هەشت تایبەتمەندی شاراوەی ڤێرژنی نوێی سیستمی ئایفۆن
ڤێرژنی iOS 11 لە ئێستادا کە لەلایەن بەکارهێنەرانی ئایفۆن و ئایپاد دەستەبەرە کۆمەڵێك تایبەتمەندی شاراوەی بۆ مۆبایلی ئایفۆن زیادکردووە کە زۆر کەس نایزانن.
ماڵپەڕی “فراگ هیرۆ” هەشت تایبەتمەندی شاراوەی ڤێرژنی نوێی ئایفۆنی خستۆتەڕوو کە وادەکات بەکارهێنانی ئاسانتر ببێت بەم جۆرە:
– لەگەڵ وێنەگرتنی شاشەکە دەتوانیت ڕاستەوخۆ دەستکاری وێنەکە بکەیت وەك بڕین و نوسین لەسەر وێنەکە.
– کامێرای ئایفۆن لە توانایدایە بارکۆد بخوێنێتەوە لە ڕێگای دابەزاندنی بەرنامەیەکی تایبەت بەوە.
– تایبەتمەندی نوسینی تێدایە بە یەك دەست بەو لایەی کە دەتەوێت.
– ڤێرژنی نوێی ئایفۆن تایبەتمەندی چاودێریکردنی گەشتە ئاسمانییەکانی هەیە بەتەنها نوسینی ژمارەی گەشتەکە.
– پێنج جار دەست بنێ بە دوگمەی داخستنی مۆبایلەکە بۆ پەیوەندی کردن بە بەشی پۆلیسی فریاکەوتن.
– گەر دوگمەی داخستنی مۆبایلەکە لەکار کەوت دەتوانیت لەڕێگای هەڵبژاردنەکانی مۆبایلەکەوە قفڵی بکەیت.
– بەکارهێنەر دەتوانێت وشەی نهێنی وای فای لەگەڵ کەسێکی دیکەدا بەیەکەوە بەکاربهێنێت بە شێوازێکی خێرا.
– نامە دەنگییەکان بە کوالێتییەكی زۆر بەرز دەنێردرێن
نووسراوه لهلایهن
user post

ليست هناك تعليقات: