Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

هه‌ڵه‌كردن له‌ چۆنیه‌تی پرسیار دانان

په‌شێو مه‌جید:

دوێنێ، كاری خودا كه‌مێ نه‌ساغ بوم. منیش له‌ شوێنی مانه‌وه‌م بۆ ماڵی خوشكم گه‌ڕامه‌وه‌ چونكه‌ وام لا باش كه‌ له‌و جۆره‌ بارودۆخه‌ باشتره‌ له‌وێ بمێنمه‌وه‌. كه‌ خوشكزاكه‌م گه‌ڕایه‌وه‌ و پرسیاره‌كانی تاقیكردنه‌وه‌ی نیشاندام، كه‌ تاقیكردنه‌وه‌ وانه‌ی زمانی ئینگلیزی بوو. به‌داخه‌وه‌ كه‌ سه‌یری پرسیاره‌كانم كرد، هه‌نێ هه‌ڵه‌ی به‌چاو و دیاری تێدابوو كه‌ به‌چاوی سه‌ر ده‌بینران. نازانم تا چه‌نده‌ مامۆستاكه‌ له‌ هونه‌ری پرسیاردانان شاره‌زایه‌ به‌ڵام به‌ڕاستی چۆنیه‌تی پرسیاردانان به‌لایه‌نێكی زۆر گرنگی پڕۆسه‌كانی فێربوون و فێركردن داده‌نرێت. ئێمه‌ له‌ كۆلێژ بۆ ماوه‌ی ساڵێك وانه‌یه‌كمان هه‌بوو تایبه‌ت به‌ چۆنیه‌تی پرسیار دانان، هه‌ر له‌ جۆری پرسیار و گرنگی به‌داوی یه‌كتر دانانی پرسیاره‌كان و سود و زیانی جۆری پرسیاره‌كان (ئه‌م جۆری پرسیاره‌ چ جۆره‌ خراپیه‌ك و باشیه‌كی هه‌یه‌) و به‌ هه‌ند وه‌رگرتنی لایه‌نی ده‌روونی فێرخواز له‌ كاتی دانانی پرسیار و چه‌ندان بابه‌تی تر باس ده‌كران، كه‌ سوپاس بۆ خوا بۆ من كه‌ڵك و سودێكی زۆری هه‌بوو.

به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ ئه‌وه‌ی كه‌ له‌و په‌ڕه‌یه‌ی پرسیاره‌كانی خوشكزاكه‌م بینیم مایه‌ی سه‌رسوڕمان و جێگه‌ی داخ بوو. جارێ پێش هه‌موو شتێ چۆنیهتی‌ چاپكردنی پرسیاره‌كان هه‌روه‌ك له‌وێنه‌كه‌ دیاره‌، هه‌ڵه‌ بوو، ئه‌و دیو و ئه‌م دیو په‌ڕه‌كه‌ واته‌ لاكانی پێچه‌وانه‌ی یه‌كتری بوون. واته‌ ده‌بوو فێرخواز له‌ هه‌ر سه‌یركردنێكی دیوه‌كه‌ی تری په‌ڕه‌كه‌ ده‌بوایه‌ سه‌روبنی كردبا! كه‌ ئه‌مه‌ كاریگه‌ریه‌كی سلبی بۆ لایه‌نی ده‌روونی قوتابیه‌كه‌ هه‌یه‌. ساده‌ترینی بێزاربوونه‌ له‌و هه‌موو ئه‌و دی و ئه‌م دیو كردنه‌، كه‌ هه‌مووان لامان ئاشكرایه‌ قوتابی له‌ كاتی تاقیكردنه‌وه‌كاندا چه‌نده‌ ده‌روونێكی ناجێگیر هه‌یه‌ و چه‌نده‌ بیر جه‌نجاڵه‌.

پاشان له‌ پرسیاری یه‌كه‌م كه‌ عاده‌ته‌ن و به‌شێوه‌یه‌كی ڕۆتینی (Paragraph په‌ڕه‌گرافه)‌، چه‌ند هه‌ڵه‌یه‌كی (Spelling، حونجه‌كردن) و مانا ده‌بینرا، بۆ نمونه‌ له‌ حونجه‌كردن دا ووشه‌ی (Un fortunately) وا نانوسرێ به‌ڵكو پاشگری (Un) به‌ ووشه‌كه‌وه‌ لكاوه‌ له‌ ئه‌سڵدا، كه‌ به‌م شێوه‌یه یه‌ (Unfortunately). هه‌روه‌ها له‌دوای ئه‌م دێڕه‌ ووشه‌یه‌ك نوسراوه‌ كه‌ پێم وابێ هه‌ر وشه‌یه‌ بوونی نیه‌ له‌ زمانی ئینگلیزی ئه‌ویش ووشه‌ی (mach) ه‌، كه‌ مه‌به‌ستی پێی (much)ه‌. ئه‌وه‌ ئاماژه‌یه‌كیشه‌ به‌وه‌ی كه‌ له‌وانه‌یه‌ ئه‌م مامۆستایه‌ له‌ تایپ و كۆمپیوته‌ر(به‌رنامه‌ی Microsoft Word) شاره‌زایی نه‌بێ، ده‌نا خۆ سیسته‌می به‌رنامه‌كه‌ به‌خۆی هه‌ڵه‌ی ڕیزمانی و سپێڵینگ و ئه‌وانی تریشت پێده‌ڵێت، كه‌ هه‌ڵه‌یه‌. له‌ ڕێزمانشدا له‌ دێڕی كۆتاییدا نوسراوه‌ (It some times rains at barbecues) كه‌ ووشه‌ی (sometimes) بۆشایی له‌نێواندا نیه‌ وه‌كو ئه‌وه‌ی كه‌ نوسراوه‌. له‌ ڕووی ماناشه‌وه‌ له‌دێڕی سێیه‌مدا نوسراوه‌ (Un fortunately the weather is not very good in England)، له‌ پێشتردا هیچ ئاماژه‌یه‌كی به‌ (England) نه‌كردووه‌ كه‌ ده‌بوا باسی لێوه‌كرابا كه‌ (barbecue) له‌ ئینلگته‌را باوه‌ یاخود هه‌ر جۆره‌ ڕسته‌یه‌كی تر كه‌ ئاماژه‌ با بۆ ڕسته‌ی دوای خۆی بكات، ده‌نا چی!! تۆ له‌ناكاو باسی شتێ بكه‌ی له‌ په‌ڕه‌گرافدا كه‌ پێشتر به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئاماژه‌ی پێنه‌كرابێ. ده‌كرێ مامۆستا لێره‌ مه‌به‌ستی ئاسانتر كردنی بابه‌ته‌كه‌ بوبێ.

پێم وابێ ئه‌م جۆره‌ هه‌ڵانه‌ بۆ فێرخواز گه‌ر نه‌بێته‌ هۆی سه‌ر لێشێواندنی، ده‌بێته‌ گرێیه‌ك كه‌ سه‌ری لێده‌رنه‌كات. ده‌ستخۆشی له‌ مامۆستاكه‌ ده‌كه‌م بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ پرسیاره‌كانی تری جوان و ڕێك و پێك نوسیوه‌.

مامۆستایان، چۆنیه‌تی پرسیار دانان گرنگیه‌كی له‌ ڕادده‌ به‌ده‌ری هه‌یه‌ كه‌ له‌وانه‌یه‌ هه‌ڵه‌یه‌كی مامۆستا دواڕۆژی فێرخوازێك یان‌ ساڵێكی خوێندنی له‌ كیس بباێت. كه‌ حه‌ق وایه‌ زۆر به‌گرنگیه‌وه‌ له‌لایه‌ن مامۆستاوه‌ سه‌یری بكرێت. له‌وانه‌ی بێزاری مامۆستا و ماندوبونی زۆر و مژۆڵی و بیرجه‌نجاڵی وابكات به‌مانه‌ ڕانه‌گات به‌ڵام خۆ هه‌ر ده‌بێ پرسیار هه‌ڵه‌ی تێدا نه‌بێ.

مامۆستا گیان ئه‌م كاره‌ی تۆ ده‌یكه‌ی وه‌كو ئه‌وه‌ وایه‌ بانگخوازی بكه‌یت، هێنده‌ به‌رز و پیرۆزه‌. كاری تۆ چۆنیه‌تی ڕوودانانی به‌ردی بناغه‌ی بیر و فكری فێرخوازه‌كانته‌، دیزاین كردنیه‌تی، جا تۆ چه‌نده‌ جوان خشته‌كان جوان دانێیت و چه‌ند هونه‌رمه‌ندانه‌ دیزاینی بۆ بكه‌یت، ئه‌وه‌نده‌ گرنگیت به‌ دوا ڕۆژی نشتمان و نه‌ته‌وه‌ و ئیمانی ناخت داوه‌.

من له‌ نوسینی ئه‌و چه‌ند دێڕه‌ هیچ مه‌به‌ستێكی كه‌سیم نیه‌، ئه‌سڵه‌ن ئه‌و مامۆستا به‌ڕێزه‌ ناشناسم، بۆیه‌ داوای لێبوردنم له‌ مامۆستای به‌ڕێز هه‌یه‌ و ئه‌وپه‌ڕ هیوام سه‌ركه‌وتنیه‌تی چون سه‌ركه‌وتنی ئه‌و سه‌ركه‌وتنی من و هه‌ر ئه‌ندامێكی تری ئه‌م میلله‌ته‌ شیرینه‌یه‌. هه‌ر بژی مامۆستا.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Parwarday Maxmur

هه‌ڵه‌كردن له‌ چۆنیه‌تی پرسیار دانان Reviewed by Unknown on 2:26:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات: