كۆلیژێك ژمارهیهك كورسی بۆ رۆژنامهنوسان تهرخان دهكات
بەشی تەكنیكی میدیا، لە زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی، ژمارهیهك كورسی خوێندن بۆ رۆژنامەنووسان تەرخان دەكات، راگری كۆلێژهكهش مهرج ورێنماییهكانی وهرگرتن ئاشكرا دهكات.
بەشی تەكنیكی میدیای كۆلێژی تەكنیكی كارگێریی، لە زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی، 6 كورسی خوێندن بۆ رۆژنامەنووسان تەرخان دەكات، هەر رۆژنامەنووسێك خوازیارە لە بەشی تەكنیكی میدیا بخوێنێت، دەتوانێت بە رەچاوكردنی مەرج و رێنماییەكان، فۆرمی تایبەت بە خوێندن لە هۆبەی تۆمارگای كۆلێژی تەكنیكی كارگێریی وەربگرێت.
دهربارهی مهرج و رێنماییهكانی وهرگرتنی قوتابی، د.حەكیم عوسمان پرۆفیسۆری یاریدەدەر له راگری كۆلێژی تەكنیكی كارگێڕیی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی رایگهیاند:
1. بۆ دهرچوانی ئامادهیی، خوازیار دەبێت نمرەی بڕوانامەی ئامادەیی لە 65% كەمتر نەبێت.
2. بۆ دەرچوانی پەیمانگاش، تەنها نمرەی ەیمانگایان بۆ ئەژمار دەكرێت و دەبێت لە 65% كەمتر نەبێت.
3. دەبێت خوازیار تەمەنی لە 35 ساڵ زیاتر نەبێت و پشتگیریی دامەزراوەی میدیایی یان ئەو ناوەندەی راگەیاندنەی كاری تێدادەكات پێشكەش بكات.
4. پێویسته ماوەی كاركردن و بواری كارەكەی تێدا دیاریكراوبێت، مەرجیشە راگەیاندكار لانی كەم ئەزمونی 3 ساڵ كاركردنی لە راگەیاندن هەبێت و بە دۆكیومێنت بیسەلمێنێت.
د.حەكیم عوسمان ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، ئارەزوومەندان دەتوانن لە سبەینێ 13ی ئهیلولی 2017، سەردانی زانكۆ بكەن بە مەبەستی وەرگرتنی فۆرم.
نووسراوه لهلایهن
qasm srush

ليست هناك تعليقات: