Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

راپۆرت لەسەر مادەى هۆشبەر

سەرەتا پێناسەى ماددەى هۆشبەر ئەکەم بەپێى لیژنەى ماددە هۆشبەرەکانى سەر بە ڕێکخراوى گشتى نەتەوەیەکگرتوەکان .. کە بەم جۆرەیە. (هەموو ئەو ماددە خاو و ئامادەکراوانەن کەتایبەتمەندى وریاکەرەوە و ئاوارشکێنیان تێدابێت و بەکاربهێنرێت جگە لەبوارى پزیشکى و پیشەسازى سودبەخش بارى راهاتن دروست دەکەن لە رووى جەستەیی و دەرونیەوە زیان بە تاک و کۆمەڵگە دەگەینن)
ماددەى هۆشبەر سێ جۆرە:-
١- وریاکەرەوەکان (stimulants)
٢- هێمن کەرەوەکان (depressants)
٣- هەڵوەسەهێنەرەکان (hallucinogens)
جێى باسە هیرۆین لە بەشى هێمن کەرەوەکانە ناوێکى تریشى هەیە پێى دەوترێت (ئەفیۆن یان تلیاک) وشەى ئەفیۆن وشەیەکى لاتینى کۆنە و بەماناى (باوکى خەو) دێت. وشەى تلیاکیش کەلەناو کوردا پێى دەوترێت لە فارسیەوە هاتوە کە ئەفیۆن دەڵێن تریاک و بە عەرەبیش وشەى تریاق هەیە کە بەماناى دەرمان دێت.
هیرۆین لە جۆرە روەکێک بەرهەم دێت کە پێى ئەڵێن گوڵى ئەفیۆن یان خاشخاش. مێژوى ئەم گوڵە زۆر کۆنە لە نوسینەکانى بابلى کۆندا وێنەى ئەم گوڵە هاتووە. نزیکەى ٦٠٠٠ ساڵ پێش زاین ئەم گوڵە دۆزراوەتەوە. ئەم گوڵە چەند ناوێکى ترى هەیە لە بازرگانى و لە بازاڕدا پێى دەگوترێت ئەوانیش (قاوەى ، سماک ، سگاک ، ئەسپ ، ئێچ ، ستاک) ناوە زانستیەکەى (دایامۆرفین- diamorphine)ە. ئەفیۆن شیرى وشککراوى گوڵى خاشخاشە کە مۆرفین و کۆداینى تێدایە کە ئازارشکێنى زۆر بەهێزن. شوێنى چاندنى بە کەوانەى زێڕین ناسراوە کە باکورى هەر سێ وڵاتى ئێران و ئەفغانستان و پاکستان ئەگرێتەوە.
مادە هۆشبەرەکان کاریگەریی نەرێنییان ئەوەندە زۆرە، بە (تیرۆری سپی) ناو دەبرێ، بڵاوبوونەوەیان هەڕەشەیەکی جدی و ترسناکن بۆ سەر کۆمەڵگەی مرۆڤایەتی، بێگومان کۆمەڵگەی کوردیش بەدەر نییە لە شاڵاوی ئەو مەترسییەی کە بەهۆی بڵاوبوونەوەی هۆشبەرەکانەوە رووبەڕووی دەبێتەوە و ئاسایشی تاک و کۆمەڵگایش دەخەنە مەترسییەوە. ئەو مەترسییەش لە کۆمەڵگایەکەوە بۆ کۆمەڵگایەک و بەپێی ڕێژەی بەکارهێنانی ئەم مادانە دەگۆڕێت، کۆمەڵگای کوردی ئێستە لە قۆناغی دەستپێکی بەکارهێنانیدایە و رێگرتن لە بڵاوبوونەوە و هۆشیارکردنەوەی تاکەکانی کۆمەڵگای کوردی لە مەترسی و کاریگەرییە نێگەتیڤەکانی و بنەبڕکردنی ساناترە، ئەمە بە بەراورد لەگەڵ ئەو کۆمەڵگایانەی کە سەدان ساڵە بەکاری دەهێنن. تەنگژەی ئالوودەبوون بە مادە هۆشبەرەکان ئێستە بە یەکێک لە چوار تەنگژە و پرسە جیهانییەکان دەژمێردرێت: (تەنگژەی لەناوچوونی ژینگە، تەنگژەی هەڕەشەی ئەتۆمی، تەنگژەی هەژاری، تەنگژەی مادە هۆشبەرەکان).


خووگرتن یان ئالوودەبوون چەندین پێناسەی جیاواز بۆ چەمکی خووگرتن کراوە و هەریەکەو لە ڕوانگە و پسپۆڕی خۆیەوە لێی ڕوانیوە و لێی دواوە و پێناسەی کردووە. • ئالوودەبوون لە دەروونناسیدا: چەمکی خووگرتن لەلای دەروونناسان بریتییە لە: ئالوودەبوون یان خووگرتن و وابەستەیی بە شتێک کە ئاسەواری بەم شێوەیەی خوارەوەیە: خووگرتن، ئالوودەبوو پێویستی بە بەکارهێنانی مادەیەکی هۆشبەرە کە ئەگەر بیەوێ بەکاری نەهێنێ و وازبێنێ، ئەوا هەندێ حاڵاتی تایبەتی بۆ دروست دەبێت کە ناتوانێت بەرگەی بگرێت. • زیادکردنی ڕێژەی مادەی بەکارهێنراو لەپێناو دروستکردنی هەمان حاڵەتی یەکەم، کە یەکەم جار بەکاری هێنابوو. • بەسترانەوە و وابەستەیی جەستەیی و دەروونی بەو مادەیەی کە دەبێتە هۆی هەوڵدانی بەردەوام بۆ بەدەستهێنانی ئەو مادەیە. • ئالوودەبوون لە زانستی پزیشکیدا: پزیشکەکان لەجیاتی زاراوەی (خووگرتن) زیاتر وشەی (وابەستەیی و بەسترانەوە بە مادە هۆشبەرەکان) بەکار دەهێنن. (وابەستەیی جەستەیی) بریتییە لە خووپێوەگرتنی بەردەوام بە شێوەیەک ئەگەر بیەوێت واز بێنێ ناتوانێت و تووشی سڕبوونەوە و ئێش و ئازارێکی جەستەیی زۆر دەبێت.

پێناسەی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان: ئالوودەبوون بریتییە لە حەز یان بەسترانەوە بە شێوەیەکی ناسروشتی و بەردەوام کە کەسانێک سەبارەت بە هەندێک مادە دەیانبێت. کەواتە مەبەست لە ئالوودەبوون بەکارهێنانی ناپزیشکییانە و بەردەوامیی ئەو دەرمانەیە کە بە زیانی بەکارهێنەرەکە و خەڵکانی تر تەواو دەبێت.

پێناسەی مادە هۆشبەرەکان * پێناسەی پزیشکی هەموو ئەو مادانە کە بەکارهێنانی دەبێتە هۆی لاوازبوونی جەستە و، کاریگەریی نێگەتیڤی هەیە لەسەر مێشک. کەسی بەکارهێنەر بە شێوەی بەردەوامبوون لەسەری تووشی لەدەستدانی مێشک دەبێت. * پێناسەی مادە هۆشبەرەکان لەلایەن ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی کە لە لیژنەیەکی پسپۆڕان پێکهاتووە لە ساڵی (1969)دا دەڵێت (مادە هۆشبەرەکان ئەو ماددانەیەکە دەچێتە لەشی هەر گیانلەبەرێک، کار لەسەر پەککەوتن و شڵەژَانیەک یان زیاتر لە فەرمانەکانی ئۆرگانی لەش دەکات). * پێناسەی یاسایی: کۆمەڵێک مادەن کە دەبنە هۆی لەسەر ڕۆیشتن و لێڕاهاتن لەسەر مادەیەکی تایبەت بە جۆڕێک زیان بە خۆی و جەستەی دەگەیەنێت کەئەمەش دەبێتە دەستپێکی تراژیدی لەسەر کۆمەڵگە، کە تیایدا کشتوکاڵکردن و بازرگانیکردنی بەبێ وەرگرتنی مۆڵەتی یاسایی ئەنجام دەدرێت.

مێژووی سەرهەڵدانی هۆشبەرەکان بەرهەمهێنانی مادە هۆشبەرەکان مێژوویەکی دوورودرێژی هەیە، دەگەڕێتەوە بۆ هەزاران ساڵ پێش ئیستا، کە مرۆڤ بەمەبەستی جۆراوجۆر بەکاری هێناوە. بەو شێوەیەی لە سەرچاوە مێژووییەکاندا نووسراوە کە کۆنترینیان سەرچاوە سۆمەریەکانە.خەشخاش چوار هەزار ساڵ پێش زاین بە ڕووەکی بفشاری ناسراوە هەروەها لە (ئەلیاسە و ئۆدیسە)دا کە لە 800 ساڵ پێش زاین نووسراوە کە هاتووە تلیاک بە کۆنترین مادەی هۆشبەر ناسراوە و مرۆڤ بەکاریان هێناوە. هەر لەبەر ئەوەشە مادە هۆشبەرەکان، کاریگَەرییان هەر هەبووە لەسەر ئادەمیزاد ئەگَەر درکیان پێ کردبێ یان نەکردبێ یاخود درکیان بە کاریگەرییە خراپەکان کردبێ یان نەکردبێ مرۆڤ بەکاری هێناوە ئەو ڕووەکانە کە لە کاتی خواردندا کاریگەریی هۆشبەریان هەیە، لە دێرزەمانەوە بەکار هاتووە، بەڵام بۆ چارەسەرکردن و تیمارکردن رۆڵی هەبووە. ئەو مادانەش زیاتر بۆ نەشتەرگەری و لەهۆشبردن و کەمکردنەوەی ئازار بەکار دەهات، بەڵام بۆ کاتێکی دیاریکراو بە دۆسێک (جرعە)یەکی کەم .

نووسینە شوێنەوارییەکانیش باس لەوە دەکەن کە خەشخاش لە (4000) ساڵ بەر لە ئێستا لە بابل و میسر و رۆم و یۆنان بەکار هاتووە، تلیاک ببوو بە یەکێک لە خوداکانی یۆنانییەکان کە هێما و سەمبوولی خودای خەو بووە، هەروەها ڕووەکی شاهدانە کە حەشیش یان کانابیزی لێ وەردەگیرێت، نزیکەی (2700) ساڵ بەر لە زاین لەلایەن پزیشکە چینیەکانەوە بەکار هاتووە بۆ دەرمان و چارەسەری نەخۆشی، لە (شوسرونا)ی کتێبی ئایینیی هیندییەکانیش پێش (1000) ساڵ بەر لە لەدایکبوونی مەسیح، باسی حەشیش کراوە وەک دەرمانێکی پزیشکی، لە کتێبی (ئاڤێستا)ی ئایینی زەردەشتییەکاندا باس لە کانبیز کراوە وەک مادەیەکی هۆشبەر.



جۆرەکانی مادە هۆشبەرەکان مادە هۆشبەرەکان چەندین جۆرن و هەرجۆرێک چەندین وەرگیراوە هەیە کە تائێستا نزیکەی (105) جۆری ناسراوە کە هەندێکیان خاوەنی تایبەتمەندی وەکو یەکن، هەندێکیتریان زۆر لەیەک جیاوازن، وەک: 1.مادە هۆشبەرە سروشتییەکان، کە راستەوخۆ لە رووەکانە وەردەگیرێن کە مادەی هۆشبەریان تێدایە، وەک حەشیش و ئەفیون و کۆکا و قات. 2.مادە هۆشبەرە پاڵفتەکراوەکان، ئەو مادە هۆشبەرانەن کە لە مادە و درەختە سروشتیەکان وەردەگیرێن، بەڵام چڕییەکەیان زیاترە و کاریگەرترن لەسەر مرۆڤ، لەوانە ’مۆرفین’ کە لە مادەی ئەفیون وەردەگیرێت و لەو بەهێزترە، ’هیرۆین’ کە لە مۆرفین وەردەگیرێت و لە مۆرفینەکە بەهێزترە. مۆرفین. لە ساڵی (1805) لە تلیاک وەرگیراوە، لە هەر (10) کیلۆ تلیاک یەک کیلۆ مۆرفین دروست دەکرێت، بۆیە زۆر بەهێزترە مۆرفین لە چەمکی (مۆرفینۆس) کە خوای خەونی یۆنانیەکان بووە وەرگیراوە. 3. مادە هۆشبەرە دروستکراوە کیمیایییەکان، ئەو ماددانەن کە بەهۆی کارلێکی کیمیاویەوە بەرهەم دەهێنرێن و هەموو قۆناغەکانی دروستکردنیان لە کارگەدا بڕیوە و هیچ جۆرێکی هۆشبەرە سروشتیەکانیان تیا نییە وەک: هەڵوەسکارەکان، ئەمفیتامینەکان، باربیتۆرەکان، کپتاگۆن.



لایەنی ئابووری و هۆشبەرەکان بازرگانیکردن بە مادە هۆشبەرەکان بە پلەی سێهەم دێت لە دوای بازرگانیی نەوت و چەک، بەهای ئەو مادانە و سوودی زۆری بۆ بازرگانان وای کردووە سەرەڕای کۆسپ و تەگەرەکانی بەردەمیشیان بەردەوام بن، هەندێک لەو مادانە وەک ئێڵ ئێس دی‌ (LSD)کە مادەیەکی‌ سڕکەرە و نرخی‌ 1 گرامی‌ نزیکەی‌ 3 هەزار دۆلارە، مادەی‌ کۆکاین(cocaine)یش یەکێکە لەمادە مەترسیدارە هۆشبەرەکان و نرخی‌ 1 گرامی‌ نزیکەی‌ 250 دۆلارە. تواشبوانیش سەرەڕای بەفیڕۆدانی پارەیەکی زۆر لە کڕینی ئەو مادانەدا، بۆ چارەسەرکردنیشیان دەبێت پارەیەکی زۆر خەرج بکرێت، کارناسانی خەسارە کۆمەڵایەتیەکان دەڵێن: دەوڵەت بۆ دەرمانی هەر یەک لە تووشبووان بە مادە هۆشبەرەکان 30هەزار تمەن بوجەی لە ماوەی ساڵێک تەرخان کردووە ئەمەش لە حاڵێکدایە نیِونجی سەرانەی جیهانی بۆ هەر یەک تووشبووان 27 دولار لە رۆژَێکدایە. بەپێی‌ رۆژَنامەی‌ ’ الاهـرام’ی ‌ڕۆژَانەی‌ میسری ئافرەتێکی‌ دانیشتووی‌ ئەو وڵاتە هەستاوە بە فرۆشتنی‌ منداڵە تەمەن ’2’ دوو مانگانەکەی‌ بە ئافرەتێکی‌ دەوڵەمەند بە بڕی‌ ’1500’ جونەیهی‌ میسری، بۆ ئەوەی‌ بە پارەکەی‌ مادەی‌ هۆشبەر بۆ مێردەکەی‌ بکڕێت. کەسانی تووشبوو لە ڕووی بەرهەمهێنانەوە کەسانێکی بێکەڵک دەبن و توانای بەرهەمهێنانیان نابێت، بەڵکوو دەبێ بۆ چارەسەریان پارەیەکی زۆر خەرج بکرێت جگە لەو زیانە گیانیەی کە بەر تاکەکانی کۆمەڵ دەکەوێت، زیانە کۆمەڵایەتی و مرۆیی و مادیەکانی تەشەنەکردنی مادە هۆشبەرەکان کارەساتێکی بەرفراوان بەسەر کۆمەڵگای مرۆڤایەتیدا دێنێت، بەتایبەتی لەناو چین و توێژی ئالوودەبوواندا.




پێناسەی ئالوودەبون
ئەوەیە کە ھەرکەسێک خوو بەھەرشتێک بگرێت بەرێژەیەکی زۆر و نەتو‌انێت وازی لێ بەێنی مانای ئالوودەبوونە. خووگرتن یا ئالوودە بوون جۆریان زۆرەلە وانە ئالوودە بوون بە ماددە ھۆشبەرەکان، جگەرە، کحول، یاری (قوومار، یاری کۆمپیوتر) ھەروەھا لە سەردەمی ئێستاماندا ئالوودەبوونی ئێنترنێتیشمان ھەیە واتە بەکارەێنانی ئینترنێت بەرێژەیەکی زۆر و ماوەی درێژ. لەکۆمەلگای ئێمەدا ئاڵوودە بوون بە جگەرە زۆر باوە ، بەداخەوە بەکارھێنانی ماددە ھۆشبەرەکانیش روی لەزیادبوون دایە. ئەوەی جێگای سەرسوڕمانە ئەوەیە کە بەکارەێنانی ھەر یەک لەجگەرە و کەحول و ماددە ھۆشبەرەکان کاریگەری خراپی لەسەر باری تەندروستی کۆمەڵایەتی و ئابووری ئاشکرایە، سەرەڕای ئەوەش دیاردەی بەکارھێنانیان روو لەزیادبوون دایە.

ھۆکارەکانی ئالوودەبون
• باوەڕ بەخۆنەبوون
• ھاوڕێی خراپ
• خراپی باری کۆمەڵایەتی
• باری ئابووری خراپ کەم دەرامەتی یا بەپێچەوانە وە
• کەمی یا خود خراپی پەروەردەی خێزان
• کەمی ئاستی زانیاری
• بێ کاری و بی پیلان
• نەخۆشی دەروونی
• خۆشاردنەوە یاخود راکردن لەچارەسەر کردنی کۆسپ و تەنگ و چەڵەمە.
• بەکارھێنانی توندوتیژی لەکاتی پەروەردە ‌کردن یەکێکە لەھۆکارەسەرەکیەکان

چارەسەرکردنی ئالوودەبون
بەگشتی و ئالوودەبون بە ماددە ھۆشبەرەکان بەتایبەتی زۆر سەختە،‌کاتی زۆری دەوێت ھەروەھا زۆری تێ دەچێت, کێشەیەکی گەورەیە بۆ کۆمەڵگا و دەوڵەت لەبەرئەوەی کۆمەڵگا لە جیاتی بایەخ و پەرەپێدانی بواری تەندروستی، خوێندن، پیشەسازی، ژینگە و بەرفراوانترکردنی کاروبار و چالاکیی لاوان و گرنگی دان بەژیان و گوزەر‌انی منداڵ و خێزان ناچارە مەسرەف بکات لەچارەسەرکردنی دیاردەی ئاڵوودەبون بەکردنەوەی بەندیخانەو شوێنی تایبەت بۆ چارەسەرکردن ئەمەش بێ گومان دەبێتە ئەرکێکی گەورە لەسەر کۆمەلگا ‌لەبەر ئەوەباشترین چارەسەر ئەوەیە تاک بەھەموو شێوەیەک خۆی دوور راگرێت لەم دیاردە نابەجێیە،بەپێی توانا ھەوڵی ئەوەبد‌رێت باس لەزیانەکانی بەکارھێنانی ماددە ھۆشبەرەکان بکرێت لەناوو کۆمەڵگا بە تایبەتی لەناو گەنجەکان بەشێوەیەکی ئاشکرا.

جۆرەکانی ماددەی ھۆشبەر
تریاک
لەراستی دا شیرەی گۆڵی خەشخاشەکە پاش بریندار کردنی،شیرەیەک لەتۆپی گوڵەکە دێتەدەر و پاش ویشک بوونەوەی لە ھەوادا دەبێتەشیرەی تریاک. چاندن و بەکار ھێنانی تریاک دەگەرێتەوە بۆ ٣٤٠٠ ساڵ بەر لەئێستا. لەزەمانی دەستەڵاتداریەتی سۆمریەکان لە مێزۆپۆتامیا بە گیای لەزەت یان خۆشی ناسراوە، بەکارھێنان و چاندنی ئەم گیایەلەناو ئاشوریەکان و میسریە کۆنەکان و ئێرانیەکان دا ھەر لە رۆژگارانی بەرێ بۆ مەسرەفی دژە ژان و سر کردن لای حەکیمەکان نرخی تایبەتی ھەبوە.بەشێوەی سروشتی لەناو تریاک دا ١٠% مۆرفین بەدەست دێت کەنەوعێک ئالکالۆ ئیدە و بەھۆی ئاڵو گۆری کیمیای لە مۆرفین مادەیەکی تر بەناوی ھێرۆئین بەدەست دێت. مەسرەف و بەکار ەینانی تریاک ەەتا شەری ناوخۆیی ئەمریکا لە١٨٦١تا١٨٦٥ەەربەشێوەی سەرەتایی خۆی بوەکەلەم کاتەدا پاش دروست کردنی و لێ ەەڵچۆراندی مۆرفین و بەکار ەێنانی بەشیوەی ئامپول و تەزریق کردنی لە سەر لەشی بریندارەکانی شەر بۆ ئەنجامی عەمەڵیاتی جەرراحی و ئارام کردنەوەی ژان، شێوەی مەسرە ف و بەکار ھێنانی ئاڵو گۆری بەسەردا ھاتووە.ئێستاشی لەگەڵ بێت مۆرفین بەربڵاوترین دەرمانی ئارامبەخەشەکەلە نەخۆشخانەکان و مەیدانەکانی شەر و لەکاتی روودانی پێشھاتەکاندا بۆ بریندارن و نەخۆشەکان بەکار دێت.لەکۆندا مەسرەفی تریاک بۆ کەڵکی خۆشگوزەرانی لەسەدەی ١٥ و لەوڵاتی چین دەستی پێ کرد، لەسەرتا دا بەھۆی گرانی و کەم بونی زۆر باو نەبوو پاشان لەسەدەی ١٧ زاینیدا تجارەتی تریاک چووە قاڵبەکی دارێژراو تر و پەرەی پێدرا.

مۆڕفین
بەشێوەی تەبیعی لەناو تریاک دا ھەیەکەنزیکەی ١٠ % پێک دەھێنێت و پاش ھەڵێنجانی لەتریاک بەشێوەی دەرزی ( ئامپول) دەنێردرێتە لەش ، لەکاری پزیشکیدا بەشێوەیکی زۆر بەر بڵاو بەکار دێت، کارایی و تەئسیری مۆڕفین دەگەرێتەوە سەر ئەندازەی خاوێنیەکەی.لەپاش ١ دەقە کە لە رێگای رەگ واتا خوێن کەدەچێتە ناو لەش کار تێکرنی بەدیار دەکەوێت.بەڵام لای موعتادەکان بەگشتی لەچەشنی حەب مەسرەف دەکریت.وشەی مۆڕفین لەناوی خواوەندی یۆنان بەناوی مەرفێئوس واتا خوای خەیال و رۆئیا وەرگراوە.لە جوملەی مەوادە ‌خەتەر ناکەکانە و قوتار بونی کابرای قوربانی زۆر زەحمەتە.

ھێرۆئین
لەوشەی ھێرۆ یان ھێرۆس واتا پیاوی قارەمان وەرگیراوە ھێرۆئین بەھۆی ئەو ئاڵ وگۆڕە کیمیایە ‌کە لە سەر مۆرفین دەکرێت بەدەست دێت و پێدەچێت کە دواین پلەی ئیعتیاد بێت.لە سالی ١٨٧٤ لەلایان زانایەکی بریتانیایی دروست کرا و ١٨٩٠ بەھۆی کەسێکی ئاڵمانی پەرەی پێدرا و ساڵی ١٩٥٥ لەئێراندا لەلایان کەسێک بەناوی دکتۆر مستەفەوی شێوەی بەدەست ھاتنی لە لابراتوار دا بۆ چەند کەس نیشان درا و بەم جۆرە لە وڵاتدا بڵاو بۆوە. بە شێوەی ھەڵمژین و دەرزی واتا تەزریق بەکار دێت.کەسانێک کە شێوەی ئامپول بە کاری دێنن لەرەگی پاش و پێشی باسک (قۆل) یان دەست پێدەکەن کەئەم کارە پشتی مانگێک وا لەرەگەکان دەکات کە ئیتر توانای وەرگرتنی دەرزیان نا بێت ، ھەر بۆیە موعتادەکان مەجبورن بۆ تەزریق لەرەگی مل (گەردەن)یان کەڵک وەرگرن ئینجا وایان لێدێت کە لەدەزگای تەناسوولی یان تەزریق بکرێ واتە لە دەمارێکی ژێر گونەکان!.عەوارز و کارتێکرنەکانی ھێرۆئین بریتین لە مێشک داماو و زەلیل دەکات بەجۆرەک کە مرۆڤ بێ ھەڵوێست دەکات لە ئاست ھەر شتێک، کەسایەتی مرۆڤ دادەروخێنێت و بێ دەستەڵاتی دەکات،بێخەوی لەکاتی شەو و خەواڵویی لەکاتی رۆژ، ئاوسانی مێشک، چاکردنی لوو واتا ئابسەی مێشک ،تێکدانی کاری گەدە(معێدە) و بێ مەیلی بۆ خۆراک و دابەزینی کێشی مرۆڤ و هتد... لەدوای چەند کاتژمێر پاش دوا دەرزی نزیک ٢٠ ساعەت، لایەنی موعتاد توشی بەیەکدا ھاتنی ریخۆڵەو گەدە ‌دەبێ بەجۆرێک کەمرۆڤ توشی سکچون و رشانەوە دەکات، لووت بێ وەستان ‌ئاوەچۆرە دەگریت و باوێشکی بڵند و بەردەوام ، پاشی ٣٦ ساعەت لەرزی بێ وینەو ئارەق کردن بەجۆرێک کەھەمو گیانی موعتاد تەڕی ئارەق دەبێت، ژانێکی بێ ھاوتا و ترسناک و پاشان بێ ھێزیێکی تەواو بەچەشنێک کەناتوانێت سەری بەرز کاتەوە و ھەمویان لەئاسەوار و کار تێکرنەکانی ئەم بەڵا ماڵ کاولکەرەیە.

کۆکائین
لەگەڵای درێک بەناوی کۆکابەدەست دێت کە ناوەندی سەرەکی چاندن و بەرھەم ھینانی ئەم گیایە باشووری کیشوەری ئەمریکایە (ئەمریکای لاتین). بەچەشنی گەردێکی نەرمی سپی رەنگ دێتە بەر چاو بو بە جۆرەکانی کێشان، دەرزی ، ھەڵمژین و زۆرجار دەیپرژێنەسەر نخعەندامی ھەناسە.لەکۆندا لەلای ھیندیەکان ، وڵاتی پێڕۆ و بوولیڤی گەڵای روەکی کۆکا بەکار ھاتوە و بەشکڵی جاوین بەکاریان ھێندراوە بۆ وەر گرتنی وزەی زیاتر لە لەش و دەوامی زیاتر لەبەرامبەر ماندوو بون و برسیەتی دا.کۆکائین بە شێوەی ئێستا ‌لەسالی ١٨٦٠ دا ھاتە بازاری بەکارهێنان . لەناو موعتادەکاندا بەناوەکانی کۆکا، کەندی. سنۆ (بەفر)، ھەپی (خۆشی) و هتد... بەناو بانگە و لە موخەدیراتە ترسناکەکانە.

کراک
ھەتا ئێستا لەم ماددیە بێ بەزەییتر نەھات بێتەنا کۆمەڵگاوە. بەجۆریک کەتەنیا جاریک چوون بەدوای کراک دا مرۆڤ بۆ ھەمیشە ‌ماڵوێران بکات!!. کراک عوسارە واتا پاڵاوتەی کۆکائینەو بەشێوەی ھەەڵمژین لەرێگای لووت یان کردن بەدووکەڵ و لە ماریجوانا ، یان لەرێگای پیپ تەدخین دەکرێت دەبێتەھۆی گەورەبونی دڵ و پاڵەپەستۆ ( فشاری خوین ) دەباتەسەر حاڵەتەکی ھێرشکارانە دەداتە مرۆڤ و وابەستەگی رەوانی زۆر قورس لەسەر موعتاد دادەنێت و زیپکەو برین لەسەر پێست دروست دەکات و مرۆڤ تووشی واھیمە دەکات بەجۆرەک کە زەمان و مەکانی بۆ نا دیاردەبێت

حەشیش
لەگیای کانابیس بەدەست دێت و بەشکڵی رەنگ قاوەیی کەم رنگ بەشکلی قالب دێتەبەر چاو لەگەڵ توتن یان ماری جوانا وەک سیگار دەکشرێت و بەناوەکانی ھاش، گراس، پۆت و سمۆک لای موعتادەکان ناسراوە.لەسیەکان ، ھاتنەخواری ھێزی بەرگری لەش بێ مەسئولیەتی وناو گەنجان دا زۆر باوە. سەرتانی لەدەستدانی ھێزی رانەندەگی و تەوەەووم زایی و... لەئاساری مەسرەفی حەشیشن ھەر وەھا رۆنی حەشیش... لەحەشیش بەدەست دێت و توتنی پێ چەور دەکن و تەدخین دەکرێت. ئەسەراتی زۆر خراپی لەژنانی دووگیان ھەیەبە تایبەت لەسەر منداڵان بە جۆریک پاش لەدایک بوون لەباری رەوانیەوە زۆر موشکیلەیان ھەیە‌.

بێجگە لەمانەکەزۆر ناسراون و بەر بڵاو مەسرەف دەکرین مەوادی دیکەوەک

مارجوانا
ئێڵ ئێس دی
ئامفتامین
تی ئێچ سی
لەحەشیش بەدەست دێت. ھەروەھا لەدونیا بێ رەحمی تەجارەتی موخەدیرات دا بەدەیان چەشنی تر لەمادەسر کەرەکان دەدرێنەدەست گەنجان و کۆمەڵگای مرۆڤایەتیان پێ گەندەڵ دەکرێن.تەنیا لەئێران بەپێی ئامارەنێو نەتەوەیەکان زیاتر لە٥ میلیون موعتاد ھەیە! کە بۆتە ھۆی سەر چاوەی ئەسڵی فەحشا و داڕمانی بەھا کۆمەلایتیەکان و بێ رەحمی کۆمەڵگا لە ئاست مرۆڤەکان.بەڵای ئعتیاد لە تێکدەرترین و سامانک ترین ھۆکارەکانی دارمانی بناغەکانی ئەسڵی ھەر کۆمەڵگایەکن کە ئەسرات و کار تێ کردنەکانی لە بووارەکانی ئابوری و جڤاکی و دەروونی بۆ زەمەنەکی دوور و درێژ ھەر بەر چاو دەبن.

چۆن کەسی تووشبوو بەمادەھۆشبەرەکان بناسینەوە؟
کاتێک ئەندامێکی خێزان دووچاری بەکارەێنان و ئالوودەبوون دەبێت بەمادە ھۆشبەرەکان، زۆر گرنگە خێزان ‌زانیاری ھەبێت دەربارەی ئەو نیشانانەی لەکەسی تووشبوودا دەردەکەوێت تاکو بەدەم چارەسەرەوە برۆن و کۆتایی بەژانکۆی خۆیان و ئەندامەکەیان بەێنن. بۆ ئەوەی خێزان سەرنج بداتە ئەو گۆرانکارییانەی لەرەفتار و کەسێتی ھەر ئەندامێکی بەکارھێن (Abuser) یان ئالوودەبوو (Addict) بەمادەھۆشبەرەکان پێویستەبەو نیشانانە ئاشنابن کەکەسی تووشبووی پێدەناسرێتەوە. ئەگەر ھەشت (٨) لەم نیشانانەی خوارەوە ئاماژەیان پێدراوەبوونی ھەبوو لە ھەر تاکێکدا، دەکرێت یارمەتی خێزان بدات لەناسینەوەی ئەم حاڵەتە لە کاتێکدا خێزان لەباری گوماندا بێت بەرامبەری. گرنگترین ئەو نیشانانەش:‌ ١- تەسکبوونەوەی بیلبیلەی چا‌و. ٢- لێڵ بوونی رەنگی دەم و پێست و ژێر نینۆک و لێوەکان بەتایبەتی، ئەمەش بەھۆی رانەگرتنی باری تەندروستی ‌و بەد خۆراکییەوە. ٣- کەسی تووشبوو ئاو لەلوتی دەتکێ ‌و پژمین ‌و باوێشکدانی نائاسایی و زۆری ھەیە. ٤- بەبێ ‌ھۆکار ئاسایی وەنەوز دەدا ‌و شێوەی برۆ و برژانگی تێک دەچێت. ٥- گن بوونی دەنگ ‌و کۆکینی زۆر ‌و بەتایبەت لەبەرەبەیانیاندا. ٦- ددانی تووشبوو رەشایی ‌و کلس و نەخۆشی لەرادەبەدەری لەسەر دەردەکەوێت. ٧- فەرامۆشکردنی ‌ِرواڵەت وەک گرنگی نەدان بەجل ‌و بەرگ و پاکوخاوێنی. ٨- دەرکەوتنی خاڵی رەش ‌و شین و شوێنەواری سووتان و دەرزی لەسەر قۆڵ ‌و مەچەک و ھەندێ‌جار ناو پەنجەی پێ. ٩- لاواز بوونی ئارەزوو و توانای سێکسی بەتایبەت لەپیاواندا. ١٠- کێشەی بەردەوامی ھەرسی خۆراک ‌و ئازار ‌و ژانی گەدەو قەبز بوون. ١١- زۆر خورانی لەش ‌و جەستە، زۆرتر لوت و قاچ ‌و سک و لای روومەت. ١٢- زۆر جار قەترەی چاویان پێیە بۆ کەمکردنەوەی سوری چاو (بەتایبەت لای ئالوودەبووانی حەشیش). ١٣- تووشبووی مادە ھۆشبەرەکان خێرا زیز و توورە دەبێت ‌و دەتۆرێ، رەفتار و قسەی کتوپر و بێ‌سەر‌وبەر دەکات. ١٤- بەشێوەیەکی نائاسایی لەرادەی چالاکی خۆی کەم دەکاتەوەو لەئەرک و ئیشی جەستەیی خۆی دوور دەخاتەوە. ١٥- رۆژانە ھەندێکی زۆر پارەی دەوێت، زۆربەی کات بێ‌پارەیەو خەریکی قەرز کردنە. ١٦- لەگەڵ کەسانی گومان لێکراودا ھاتوچۆ دەکات ‌و پەیوەندی ھەیە( ئەوانەی ناوبانگی خراپیان ھەیە)، کەم قسەدەکات دەربارەی ھاورێ نوێیەکانی، ئێواران درەنگ دێتەوەماڵ. ١٧- تووشی شکست و بێتوانایی دەبێت لە پێراگەیشتن بەکاتەکانی دەوام کردنیدا. ١٨- لەژووری خۆی یان پێشاو ‌و حەمام یان لەشوێنەچۆڵەکاندا زۆر دەمێنێتەوەو پێی ناخۆشەچۆڵگەی لێ‌تێک بدرێت. ١٩- بەھۆی ئەو ھۆیانەی لەخاڵەکانی رابردوودا ئاماژەی پێکرا، درۆ و پەیمان شکێنی زۆر دەکات. ٢٠- ئیشی شاردراوەو گوماناوی ھەیەو جانتای پارەو شقارتەو پاکەتی جگەرە دەشارێتەوەو گیرفانی لەماڵەوە دەپارێزێت، کاتێک کە لە ماڵەوە نەبێت ئەگەر ژۆری خۆی ھەبێت دەرگاکەی کلیل دەدات. ٢١- حەزی لەرادەبەدەری لەچای خەست ‌و قورس ھەیە(دەکرێت تلیاکیشی تێدا بەکار بەێنێت). ٢٢- حەزی لەخواردنی ترشیات نییە و ئارەزووی زۆری لەخواردنی شتی شیرینە. ٢٣- ئالوودەبووی مادەکان لەناکاو یان لەکاتی نەخۆشیدا لەپشکنینی میز یان خوێن زۆر نیگەران دەبێت ‌و ھەوڵ دەدات دوای بخا یان ھەر نەیکا، لەترسی ئاشکرابوونی حاڵەتەکەی. ٢٤- نەرۆێشتن بۆ سەفەر ‌و سەردانی دوورە رێ ‌و لەئیفادی فەرمانگە خۆی دەدزێتەوە چونکە نیگەرانی دەست نەکەوتنی مادەی ھۆشبەرە. ٢٥- کەمبوونەوەی کراوەیی ‌و متمانە بەخۆبوون ‌و کۆششەکانی. ٢٦- حەب ‌و شروبی کۆدائیندار ‌و حەبی خەوھێنەری وەک دیازپام (‌ڤالیۆم) و حەبی زۆر بەھێزی دژی سکچوون (دیفنۆکسیلات) پاشکەوت دەکات و بەکاریان دەھێنێت. ٢٧- لەسەر جانتا و کەلوپەل و جلوبەرگیدا شوێنەواری سووتاوی

بڵاوبوونەوەی ماددەھۆشبەرەکان و کاریگەریان لەسەر کۆمەڵگا
نیشانەکانی ئالوودەبوون بەمەی (ئەلکحول)
بۆ ناسینەوەو دەستنیشانکردنی مرۆڤێک کەتووشی ئالوودەبوون بەمەی خواردنەوە بوو بێت ، ئەو مرۆڤەپێویستە بەدرێژایی ساڵێک سێ لەم شەش نیشانانەی خوارەوەی تێدابێت : ١- ھەمیشەخولیایی خواردنەوەی ھەبێت . ٢- نەتوانێت مەی خواردنەوە بوەستێنێت یا نەتوانێت کەمی بکاتەوە. ٣- پاش چەند سەعاتێک لەئەنجامی کەمکردنەوەیا وەستاندنی خواردنەوەی مەی تووشی دیاردەی کشانەوەی ئەلحەول ببێت .دەست پێ بکات واتەبۆ ئەوەی مەی ەەمان کاریگەریی Tolerance) ٤- کاتێک نیشانەی تۆڵێرانس پێشو تری ھەبێت مەیخۆر بە بەردەوامی بریی بۆ مەی زیاد بکات. ٥- بەبێ ئەوەی بایەخ بە زیانەکانی ئەلکحەول بدات ھەمیشە مەیخۆر بەبەردەوامی ئەلکحەول بخواتەوە. ٦- ھەمیشە مەیخۆر لەچالاکییدا دەبێت و بۆ ئەوەی ماددەی ئەلکحەولی دەست بکەوێت کاتێکی زۆر بەسەر دەبات .

فیزیۆلۆجی ئەلکحول
ئەلکحول کاردەکاتەسەر گشت ئەندام و کۆئەندامی لەش: کاتێک بەبرێکی زۆر مرۆڤ مەی بخواتەوەئەلکحول کاردەکاتەسەر ھەموو ئەندام و کۆئەندامەکانی لەش و دەبێتەھۆی لەھۆشخۆچوون و گیان لەدەستدان . ئەلکحول کاردەکاتە سەر مادەگواستراوەکانی دەمارەکانی ناو مێشک لەنێوانیاندا : ئۆپییەیتەکان ،گابا،گلوتامەیت ،سیرۆتۆنین و دۆپامین . پاش خواردنەوەی ئەلکحول بەرزبوونەوە و زیادبوونی رێژەی ئۆپییەیت مرۆڤ سەرخۆش و دڵخۆش دەکات ، لەھەمان کاتدا کاردەکاتەسەر گابا و دەبێتەھۆی ئارامبوونی مرۆڤ بۆیە ئەو مرۆڤەی شڵەژاندنی دەروونی ھەبێت (دڵەراوکێ،خەمۆکی،مانیا،شکیزۆفرینیا ەتد….) پەنادە باتەبەر مەی خواردنەوە و لەوانەیەتووشی ئالوودەبوون (ئیدمان)ی ئەلکەولیی ببێت. کاتێک مرۆڤ بۆ ماوەیەکی درێژ لەسەر مەی خواردنەوە بەردەوام بێت مەی خواردنەوە دەبێتە ھۆی مردن و لەناوچوونی خانەی مێشک و مێشکۆلە لەرزین. ئەو لێکۆڵینەوە زانستیەی کەبۆ نەخۆشەکانی ئیدمانی ئەلکحولی کراوە دەریخستووە کەرێژەی ئۆپییەت زیاد دەکات بۆیەمەی خۆر تووشی دیاردەی خولیای مەی خواردنەوەدەبێت .

ئەلکول دەبێتەھەۆی نەخۆشیی و گیان لەدەستدان :

پاش قەڵەویی و جگەرەکێشان لەوڵاتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا بەسێیەم ھۆی گیان لە دەستدان ریز بەند دەکرێت و ئەم سێ دیاردەیەش ھەر سێکیان لەو دیاردانەن کە دەکرێت مرۆڤ بەریان لێبگرێت و نەبنەھۆی گیان لەدەست دان .
ئەلکەول بەم رێژە سەدییانەی خوارەوەدەبێتە ھۆی توشبوون بەم نەخۆشییانە:
-٣٢% ی بەریشاڵبوونی جگەر -٢٩% ی شێرپەنجەی سورێنچک - ٢٥% ی شێرپەنجەی جگەر - ٢٤% ی کوشتنی ئەندامانی خێزان - ٢٠% ی رووداوی ھاتووچۆ -١٩% ی شێرپەنجەی ناودەم و قوورگ - ١١% ی خۆکوشتن – ١٠ % ی لێدان (جەڵتە) ی مێشک - ٧% ی شێرپەنجەی مەمک

تەمەن و رەگەز : بەرزترین رێژەی ئالوودەبوون بەمەی خواردنەوە وە لەتەمەنی ١٨ تا ٣٠ ساڵیدایە و بەپێی درێژی تەمەن رێژەکەی کەم دەبێتەوە و لەرەگەزی مێینەدا نیو ئەوەندەی رێژەی نێرینە ‌مەی خۆر ھەیەو دوو بۆ سێ ئەوەندەش لەکیشوەری ئاسیادا کەم دەبێتەوە و لەرۆژھەڵاتی ناوەراستیشدا بەدەگمەن مێینە ئالوودەی مەی دەبێت

زیانەکانی ئەلکەول :

بەردەوام خواردنەوەی ئەلکەول دەبێتەھۆی ئەم زیانانە : ١- زیانی جەستەیی : مرۆڤی ئالوودەبوو بە ئەلکحول ھەرچەند مەی زۆر بخواتەوە و کار لەتەندروستیشی بکات زیانەکانی جەستەیی خۆی نابینێت بۆیەلەسەر خواردنەوەی مەی بەردەوام دەبێت .

زیانەجەستەییەکان ئەمانەن : برینی دوانزەگرێ و گەدە، ھەوکردن و شێرپەنجەی سورێنچک ،ھەوکردنی پەنکریاس ،ھەوکردن و بەریشالبوونی جگەر، کەم خوێنی و نەخۆشی ماسوولکەی دڵ.
٢- زیانی دەماریی ودەروونیی : وەکو لە بیرچوونەوە، خۆکوشتن ،خۆئازاردان،تێکچوونی باری ھۆشەنگی و گۆرانی کەسێتی ،نەخۆشیی خەمۆکی ،دڵەراوکێ وپەرکەم .

٣- زیانی کۆمەڵایەتی : خواردنەوەی مەی بەبەردەوامی دەبێتەھۆی زیانی کۆمەڵایەتی وەکو : دەستدرێژیکردنەسەر خێزان ،گیروگرفتی سۆزو ھەڵسوکەوت لەناو ماڵدا ،کەمبوونەوەی توانای کاری رۆژانە،دواکەوتن و ئامادەنەبوون لەکاری رۆژانەدا ، لەکاردەرکردن و دەرئەنجام بێکاربوون، لادانی کۆمەڵایەتی وسێکسی و توشبوونی بەجۆرەھا تاوان.

٤-دیاردەی کشانەوەی ئەلکحول : بەھۆی ھەر ھۆیەک بێت ئەگەر نەخۆش بۆ ماوەیەک ئەلکحولی نەخواردەوە،ئەلکحولی دەست نەکەوتبێت یا تووشی کارەساتێکی کتوپر بوو بێت تووشی دیاردەی کشانەوەی ئەلکحول دەبێت کەنیشانەکانی ئەمانەن : دڵتێکەڵھاتن و رشانەوە ،سکچوون،دڵەراوکێ و ماخۆلان ،لەرزین ،پەرکەم ، بەرزبوونەوەی پلەی گەرمای لەش (تا)، خێرالێدانی دڵ ،ورێنەی ھزر و ورێنەی بینین و بیستن .

رێگەگرتن و بەرگرتن لە ئەلکەول بەم شێوەیەی لای خوارەوەجێبەجێ دەکرێت

یەکەم : دەستنیشانکردنی ژمارەی ئالوودەبوونی بەئەلکحول بە کۆکردنەوەی زانیاریی و ناردنی تیمی گەرۆکی خاوەن ئەزموون بەتایبەتی لەناو گەنجان و گرووپەبێکارو ھەژارەکاندا.

دووەم : مەشقپێکردنی پزیشک و کارمەندو توێژەری کۆمەڵایەتی بۆ ئەوەی زانیارییان لەم جۆرەگرفتەدا ھەبێت و بتوانن مامەڵەی لەگەڵدا بکەن .

سێیەم :بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی زانیاریی جەماوەر دەبێت ھاوڵاتیان راگەیاندنی راستەوخۆ ، رۆژنامە،گۆڤارو میدیاکانی بیستن و بینین ئاگاداربکرێنەوە.

چوارەم : پەرلەمانی کوردستان پێویستەچەند بریارێک بۆ کەمکردنەوەی مەی خواردنەوەلەناو دانیشتوواندا دەربکات و دەبێت دەزگاکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستانیش بۆ ئامادەکردنی پرۆگرام و جێبەجێکردنی ئەم بریارانەلەلایەن وەزارەتەوە پەیوەندیدارەکانەوەرۆڵێکی سەرەکییان ھەبێت ەبریارەکان ئەمانەن:

١. گرانکردنی نرخی ئەلکحول لەرێگەی زیادکردنی باجەوە. ٢.کورتکردنەوەی ماوەی فرۆشتنی مەی لەبازارەکاندا . ٣.کەمکردنەوەی بری مەی لەناو بازارەکاندا ٤.تەنھا ئەو فرۆشگایانە مافی فرۆشتنی مەییان ھەبێت کەبەیاسا مۆڵەتیان پێدەدرێت . ٥.نابێت بە ھیچ شێوەیەک مەی بەمێرد منداڵ بفرۆشرێت . ٦ھەرکاتێک پێویست بێت تێستی ئەلکحول بۆ شۆفێر بکرێت ٧.دانانی پرۆگرامی رۆشنبیری تەندروستیی بۆ قوتابخانەو زانکۆکان

زانیاری بۆ کەسێک بەبریکی زۆر کەول دەخواتەوە لەکۆی ئەم٩ پرسیارەئەگەرەاتوو وەڵامی ٥ پرسیارت بەبەڵێ وەڵام داوەمانای ھۆشداربەمەترسی ئالوودەبونی کحولت ھەیە. پرسیاری ١ بەھۆی کێشە، یاخود دۆخێکی دژوار و نالەبارت ،پەنا دەبەیت بۆ کحول ؟

پرسیاری ٢ کحول دەخۆیتەوە، بەھۆی تورەبوونت لەیەکێک لەھاورێکانت، خێزان یاخود کەسێکی ‌دەوروپشت؟ پرسیاری ٣ حەزدەکەیت زیاتر بەتەنھا کحول بخۆیتەوە، لەوەی لەگەڵ ھاورێکانت؟ پرسیاری ٤ خواردنەوەی کحول کاریگەری خراپی کردوەلەسەر خوێندن یاخود کارکردنت؟ پرسیاری ٥ ھەوڵت داوەلەخواردنەوەی کحول وازبێنیت یاخود کەمی کەیتەوە، بەڵام نەتتوانیوە؟ پرسیاری ٦ رویداوەبەیانیان پێش چوونت بۆ قوتابخانەیاخود شوێنی کارکردنت کحولت خواردبێتەوە؟ پرسیاری ٧ کحول دەخۆیتەوەوەک ھەولێک بۆ تێنوتی شکاندن؟ پرسیاری ٨ ئایا لەکاتی خواردنەوەی کحول ھەست بەبوورانەوەدەکەیت؟ پرسیاری ٩ ھەمیشەەەوڵ ئەدەیت خۆت لەباسی کحول خواردنەوەت لادەی؟


ئایا ئالوودەبوون بوون بەئەلکحول چارەسەری ھەیە؟ لەوەڵامدا دەڵێین بەڵێ، چارەسەری خەیەو تا زوو چارەسەری بکرێت باشترە، بەڵام گرنگترین خاڵی چارەسەری لەخودی نەخۆش خۆی دەست پێدەکات، واتە یەکەمجار دەبێت نەخۆش بریارێکی تەواوی دابێت بۆ وازھێنان لەئەلکحول‌و لەم بریارەشدا پەشیمان نەبێتەوە. ئەگەر ئالوودەبوونەکە زۆر تووند بوو ئەوا نەخۆشەکە دەخەوێنرێت، بەڵام ئەگەر ئاڵودەبوونەکە زۆر توند نەبوو، دەکرێت نەخۆش بەبێ خەواندن لەنەخۆشخانە چارەسەر بکرێت، واتە رۆژانەیان دوو رۆژ جارێک سەردانی پزیشکی چارەساز بکات، لەگرنگترین خاڵەکانی دوای چارەسازی دوورکەوتنەوەی نەخۆشەلەو شوێنانەی مەی لێ دەخورێتەوەو دوورکەوتنەوەی لەو ھاورێیانەکەمەی دەخۆنەوە، واتە بە شێوەیەکی گشتی کەسێک یان شوێن‌و بارودۆخێک ببێتەھۆی ھاندانی بۆ دووبارەخواردنەوەپێویستەلێی دووربکەویتەوە.

زیانەکانی ئەلکەول چین؟ ئایا ئەلکحول ھیچ سوودێکی ھەیە؟ لەراستیدا ئەلکحول زیانەکانی گەلێ زۆرن، دابەش دەکرێن بۆ زیانەدەروونی، جەستەیی، ئابووری، کۆمەڵایەتییەکان. لەگرنگترین زیانەجەستەییەکان ئەگەری تووشبوونەبەنەخۆشی شەکرە، ھەوکردن‌و شێرپەنجەی جگەر، ھەوکردن‌و شێرپەنجەی پەنکریاس، شێرپەنجەی گەدەو ریخوڵە، ھەوکردنی مێشک‌و ھتد....، لەدیارترین زیانەدەروونییەکان بریتین لەگرفتی لەبیر چوونەوە، تووش بوون بەنەخۆشی خەمۆکی، دڵەراوکێ، سایکوسیس، وەھمی بەدگومانی، بەتایبەتی کاتێک توانای سێکسی نامێنێت، گومانی خراپ بەخێزانەکەی دەبات، رەفتاری نابەجێ‌و سەیر، یان رەفتاری توندو تیژی، ئاڵوودەبوون بەماددەی تری ھۆشبەر…ەتد، جگە لەمانە چەند زیانێکی ئابووری ھەیە، لەنێویاندا سەرفکردنی پارەیە، ھەروەھا بەھۆی ئاڵودەبوون ناتوانێت کارەکانی راپەرێنێت‌و ئیش‌و کاری پێ ناکرێت، ئەمەش نەک ھەر تەنھا زیانی بۆ خۆی‌و خێزانەکەیەتی، بەڵکو زیانێکی گەورەبەوڵات دەگەیەنێت، کەپێویستی بەتواناکانی ئەوە، لەبەرچاوترین زیانەکۆمەڵایەتییەکانیش تێکچوونی پەیوەندی لەگەڵ خەڵک ‌و گۆشەگیری ‌و لێک ھەەڵوەشانەوەی خێزانە. ئەوەماوەبڵێین ئایا ئەلکحول سوودی ھەیە؟ لەراستیدا لێکۆڵینەوەکان ئەوەیان سەلماندووەخواردنەوەی یەک یەکە(یەکە= ٨ گرام) لەئەلکحول مرۆڤ لەنەخۆشییەکانی دڵ دەپارێزێت، بەڵام پرسیارەکەلێرەدا ئەوەیە، تا چەند گەرەنتی ھەیەئەم مرۆڤەلەم رێژەیەزیاتر نەخواتەوە، یان خۆی پێ دەگیرێت زیاتر نەخواتەوە؟ ئایا ھەموو ئەو مرۆڤانەی ئەلکحول دەخۆنەوەمەبەستیان پاراستنەلەنەخۆشییەکانی دڵ؟ ئایا خواردنەوەی مەی (کەئەگەری تووشبوون بەگرفتی زۆری لێ دەکەوێتەوە) تا کەرێگەیەبۆ پاراستن لەنەخۆشییەکانی دڵ، لەکاتێکدا رێگای کاریگەرتر ھەیەوەک شێوازی خواردن یان وەرزش کردن .


ئەگەر نیازی یارمەتی دانی کەسێکی ئالوودەبووت ھەیەپێویستەئەم خاڵانەرەچاوو بکە ی.

خۆت باش ئاماددەکەبۆ گفتوگۆ لەگەڵ ئەوکەسە

باسی ئەوەبکە کەمەبەستی ‌خۆتێکەڵاوکردنت لەتایبەتی ئەو لەبەرژەوەندی ئەوە
بەھیچ شێوەیەک ‌نابێت ئەوکەسە بەچاوێکی سوک سەیر بکەی
رێگا بدە ئەوو ‌کەسە ئاخاوتن بکات و باسی ھۆی ئاڵوودەبونی بکات.
ھەوڵ بدە متمانەیەک لەنێوانتان دروست بێت کە ببێتە ھۆی ئەوەی ئەو کەسە ھیچ نھێنیەکت لێ نەشارێتەوە
گفتی ھەوڵ دانی یارمەتی پێ بدە ئەگەر لەتوانات ھەیە یارمەتی بدەیت، یاخود لێی بپرسەبەچی شێوەیەک دەتوانی یارمەتی بدەی
بەھیچ شێوەیەک نابێت ئاخاوتنەکانی نێوانتان لای ھیچ کەسیکی تر باس بکرێت ئەگەر بەرەزامەندی ئەوکەسەخۆی نەبێت
ھەڵەنیەئەگەر پێشنیاری ئەوەبکەیت کەداوای یارمەتی بکرێت لەکەسانی شارەزاو بەتوانا
ھەوڵ بدەزانیاری کۆ کەیەوەلەسەر ئاڵوودەبون بۆ ئەوەی بتوانی باسی زیانەکان و گیروگرفتەکانی بکەی لەگەڵیدا.
کاریگەریی چارەسەرکردنی ئەلکحول :

چارەسەرکردنی ئالوودەبوون بەئەلکحول زۆر پارەی کەمتر دەوێت وەک لەبەردەوامی بەئالوودەبوون و بۆ ئەم مەبەستانەچارەسەرکردنی نەخۆشی ئالوودەبوو بە ئەلکحول پێویستە :

گەرانەوەی مەیخۆر بۆ ناو کۆمەڵ و بتوانێت وەکو مرۆڤێکی بەرھەمێنەر کاربکات .
چارەسەرکردنی مرۆڤی مەیخۆر ٤٠-٦٠% ی رێژەی تاوان کەمدەکاتەوە .



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
null@example.com (Barham Eng)

راپۆرت لەسەر مادەى هۆشبەر Reviewed by Unknown on 10:26:00 م Rating: 5

هناك تعليق واحد:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.