راپۆرت لەسەر یارى باسکە
پێشه‌كى :-
يارى باسكه‌له ياريه‌كى به‌كۆمه‌ڵى گه‌وره‌يه خاوه‌ن جه‌ماوه‌رێكى زۆره له چاو ياريه‌كاني تر ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ي كه جووله‌و ته‌كنيكي جواني تێدايه و هه‌روه‌ها ياريه‌كي به‌جۆشه و جياوازه له‌گه‌ل ياريه‌كانيتر له‌لايه‌ني گۆڵه‌وه كه له بازنه‌يه‌كي به‌ستراو به‌تۆڕ هاوشێوه‌ي سه‌به‌ته‌يه‌ك، هه‌روه‌ها له‌به‌ر ئه‌وه‌ي ياريگايه‌كي بچووكي هه‌يه و رێژه‌يه‌كي به‌رچاو گۆلي تێدا تۆمار ئه‌كرێ و ئه‌مه‌ش تامي ياري كردن و ته‌ماشاكردني زياتر ئه‌كات هه‌روه‌كو ياري تۆپي پێ كه تاچه‌ند گۆلي تێدا بكرێت تام و چێژي زياتر ئه‌بێت به‌تايبه‌ت له‌لايه‌ن هانده‌رانه‌وه ، وه ئه‌م وه‌رزشه شتێكي جوانه له‌لايه‌ني به‌ره‌و پێش بردني گياني هاوكاري و هه‌ره‌وه‌زي و يه‌كگرتني تاك وه‌كو يه‌ك تيپ كار ئه‌كه‌ن بۆ ئامانجه‌كانيان ، هه‌روه‌ها ئه‌م ياريه وا له وه‌رزشوان ئه‌كات كه ده‌سته‌به‌ري توانا جه‌سته‌يه‌كان و جووله‌كاني بكات به‌هۆي ئه‌نجامداني ئه‌م ياريه به تايبه‌تي له‌لايه‌ني باڵا رێكي و ووردبيني و گونجان و هاوسه‌نگي و توانا به‌شێوه‌يه‌كي گشتي.وه ئه‌گه‌ر بێينه سه‌ر باسي راستيه‌كان ئه‌وه سه‌ركه‌وتنێك بوو بۆ ره‌ش پێسته‌كان به‌هۆي باڵا به‌رزي و توانا جه‌سته‌ييه‌كانيان توانيان خۆيان له‌م ياريه بدۆزنه‌وه‌و سه‌ركه‌وتن به ده‌ست بێنن و له‌لايه‌ني ره‌گه‌ز په‌رستيه‌وه به چاوێكيتر سه‌ير بكرێن.
پێناسه‌ي ياري باسكه
بريتيه له‌و ياريه‌ي له نێوان دوو تيپ ئه‌نجام ئه‌درێت ، هه‌ردوو تيپ هه‌وڵ ئه‌ده‌ن بۆ به‌ده‌ست هێناني خاڵ به‌هۆي فرێداني تۆپ بۆ ناو سه‌به‌ته‌يه‌كي به‌رز له ياريگا كه هه‌ر تيپێك سه‌به‌ته‌ي تايبه‌ت به‌خۆي هه‌يه له هه‌ردوو لاي ياريگا وه له هه‌مان كاتدا هه‌ردوو تيپ هه‌وڵ ئه‌ده‌ن بۆ پاراستني سه‌به‌ته‌كانيان له چونه ناوه‌وه‌ي تۆپ.
وه به يه‌كێك له‌و ياريانه دائه‌نرێت كه زۆرترين جه‌ماوه‌ري هه‌يه دواي ياري تۆپي پێ. وه ئه‌م ياريه‌ش تايبه‌ت نيه به پياوان و ئافره‌تانيش ئه‌توانن ئه‌نجامي بده‌ن به‌هه‌مان ياساو بنه‌ماو تايبه‌تمه‌نديه‌كاني.
دروست بووني.
تۆپى باسكه‌ى كۆن
مێژووي دروست بوني ئه‌م ياريه ئه‌گه‌رێته‌وه بۆ سه‌ده‌ي حه‌وتي پێش زايني ، وه ئه‌وانه‌ي ئه‌نجاميانداوه بريتي بوونه له شارستانيه كۆنه‌كاني كۆلۆمبيه‌كان و مسريه كۆنه‌كان و نه‌ته‌وه‌كاني ئه‌لمايا ، وه هاوشێوه‌ي ياري سه‌به‌ته بوكتابوك بوه ، هه‌روه‌ها ئه‌نجاميانداوه به‌شێوه‌ي تاك و جووت ياخود به‌شێوه‌ي تيپ دژي يه‌كتر.
هه‌روه‌كو ئه‌نجاميانداوه به‌بێ به‌كارهێناني ده‌ست و پێ به‌لكو به ئه‌ژنۆو شانه‌كان ڕانه‌كان بوه‌و ئامانجه‌كه‌يان بازنه‌يه‌ك بوه له به‌رد كه له‌به‌رزى 3 – 4 مه‌تر هه‌ڵيانواسيوه‌و به‌شێوه‌يه‌كي زۆر زه‌حمه‌ت ئه‌نجاميانداوه كه بۆته هۆي زۆربه‌ي رووداو له شكان و پێكان له‌لايه‌ن ياريزانه‌كان..
به‌گوێره‌ي قسه‌ي مێژوونوسه‌كان.
تۆپى باسكه‌ي نوێ
دكتۆر جيمس نيسمس ماموستا له‌په‌روه‌رده‌ي جه‌سته‌يي له‌زانكۆي كانزاس سيتي بلورنس پێشنياريكرد له ياريه‌كي نوێ له ساڵي 1891 له به‌رده‌م ئه‌نجومه‌ني ماموستايان به مه‌به‌ستي ئه‌وه‌ي قوتابيان ئه‌توانن پارێزگاري له تواناكانيان بكه‌ن له ماوه‌ي وه‌رزي زستان كه به‌هۆي سه‌رماوه ناتوانن وه‌رزشي زۆر ئه‌نجام بده‌ن ئه‌ويش ناوي تۆپي باسكه‌يه ، كه سه‌ره‌تا ئه‌نجامياندا دوو سه‌به‌ته‌ي بازنه‌يي خۆخيان به‌كارهێنا هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌ش بوو پێيان ئه‌وت ياري سه‌به‌ته كه له لايه‌كي هؤڵێكي داخراو به به‌رزي 3 مه‌تر ، وه ياريه بريتيه له ركابه‌ري دوو تيپ ...
چۆنيه‌تى بڵاوبونه‌وه‌ى
سه‌ره‌تاي بڵاو بونه‌وه‌ي ئه‌م ياريه له‌ساڵي 1900 بوو ، به‌هۆي سه‌ربازه‌كاني ئه‌مريكي و له‌ساڵي 1915 رێسا گشتيه‌كاني بۆ دانرا، له‌ساڵي 1933 يه‌كه‌م خولي زانكۆيي له زانكۆي بتۆرينۆ له ئيتاليا ئه‌نجامدرا، وه له‌ساڵي 1933 يه‌كه‌م يه‌كێتي نێوده‌وڵه‌تي تۆپي سه‌به‌ته به‌ديار كه‌وت و خرايه پرۆگرامي خوله‌كاني ئۆڵۆمپيات له‌ساڵي 1904 له سان لويس، هه‌روه‌ها ده‌ركه‌وت به‌شێوه‌يه‌كي ره‌سمي له خولي ئۆڵۆمپي به‌رلين له‌سالي 1936. وه ياريه‌كان ئه‌نجامدرا به ئاماده‌بووني دامه‌زرێنه‌ري ياريه‌كه دكتۆر جيمس نيسمس.
بڵاوبوونه‌وه‌ي ئه‌م ياريه له ووڵاتاني عه‌ره‌بي:-
ئه‌م ياريه له ده‌وروبه‌ري ساڵاني 1938 به‌ديار كه‌وت له‌ووڵاتاني عه‌ره‌بي و به‌هۆي كۆمه‌له‌ي گه‌نجاني مه‌سيحي كه بڵاويان كرده‌وه له قوتابخانه‌كاني قاهيره و زانكۆكاني ميسر و كه به‌ژداريان كرد بۆ يه‌كه‌مجار له خولي ئۆڵۆمپي به‌رلين ساڵي 1936 كه سه‌ركه‌وتن له قۆناغي يه‌كه‌م و نه‌يانتواني سه‌ركه‌ون له قۆناغي دووه‌م به‌رامبه‌ر مه‌كسيك .وه بۆ يه‌كه‌مجار عيراق به‌ژداري ئۆلۆمپياتي كرد له ياري باسكه له ساڵي 1948 بوو.
هه‌ندێك له پاڵه‌وانه‌كاني ئۆڵۆمپيات له ياري باسكه:
- ساڵي 1950 له ياريگاي بۆينس ئايرس ئه‌رجه‌نتين بوه پاله‌واني خوله‌كه.
- 1954 له ريوديو جانيرو ويلايه‌ته يه‌كگرتوه‌كان بوونه پاله‌واني خوله‌كه
- 1959 له سانتياگۆ به‌رازيل بوه پاڵه‌واني خوله‌كه.
- 1963 له ريوديهو جانيرۆ به‌رازيل بوه پاله‌واني خوله‌كه.
- 1967 له مونشينيديو روسيا بوه پاله‌وان.
- 1970 له ليوبليان يوگسلافيا بوه پاله‌واني خوله‌كه.
- 1974 له سان فوانا روسيا بوه پاڵه‌وان.
- 1978 له مانيلا يوگسلافيا بوه پاڵه‌وان.
- 1982 له كالي روسيا بوه پاڵه‌وان.
- 1986 له مه‌دريد ولايه‌ته يه‌كگرتوه‌كاني ئه‌مريكا بوه پاڵه‌وان.
- 1990 له بونيس اكيرس يوگسلافيا بوه پاڵه‌وان.
- 1994 له تورنتو ولايه‌ته يه‌كگرتوه‌كاني ئه‌مريكا بوه پاڵه‌وان.
- 1998 له ئه‌سينا يوگسلافيا بوه پاڵه‌وان.
هه‌ندێك له پێشكه‌وتني ياساكان كه دكتۆر جيمس داينابوو:-
سه‌به‌ته‌كان:
دوو سه‌به‌ته‌ي خۆخ به‌كار ئه‌هێنرا به‌دوو هه‌لواسراو به ديوارو پاشان به‌ره به‌ره گۆرا به‌شێوه‌يه‌كي تايبه‌ت تاكو گه‌يشته كاتي ئێستا هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌ش بوو پێيان ئه‌گوت ياري سبه‌ته دواتر گۆرا بۆ ياري باسكه ...
هؤڵي ياريگا:-
له‌سه‌ره‌تادا پێك هاتبو له‌هه‌ر ياريگايه‌ك ياخود گۆره‌پانێك كه كۆگا بوايه ياخود شوێنێكي ئاسايي كه تايبه‌ت نه‌بوايه ئاسايي بوو كه گونجاوبوايه بۆ ياري كه پێوه‌ره‌كاني و دووريه‌كاني ته‌واوبوايه.
ژماره‌ي ياريزانان:
سه‌ره‌تا 9 ياريزان بوو دواتر كرايه 7 ياريزان دواتر هاته 5 ياريزان و هه‌تا ئيستاش هه‌ر به‌م شێوه‌يه ماوه‌ته‌وه و ژماره‌ي ئه‌نداماني تيپ پێك دێت له 12 ياريزان به راهێنه‌رو يه‌ده‌گه‌وه.
هاوێشتني ئازاد:-
پێشتر له هه‌رتيپێك يه‌ك كه‌س بۆي هه‌بوو هه‌موو هاوێشتنه ئازاده‌كان ئه‌نجام بدات به‌ڵام ئێستا ئه‌و ياريزانه ئه‌نجامي ئه‌دات كه هه‌ڵه‌كه‌ي له‌سه‌ر روو ئه‌دات.
هه‌ڵداني تۆپ
پێشتر ناوبژيوان تۆپي هه‌ڵده‌دايه نێوان هێرشبه‌ره‌كان دواي هه‌ر گۆڵێك به‌ڵام دواتر ئه‌م ياسايه ره‌تكرايه‌وه‌و هه‌ر تيپێك گؤڵي لێ بكرێت دواي گۆڵه‌كه تۆپه‌كه له‌ده‌ره‌وه‌ي كۆتايي ياريگاي خۆي ئه‌هێنێته ژووره‌وه.
مێژووى تۆپى باسكه له‌چه‌ند دێرێك
- تۆپى باسكه ياريه‌كى ئه‌مريكيه‌و دامه‌زرێنه‌ره‌كه‌ي دكتور جيمس نيسمسه له‌ساڵي 1891.
- ساڵي 1902 خولى زانكۆكانى ئه‌مريكى كرايه‌وه.
- ساڵي 1905 يه‌كێتى رۆژئاواى ئه‌مريكى دروست بوو له تۆپى سه‌به‌ته.
- ساڵي 1909 لێژنه‌ى پێداچونه‌وه‌ي ياساكان هه‌ڵسا به چاكردنه‌وه‌ي ياساكان و له 22 ماده گۆري به 12 ماده .
- ساڵي 1915 يه‌كه‌م كۆنگره‌ي تۆپى باسكه به‌سترا له نه‌ته‌وه يه‌كگرتوه‌كان .
- له‌ماوه‌ى جه‌نگى يه‌كه‌مى جيهانى 1914- 1918 ياريه‌كه بلاو بوه‌وه له‌رێگاى سه‌ربازه ئه‌مريكيه‌كان له سه‌رتاسه‌رى جيهان.
- ساڵى 1920 ئامارێك كرا له نه‌ته‌وه يه‌كگرتوه‌كان و تيايدا به‌ده‌ركه‌وت (42 ووڵات) ئه‌م ياريه ئه‌نجام ئه‌ده‌ن له جيهان.
- ساڵي 1936 به‌شێوه‌يه‌كي ره‌سمي تۆپي باسكه چووه ناو ئؤلؤمپياته‌وه له خولي به‌رلين تيايدا جيمس نيسمس به‌ژداربوو هه‌روه‌ها قسه‌ي له‌گه‌ل ياريزانه‌كان كردوو چۆنيه‌تي دروست بوني ئه‌م ياريه‌ي به‌بير هێنانه‌وه.
- له‌م خوله‌دا ژماره‌ي ولاته‌كاني به‌ژداربوو گه‌يشته 21 وولات و تيايدا ميسر به‌ژداريكرد.
- ساڵي 1939 له مانگي نوڤه‌مبه‌ر دكتور جيمس تووشي نه‌خۆشي مێشك بوو له‌ته‌مه‌ني 78 ساڵيدا كۆتايي به ژياني هات.
- ساڵي 1941 ئاهه‌نگ گێردرا به‌بۆنه‌ي 50 ساڵه‌ي دروست بوني ياري تۆپي سه‌به‌ته‌وه‌و به‌پێي ئاماره‌كان ده‌ركه‌وت كه 90مليون كه‌س بينه‌ري ياريه‌كاني تۆپي سه‌به‌ته‌ن له‌و ساڵه‌دا به‌ته‌نيا له ئه‌مريكا.
- ئێستا ته‌نها له ئه‌مريكا نزيكه‌ي 20 مليون ياريزاني تۆپي باسكه هه‌يه .
نووسراوه له‌لایه‌ن
null@example.com (Barham Eng)

ليست هناك تعليقات: