Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

Allow ADS

Please enable / Bitte aktiviere JavaScript!
Veuillez activer / Por favor activa el Javascript![ ? ]

یوسف محمد پەیامێکی بڵاوکردەوە لەسەر کۆبونەوەکەی ئەمشەوی پەرلەمان

یوسف محمدی سەرۆکی پەرلەمان و سکرتێرەکەی پەیامێکیان بڵاوکردەوە لەسەر کۆبونەوەکەی ئەمشەوی پەرلەمان کە ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی به‌ ناوی خوای گه‌وره‌ و میهره‌بان هاونیشتیمانیانی خۆشه‌ویست.. واجارێكی تر, له‌ڕێی كۆبونه‌وه‌یه‌كی نائاسایی و نایاسایی په‌رله‌مانه‌وه‌, له‌ بری ئاسایی كردنه‌وه‌ی, هێنده‌ی تر دۆخی په‌رله‌مانی كوردستان نائاسایی كرایه‌وه‌. له‌م كۆبونه‌وه‌یه‌دا له‌ چه‌ندین روه‌وه‌ پێشێلكاری له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان ئه‌نجام درا, هه‌ر له‌ ئاراسته‌ نه‌كردنی داواكاریی دانیشتنی نائاسایی بۆ سه‌رۆك و سكرتێری په‌رله‌مان, ئاماده‌ نه‌كردنی به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی په‌رله‌مان له‌ لایه‌ن ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیه‌وه‌ به‌ پێی مادده‌ی (20/ 1)ی و ماده‌ی (54/ یه‌كه‌م/ 1-2)ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان, پێشێل كردنی ڕێوشوێنی گفتوگۆكردنی ئه‌ندامان له‌ناو هۆڵی په‌رله‌مان به‌پێی ماده‌كانی (55- 58- 74)ی په‌یڕه‌و, نه‌گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی پێشكه‌ش كردنی پڕۆژه‌ی بڕیار و ئه‌نجامدانی خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆی و ئاراسته‌ كردنی بۆ لیژنه‌ی په‌یوه‌ندیدار و ئاماده‌ كردنی ڕاپۆرتی لیژنه‌ و رێوشوێنه‌كانی گفتوگۆ كردنی پڕۆژه‌ی بڕیار و ڕاپۆرتی لیژنه‌ له‌سه‌ری له‌ لایه‌ن په‌رله‌مان و په‌سه‌ند كردنی به‌پێی ماده‌كانی (71 و 72). بۆیه‌ كۆبونه‌وه‌یه‌كی وا نایاسایی ده‌ره‌نجامه‌كانیشی پوچه‌ڵن. هه‌مو ئه‌م پێشێلكاریه‌ په‌یڕه‌وییانه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ ئێمه‌ له‌م خوله‌ی په‌رله‌مانی كوردستان ئامانجمان بو كه‌ سه‌رده‌می كاری ناقانونی له‌ كاری په‌رله‌مانی كۆتایی پێبهێنین و, بچوكترین هه‌ڵه‌ی په‌یره‌وی له‌ كاره‌كانمان ڕاست بكه‌ینه‌وه‌. ئه‌م كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مان گه‌ڕانه‌وه‌یه‌كی مه‌ترسیدار بو بۆ سه‌رده‌می كاری نایاسایی له‌ كاری په‌رله‌مانی كوردستان. هه‌ڵبه‌ت هه‌ڵپروزكاندنی مافی [...]

نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
zankoline

یوسف محمد پەیامێکی بڵاوکردەوە لەسەر کۆبونەوەکەی ئەمشەوی پەرلەمان Reviewed by Xwendga Kurdish on 10:06:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.