Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

نالی و چاوی خێلی مەحبووبە

نالی و چاوی خێلی مەحبووبە
پێم دەڵێن : مەحبوبە خێل و قیچە ، مەیلی شەڕ دەکا
خێل و قیچە ، یا ترازوی نازی نەختێ سەر دەکا ؟!
واباوە کە مەحبوبەی نالی چاوی خێل بووە .. ئەوەش باوە کە ئەمە لە رێژەی جوانی کەم دەکاتەوە .. بەڵام لای نالی بە جۆرێکی ترە .. نالی دەڵێ ئەوە تایبەتمەندی جوانیەکانی مەحبووبەیە … جارێک دەیکاتە سەرخستنی تەرازووی نازی چاوی .. کە هەموو کەس ئەمەی پێ ناکرێ … جارێکی تر عەیبەکە دەباتەوە بۆ چاوی خەڵکی …دەڵێ ئێوە کەچ نەظەرن وچاوی مەحبوبەش دەکاتە ئاوێنە .. دەڵێ ئێوە چاوتان خوارو ژورە ..کە تەماشای ئەو دەکەن ..خۆتان دەبینن .ئیتر وادەزانن چاوی مەحبووبە خێلە
عەکسی چاوی تۆ لە چاویدا بە خواری تێدەگەی
کەچ نەظەر کەی فەرقی خوار و ژوور و ، خێر و شەڕ دەکا
لە شوێنێکی تر چاوی مەحبووبە دەکاتە وەنەوشە و نەیلۆفەر .. . جوانترین چواندن بە کار دێنێ .. دەڵێ چاوی مەحبووبە خێل نیە .. بەڵکوو یەکێکیان وەنەوشەیە شەوان دەکرێتەوە .. ئەوەی تریان نەیلۆفەرە بە رۆژ دەگەشێتەوە .. ئەگەر شەو داهات نەیلۆفەر خەواڵووە .. کە رۆژهەڵبێ وەنەوشە خەواڵوو دەبێ .. ئیتر تۆ وادەزانی خێلە ..
چاوی هەم رەنگی گوڵی ، مەستی شەو و رۆژن مەدام
یەک لە نەشگوفتەی بەنەفشە ، یەک لە نەیلۆفەر دەکا
:نالی لەم شاکارەیدا دەیەوێ تێڕوانینی مرۆڤەکان بۆ هەبووەکانی ژیان دەسکاری بکات .. نالی بە کۆمەڵگا دەڵێ هەبووەکان ناشرین و عەیبدار نین .. بەڵکوو تێروانینی کۆمەڵایەتی ئێوە نادروستە .. خۆی وەک ناسراوترین شاعیر و مەحبوبەش وەک کەسێکی خێل دەکاتە کڕۆکی ئەم دونیا بینیە … خەڵقی خوا هەموو جوانن .. ئێمەین عەیبە و ناشرینی دابەش دەکەین .. بەڵێ مەحبوبە لە راستیدا خێل بووە .. بەڵام نالی ئەوەش دەکاتە جۆرێک لە جوانی .. بە واتای مەخلوقاتی خوای گەورە مەکەنە مایەی تانە و گاڵتە پێکردن. .. هەرچۆنێک بن بەشێک لە جوانیان تێدایە ..چونکە جوانی رێژەییە نەک رەها… جیاوازیش لە رێژەی جوانی ، زەرورەتی ناو دابەشکاری قەدەری مرۆڤەکانە . کە خوای گەورە لە سەر بنەمای تەقدیراتی ئیلاهی خۆی رێکی خستووە .. نەک لەسەر بناغەی عاتیفەی ئێمە .. قەدەر بە عاتیفە داناڕێژرێ .

_ئاسۆ حه‌مید _



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
user post

نالی و چاوی خێلی مەحبووبە Reviewed by Unknown on 4:21:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.