Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

راپۆرت لەسەر (ئامار)

ئامار یاخود ئامارزانی (زانستی ئامار) ئەم زانستە بە زانستی پلانداڕشتنی لێکۆڵینەوە و تاقیکردنەوەکان ھەژمار دەکرێت، کە لە ڕێگای کۆکردنەوەی پێدراوەکان (داتا)، دواتر ڕێکخستن، کورت کردن، پێشاندان، شیکردنەوە، لێکدانەوە، بەدیھێنانی ئەنجامەکان بە پشتبەستن بە داتایە کۆکراوەکان، بۆ ئەوەی باشترین بڕیار بدرێت لەسەر ئەو ڵێکۆلینەوە یان تاقیکردنەوەدا.

ووشةى ئامار
ووشةيةكة وةرگيراوة لة ووشةى لاتينى
يان لةم ووشة ئيتالية وةرگيراوة ،
هةمووشي بةماناي" حةقائق و زانياريةكان لةسةر دةولةت" ديت وكو پيناسةيةكيش بؤ زانستي ئامار: ئةو زانستةية كة گرنگى بة كؤكردنةوةو پولين و تةبويبي بةيانات دةدات، پاشان ئةنجامدانى تةحليلاتى ئاماري و بةراورد كردن و دةركردني ئةنجاميك و شيكردنةوةى ئةو ئةنجامةو پاشان بريار دان...
بةشي ئامار چونكة بةشيكى زانستيية تةنها قوتابي بةشي زانستى وةردةگريت ناسنامةى بروانامةكةشة" بةكالوريوسي زانست" ة..
هيچ كردةوةيةك نيية لةژيان دا بةبي ئامار بكريت،ئةگةر ئامار نةبيت ناتوانيت هيچ زانستيك بة پراكتيكى بخوينى ئامار بةراستى زانستيكى پراكتيكيية، هةموو زانستةكانى: پزيشكى، كؤمةلايةتى، فةلةكناسي،كةشناسي، فسيؤلؤجي، دةرونناسي،.........هتد سوود لةئامار وةردةگرن، كاتيَك تؤ خواردنيك و ماددةيةكى خؤراكى دةهينيتة ناو ولاتةوة چؤن دةزانى ئةمة ماددةيةكى باشةو بة كةلكة؟ بيگومان ئامار ئةم كارة دةكات ئامار بةهؤي " كواليتى كؤنترؤل" دةزانيت ئةم ماددةية باشة يان نا؟؟
لةبواري كؤمةلايةتى بؤ نموونة ريژةى جيابوونةوة چؤن بزانين هؤكارةكانى جيا بوونةوة چين كامة هؤكار لة هةمووى كاريگةر ترة؟؟ بيگومان ئامار ئةم كارة دةكا، بة گشتى ژيان بة ئامارةوة بةندة چونكة هةر لايةنيَكى ژيان پةيوندى بة ئامارةوة هةيةو پيويستي پييةتى، قسةيةك هةية دةليت: ئامار زمانى زانستةكانة، هيچ تويژينةوةيةكى زانستى لة ژيان بةبي ئامار ناكريت و هةموو دراسةكان پيويستيان بة ئامارة، لة ئامار لة جياتى وةصفي شتةكان بكةيت هةموو شتيك بة ژمارةو كةميية وةلامى هةموو شتةكانت بة ژمارةية، ئامار پيشبينى شتةكان دةكات، رسوماتى مانگة ئاسمانييةكان هةمووى بة ئامار دةكريت، دكتؤرةكان چؤن دةزانن جؤرة حةبيك بؤ نةخؤشيك باشة يان جؤرة خواردنيَك بؤ ئةم نةخؤشة خراپة، ئايا لةخؤيةوة ئةم قسةية دةكات؟ نةخير بةلكو ليكؤلينةوةى لةسةر دةكات و تاقيكردنةوة لةسةر خةلك كراوة، لةسةر ژمارةيةكى زؤر لةخةلك و ئةنجاميان دةست كةوتووة ئةوسا زانيويانة ئايا ئةو ماددةية باشة يان خراپة كاري فةرق و زانينى ئةنجامةكةى كي دةيكات ؟ بيگومان ئامارة...........

١.ئامار چیە؟
دەتوانین زیاتر لە پێناسەیەک بۆ زانستی ئامار بکەین
- زانستی ئامار بریتیە لە لێکۆڵینەوە لە خەسڵەتەکانی کۆمەڵگا و پێک هێنانی دەرئەنجامەکان لە بارەی کۆمەڵێکی گەورە لە داتاکان ئەویش کاتێک بەشێکی بچوک لە داتاکان بە دەست دەهێنرێت.
- یان کۆی ڕێگاکانە بۆ تاقیکردنەوەی پلانێکی زانستی ،وە ڕێگاکانیش بریتین لە دەستکەوتنی داتا و ڕێکخستن و پوختەکردن و پیشاندان و وەسفکردن و لێکدانەوە پاشان پوختەی کارەکان دەدرێت بە کەسی بەرامبەر .
- وە دەتوانرێت زانستی ئامار بەوە پێناسە بکرێت کە بریتیە لە زانستی (مەزەندە و ئەگەرەکان).
٢.وشەی ئامار (statistics) لە چیەوە وەرگیراوە؟
وشەی ئامار STATISTICS داتاشراوە لە وشەی لاتینی STATUS یان لە وشەیەکی ئیتاڵیەوە STATISTA یان لە وشەیەکی ئەڵمانیەوە STATISTIK هەمووشیان بە مانای (زانیاری لەسەر دەوڵەت) دە دات بەدەستەوە

مێژوی زانستی ئامار بە کورتی:
زانستی ئامار یەکێکە لە زانستە گرنگەکان کەهەر لەکۆنەوە بە هۆیی پێویستی ژیان و گرنگیەکەی سەری هەڵداوە،زانستی ئامار لە سەرەتادا بە زانستی ژماردن ناسراوە لەساڵانی ٤٨٠ پێش زاین لە لایەن مێژو نوسی یۆنانی (هیرۆدۆتس) ،کاتێک یەکێک لە سەرکردەکانی سوپا ڕێگایەکی سەرەتایی و سادەی بۆ زانینی ژمارەی سوپاکەی پەیڕەو کردوە.
بێگومان بەهۆی گرنگی ئامار لە قورئانی پیرۆزیشدا لە زۆر شوێندا ئاماژە بەلایەنی ئامار دراوە بەتایبەت لە پرۆسەی ژماردن، هەروەک خودای گەورە دەفەرمووێت (لقد احصاهم و عدهم عدا)، بەهەمان شێوە لە ژیانامەی پێغەمبەرمان محمد (د.خ) لەسەر بێت ،نمونەیەکی جوانی لە بارەی پڕۆسەی سەرژمێری و ژماردن هەیە ئەویش کاتێکی مەزەندەیەکی وردی بۆ ژمارەی سوپای قوڕەیشیەکان کرد لە جەنگی بەدردا ،ئەو کاتە زانی ڕۆژانە (٩) حوشتر لە دەست دەدات.
- بێگومان زانستی ئامار لە سەرەتادا بە شێوەیەکی سادە و ساکار بووە ،وە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ لە گەشەکردندایە.

گرنگی زانستی ئامار
زانستی ئامار یەکێکە لە زانستە گرنگەکان، ئەگەر ئامار نەبێت ناتوانین هیچ زانستێکی پراکتیکی بخوێنین ئامار بە ڕاستی زانستێکی پراکتیکییە ، هەموو زانستەکانی تر سود لە ئامار وەر دەگرن وەک زانستی (پزیشکی ، کۆمەڵایەتی ، دەرونناسی ، فەلەکناسی‌ ، کەشناسی ، فیسیۆلۆجی ، بایۆلۆژی ، کشتوکاڵی ، پیشەسازی........هتد)
وە بێگومان نمونە زۆرە بۆ بەکارهێنانەکانی ئامار وە لەوانەش کاتێک خواردنێک یان کاڵایەک یان دەرمانێک یان هەرشتێک دێتە وڵاتەوە بۆ ئەوە کە بزانین کە جۆرێکی باشە پێویستمان بە ئامارە ئەویش لە ڕێگە "کوالێتی کۆنترۆڵ"



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
null@example.com (Barham Eng)

راپۆرت لەسەر (ئامار) Reviewed by Unknown on 9:01:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.