە کاردایە .


جیاوازی وێنەیی
https://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/a/aa/Carolinewozniacki.jpg/170px-Carolinewozniacki.jpg
وێنەی تر
ئەم وێنەیە بەھۆی فرمانی بڕین و کڕۆپ (crop) و لاسۆ تووڵ (lasso tool) توانراوە چێککاری جوان بۆ بکرێ و تەنانەت سەیرکەرانی بەئاسانی نەتوانن بزانن کەوێنەکە ساختەیە!

https://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/9/97/Photomontage_%28Forggensee_Panorama%29_-2.jpg/500px-Photomontage_%28Forggensee_Panorama%29_-2.jpg
زمانەکان[دەستکاری]
فۆتۆشۆپ بە کۆمەڵێ زمان ھەیە لەوانە : زمانی پرتووگالی لە شێوەزاری بەڕازیلی ، ئینگلیزی ، عەرەبی ، چینی ، چیکی ، ئەڵمانی ، فەڕەنسی ، ئیسپانی ، ھەنگاری ، ئیتالی ، ژاپۆنی ، کۆری ، نەرویجی ، پۆڵەندی ، ڕۆمانی ، ڕووسی ، سویدی ، تورکی، ئوکرانی و یۆنانی چەندەھا زمانی تریش

وەشانەکان فۆتۆشۆپ
ئەدۆبی فۆتۆشۆپ CS1
ئەدۆبی فۆتۆشۆپ CS2
ئەدۆبی فۆتۆشۆپ CS3
ئەدۆبی فۆتۆشۆپ CS4
ئەدۆبی فۆتۆشۆپ CS5
ئەدۆبی فۆتۆشۆپ CS6
ئەدۆبی فۆتۆشۆپ cc
ئەدۆبی فۆتۆشۆپ cc 2014
ئەدۆبی فۆتۆشۆپ cc 2015
مێژووی وەشانەکان
دەرچووەكان و ماوەی گەشەكردنی و تایبەتمەندیەكانی فۆتۆشۆپ :

تا ساڵی 1988 بەرنامەیەك نەبوو بتوانێت كار لە وێنەدا بكات بەڵام (Thomas Knoll) كە خەریكی پرۆژەیەك بوو بۆ (Image Processing) توانی دەرچوێك بۆ گۆرانكاریكردن لە وێنەدا بەشیوەیەكی تاقیكاری بەرهەم بهێنیت ئەم كارەشی بێگومان بە یارمەتی و هاوكاری براكەی بوو سەرەتا ناوی نا (Image Pro) ، بەڵام كاتێك بڵاوی كردوە بە ناوی (Display) بەرنامەكەی ناساند ، لە ساڵی 1989 دا دووبارە ئەم بەرنامەیە كەبەمەبەستی كاركردن لەوێنەی دیجیتاڵیدا بەرهەمیان هێنابوو كەوتنەوە گۆرانكاریكردن و داڕشتنەوەی كۆدەكانی ، دواتر هەر لەهەمان ساڵداو بەشێوەیەكی بازرگانی و بەسەربەخۆ لە رێگای كۆمپانیایەك بە ناوی (Barneyscan XP) دووسەد دەرچووی لە بەرنامەیەك بڵاوكردوە بە ناوی (Photoshop) وە بیگومان ئەمەش هەر ئەو ناوەیە كە ئێستا هەیەتی هاوپێچ لەگەڵ بەرنامەكەشدا لە شێوەی ڕێبەرێكدا لایەنە گرنگەكانی بەرنامەكەو فێركاریەكی سەرەتایی دانرابوو تا بەكارهێنەر بتوانێت بە بەرنامەكە ئاشنابیت و بتوانێت كاری تێدا بكات .

كاتێك كۆمپانیای ئەدۆب پەیوەندی بەم دوو پرۆگرامەرەوە كرد بەمەبەستی وەرگرتنی مافی بڵاوكردنەوەی ئەوانیش ڕازی بوون لەسەر گرێبەستەكەو بوون بە بەشێك لە كۆمپانیای ئەدۆب ، دروست لە كۆتایی ساڵی 1989 داو كاتێك نۆ مانگ بەسەر دەرچوونی یەكەم ڤێرژنی فۆتۆشۆپدا تێپەڕبوو بوو كە ناونرابوو (Adobe Photoshop 0.87) دەرچووێكی نوێ لە ژێر مەرج و ڕاسپاردەكانی كۆمپانیای ئەدۆبدا بەناوی (Adobe Photoshop 1.0) بڵاوكرایەوە لە ساڵی 1990 دا ، ئیتر لەم ڤێرژنەوە بەتەواوی بەرنامەكە لە لایەن كۆمپانیای ئەدۆبەوە سەرپەرشتی دەكراو هەردوو پرۆگرامەر (جۆن و تۆماس) بەردەوام كەسی نوێیان دەهێنایە ناو ستافەكەوە هەتا برەوەی زیاتر بدەن بە توانای بەرنامەكە .

لە ساڵی 1991 دا (Adobe Photoshop 2.0) بڵاوكرایەوە :

ئەم دەرچووە تەنها لەسەر كۆمپیوتەری ماكنتۆش بەگەڕدەخرا و چەندین ئامرازی نایاب بۆ توڵەكانی دەستەچەپی بەرنامەكە زیادكراوە تێیدا ئەم ئامارازنەش بەهۆی پێنوسێكەوە كە بۆ بەرنامەكە زیاد كرابوو بەكاردەهێنرا ، سەرباری ئەوەش بەرنامەكە بەشێوەیەك رێكخراوە كە بەهۆی ڕوكارێكی وێنەییەوە دادەمەزرێنرێت و ڕێنمایی تایبەت بە بەكارهێنانی بەرنامەكەشی هاوپێچ كراوە لەگەڵیدا ، لەم دەرچوەوە توانرا پشتیوانی (CMYK color) بەدی بهێنرێت ، مەبەست لەم چوار وشەیەش ئەو چوار ڕەنگە سەرەكیەیە كە پرێنتەرە ڕەنگاوڕنگە سەرەتاییەكان پشتیان پێ دەبەست .

وە لە ساڵی (1992) دا (Adobe Photoshop 2.5) بڵاوكرایەوە :

بۆ یەكەم جار لەم دەرچوەوە كۆمپانیای ئەدۆب پشتیوانی سیستەمی ویندۆزی كرد و توانرا هاوشێوەی كۆمپیوتەری ماكنتۆش لەسەر كۆمپیوتەری كەسی كە سیستەمی مایكرۆسۆفت ویندۆزی لەسەر بوو لەگەڵ سیستەمی (IRIX) كەلەسەر بنەمای كۆدەكانی (UNIX System) كەلە لایەن كۆمپانیای (Silicon Graphics) بەرهەم هێنرابوو دابمەزرێنرێت .

لەم دەرچووەشدا جگە لە چارەسەركردنی كێشەكانی دەرچووەكەی پێشوو چەند دوو تایبەتمەندی بۆزیادكراوە ئەوانیش :

1 – پشتیوانی لیستەڕەنگی (16-bit) دەكرد واتا كوالیتی وینەكان دوو هێندەی پێشوو ڕونتر كاری تێدا دەكرا .

2 – تەكنیكی دامەزراندنی بەرنامەكە لە ڕێگای سیدی ڕومەوە بەردەست خرا .

وە لە ساڵی (1994) دا (Adobe Photoshop 3.0) بڵاوكرایەوە :

كە لە سەرەتادا تەنها پشتیوانی كۆمپیوتەری ماكنتۆشی كرد بەڵام ماس مانگطك لە دەرچوونی ڤێرژنێكی تایبەتی بە ویندۆزیش بڵاوكردەوە ، گرنگترین داهێنان كە تێیدا كرا دەستەبەر كردنی چینەكان بوو (Layers) هەتا بتوانرێت وێنەكان لەسەر یەكتر دابنرێت و تێكەڵ یەك بكرێن .

وە لە ساڵی (1996) دا (Adobe Photoshop 4.0) بڵاوكرایەوە :

بۆ هەردوو سیستەمی ماك و ویندۆز بەردەست بوو ، گۆڕانكاری نوێ لە ڕێكخستنی لایەرەكاندا كرابوو كە ئاسانتر بوو كاركردن لەچینەكانیدا ، هاوكات تەكنیكی ئەكشن زیاد كرا بۆ گۆڕانكاریكردنی خێرا بەسەر وێنەكاندا .

وە لە ساڵی (1998) دا (Adobe Photoshop 5.0) بڵاوكرایەوە :

بەهەمان شێوەی دەرچووی پێشوو لەسەر هەردوو سیستەمی ماك و ویندۆز دادەمەزرێنراو پشتیوانی پاشگر گۆڕین بۆ وێنەكانی تێدا زیاد كرا واتا (Extinction) وێنەكان بە ئاسانی مامەڵەی پێوە دەكرا وەك گۆڕانكاریكردن تێیداو دواتر لە كاتی پاراستنیشیدا دەتوانرا بگۆڕرێت بە جۆرێكی تر ، هەروەها گەڕانەوەی هەنگاوەكانی تێدا زیاد كرا بۆ نمونە ئەگەر كەسێك چەندین فرمانی جێ بەجێكردبیت بەسەر وێنەیەكدا ئەوا هەنگاو بە هەنگاو دەتوانرا بیگەرێنینەوە بۆ سەرەتا ، لەكاتێكدا لەدەرچووەكانی پێشودا تەنها یەك هەنگاو دەگەڕێنرایەوە دواوە ، ڕەنگەكان لەم دەرچووەدا بەئاسانی دەستی بەسەردا دەگیرا چونكە كۆنترۆلێكی تایبەت بەڕەنگەكان دانرابوو ، لەبەرگرتنەوەی شوێنێك و دانانەوەی لە شوێنێكی تردا یەكێكی تر بوو لە تایبەتمەندیەكانی ئەم دەرچووە كەبە ئامرازی (Magnetic Lasso) ناسراوە .

وە لە ساڵی (1999) دا (Adobe Photoshop 5.5) بڵاوكرایەوە :

بۆماك و ویندۆز لە یەك كاتتدا و لەدوای ئەم دەرچوەوە بەردەوام لەیەك كاتتدا و بەهەمان تایبەتمەندیەوە بەرنامەكە بۆ هەردوو سیستەمەكە بڵاو دەكرایەوە ، لەم دەرچوە بەدواوە تەنها پاڵپشتی ماكنتۆش و ویندۆزی دەكرد و پشتیوانی هیچ سیستەمێكی تری نەكردوە تا ئێستا ، هەر لەم دەرچوەوە بۆ یەكەم جار پاشكۆ بەرنامەی (Image Ready) لەگەڵدا دانرا بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ وێنەی جوڵاودا (gif) ، ئەم تەكینیكە زیاتر لە وێبدا گرنگی پێدراو بەرنامەكە لەم دەرچوەدا بە تەواوی یاریدەدەری وێب سازان بوو تا بتوانن وێنەكانی ناو ئەم بەرنامەیە پاش چاكسازیكردن تێیدا تێكەڵ بە تێكستەكان بكەن بۆ ئەم كارەشئامرازێك دانرا بۆ پاراستن بە تایبەتمەندی وێبەكان بە ناوی (Save for Web) ، سەرباری زیادكردنی هۆكارێك بە ناوی (Extract) بۆ دەرهێنانی پرۆژەكە بە تەكنیكی جیاواز .

وە لە ساڵی (2000) دا (Adobe Photoshop 6.0) بڵاوكرایەوە :

جگە لە چارەسەركردنی كێشەكانی دەرچووی پێشوو توانرا تایبەتمەندی بەسەر لایەرەكاندا جێ بەجێبكرێت و فلتەر بۆ لایەرەكان دابنرێت ، كۆمەڵێك گۆڕانكاریش بكرێت لە توڵەكەی لای ڕاستتدا وەك توانا پێدان بە ئامرازەكان زیاد كردنی توانای هەندێكیان ، هەروەها زیادكردنی ئامرازەكانی ئاراستە سازی (Vector Shapes) چەند شێوەیەكی جیاواز كە لەسەر وێنەكان زیاد دەكرێت بەمەبەستی جیاواز .

وە لە ساڵی (2002) دا (Adobe Photoshop 7.0) بڵاوكرایەوە :

ئەم دەرچووە سەركەوتنێكی ئێجگار گەورەی بەدەست هێناو تەواو جێگیرە لە كاردا توڵەكردارەكانی ناو بەرنامەكە بەڕادەیەك پێشكەوتوو بوو تا ئێستاش شتێكی ئەوتۆی بۆزیاد نەكراوە ، تەواوی ئەو توانایەی لە دەرچووەكانی پێشودا هەبوو لێرەدا چەندین بەرانبەر زیاد كراوەو خێرا تر كراوە لە بەكارهێناندا ، پاشگرە فایلەكان تێیدا تەواو پێشكەوتوەو تەواوی جۆرەكانی تێدا پاڵپشت كراوە ، سەرباری زیادكردنی ئامرازێك بە ناوی (Plugin) كە چەندین تایبەتمەندی و توانای زیاتر دەدات بەبەرنامەكە لە مامەڵەكردن لەگەڵ وێنەدا ، هەر لەم دەرچوەوە بۆیەكەم جار (Camera Raw plug-in) خرایە كارو یاریدەدەرێكی ئێجگار باشی بەرنامەكە بوو لە ڕوناككردنەوەو تاریك كردن و زاڵكردنی ڕەنگێك بەسەر ڕەنگێكی تردا ، تێكست نووسین لەم دەرجووەدا مامەڵەیەكی وێنەیی لەگەڵدا دەكرێت و هەموو تایبەتمەندیەكانی وێنەی بەسەردا جێبەجێ دەكرێت وەك (Vector) وایە ، ئامرازەكانی بڕین و شێوەی بڕینی بەشێك لە وێنەكان زیاد گرنگی پێدراو ئاسانكاری زیاتری تێداكرابوو ، لەم دەرچوەوە یەكەم پڵەگین بە ناوی (Camera RAW) زیاد كرا لە بەرنامەكەدا كە چەند كردارێكی تایبەتی بەسەر ڕەنگی وێنەكەدادەهێنا ، واتا بەشێوەیەكی زیرەكانە مامەڵە لەگەڵ ڕەنگی وێنەكەدا دەكرا .

وە لە ساڵی (2003) دا (8.0 Adobe Photoshop CS) بڵاوكرایەوە :

ئەم دەرچووە هەرگیز بەراورد ناكرێت بەوانەی پێش خۆی ئەگەرچی ماوەی مانەوەی بەكارهێنەر لەسەر ئەم دەرچووە كەم بوو بەهۆی نوێكاریەكانی دەرچووی پاش خۆیەوە بەڵام لەڕاستیدا ئەم دەرچووە ئێجگار بەتوانابوو تەنانەت بەكارهێنەر نەیتوانی بەتەواوی ئاشنای هەموو تایبەتمەندیەكانی ببێت بەهۆی دەرچووەكەی پاش خۆی هەرچۆن بێت ئەو توانایەی لەم دەرچووەدا هەبوو بەتەواوی لە دەرچووەكانی پاش خۆیدا ڕەنگی دایەوەو تەواوی كەلینەكانیشی چارەسەركرابوو .



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
null@example.com (Barham Eng)

راپۆرت لەسەر فۆتۆشۆپ Reviewed by Unknown on 1:06:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.