Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

Allow ADS

Please enable / Bitte aktiviere JavaScript!
Veuillez activer / Por favor activa el Javascript![ ? ]

بەڕێوەبەری پەروەردەی دوكان لەسەر ئاوڕدانەوەیەك قوتابیەك لە قاعە دەردەكات موشریفەكان دەچنە ماڵیان دەیهێننەوە پێی بە گوشار پێی شطب دەكەن

له‌ یه‌كێك له‌ هۆڵه‌كانى تاقیكردنه‌وه‌كانى قوتابیانى پۆلى 12 له‌ شارۆچكه‌ى پیره‌مه‌گروون له‌ تاقیكردنه‌وه‌ى زمان و ئه‌ده‌بى كوردى له‌سه‌ر ئاوڕدانه‌وه‌یه‌ك له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رى په‌روه‌رده‌ى دوكانه‌وه‌ قوتابیه‌كى به‌شى زانستى قۆناغى 12 ئاماده‌یى ده‌كرێته‌ ده‌ره‌وه‌ ،به‌ڵام دواى ئه‌وه‌ى به‌نائومێدى قوتابیه‌كه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ ماڵه‌وه‌ دواى نیو كاتژمێر له‌لایه‌ن سه‌رپه‌رشتیارانى هۆڵى تاقیكردنه‌وه‌ به‌ ئوتومبێل دێن به‌دوایداو ده‌یبه‌نه‌وه‌ هۆڵى تاقیكردنه‌وه‌و به‌وته‌ى كه‌سوكارى خوێندكاره‌كه‌ له‌ ژێر گوشاردا ده‌فته‌رى تاقیكردنه‌وه‌كه‌ى پێ شه‌تب ده‌كه‌ن.
له‌و باره‌یه‌وه‌ كه‌ریم عه‌بدوڵا براى ئه‌و قوتابیه‌ ڕایگه‌یاند:” براكه‌م به‌ناوى محمد عه‌بدوڵا قوتابى پۆلى 12 ئاماده‌ى به‌شى زانستى له‌ تاقیكردنه‌وه‌ى وانه‌ى زمان و ئه‌ده‌بى كوردى براكه‌م بەھۆی بوونی دەنگێک لەپشتییەوە لائیرادی ئاوڕی داوەتەوە بەھۆی ئەم حاڵەتەوە راستەوخۆ لەلایەن بەرێوەبەری پەروەردەوە کراوەتە دەرەوەو بێبەشکراوە لەتاقیکردنەوە لەکاتێکدا ئەمە کاری ئەو نییەو کاری بەرێوەبەری ھۆڵە “.
وتیشى،” بەڵام ئەوەی جێی سەر سوڕمانه‌ دوای ئەوەی خوێندکاری ناوبراو دێتە ماڵەوە پاش زیاتر لە نیو کاتژمێر بە سەیارە دێن بە دوایدا دەیبەنەوە ھۆڵی تاقیکردنەوەو ناچاری دەکەن کە پەڕەی سۆماکە شه‌تب بکات ، پرسیار ئەوەیە کێ قەرەبووی باری دەروونی خوێندکار و مافی فەوتاوی دەکاتەوە، ئایا بۆ دەرکراو دوای نیوسەعات لەماڵەوە بردیانەوە و ناچاری ئەوکارەیان کرد “.
براى ئه‌و خوێندكاره‌ ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد،” ئایا دەکرێت بەڕێوەبەری ھۆڵ یاریدەدەرەکەی یان سەرپەرشتیار بە ئارەزووی بەڕێوەبەری پەروەردە خویندکار دەرکەن و دواتر لەماڵەوە بیھێننەوە بۆ ھۆڵی تاقیکردنەوە “.
هێماى بۆ ئه‌وه‌شكرد،” بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ى مافى براكه‌م له‌ دادگاى لێكۆڵینه‌وه‌ى پیره‌مه‌گروون سكاڵام له‌ دژى به‌ڕێوه‌به‌رى په‌روه‌رده‌ى دوكان تۆماركرده‌وه‌و كێشه‌كه‌ له‌ ڕێگه‌ى دادگاوه‌ یه‌كلا ده‌كه‌ینه‌وه‌ “.
له‌باره‌ى ئه‌م ڕوداوه‌كه‌وه‌ سه‌ردار حمه‌ڕشید صۆفى به‌ڕێوه‌به‌رى په‌روه‌رده‌ى دوكان بۆ دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌ وتى،” قوتابى نابێت له‌كاتى تاقیكردنه‌وه‌كاندا ئاوڕبداته‌وه‌ یاخود قسه‌ له‌گه‌ڵ قوتابیه‌كى تر بكات، ئه‌و قوتابیه‌ش ئاوڕى داوه‌ته‌وه‌ و قسه‌ى كردوه‌ كه‌ ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆى تێكدانى ئارامى هۆڵى تاقیكردنه‌وه‌ “.
به‌ڕێوه‌به‌رى په‌روه‌رده‌ى دوكان ره‌تیكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌و قوتابیه‌ دواى ئه‌وه‌ى له‌هۆڵى تاقیكردنه‌وه‌كه‌ كراوه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌ دوباره‌ هاتبێته‌وه‌ هۆڵى تاقیكردنه‌وه‌و له‌ژێر فشاردا ده‌فته‌رى تاقیكردنه‌وه‌كه‌ى پێ شه‌تب كرابێت، ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ بانگكراوه‌ته‌وه‌ ئیداره‌ى هۆڵى تاقیكردنه‌وه‌كه‌ كه‌ پێى ڕاگه‌یه‌نراوه‌ ده‌توانێت بۆ تاقیكردنه‌وه‌كانى داهاتووى بێته‌وه‌ و تاقیكردنه‌وه‌كان ئه‌نجام بدات و ئه‌و وانه‌ى كه‌ ڕوداوه‌كه‌ى له‌سه‌ر ڕوویدا بیخاته‌ ده‌ورى دووه‌مى تاقیكردنه‌وه‌كانى پۆلى 12 ئاماده‌یى.
له‌باره‌ى تۆماركردنى سكاڵاوه‌ له‌لایه‌ن كه‌س وكارى قوتابیه‌كه‌وه‌ به‌ڕێوه‌به‌رى په‌روه‌رده‌ى دوكان ئاماژه‌ى به‌وه‌دا هه‌ركاتێك له‌لایه‌ن دادگا یاخود پۆلیسه‌وه‌ داواكرا ئاماده‌یه‌ بچێته‌ به‌رده‌م دادگاو ڕونكردنه‌وه‌ى خۆى بدات له‌باره‌ى ڕووداوه‌كه‌وه‌.

ئەوە بەڕێوەبەری پەروەردەی دوكان ە



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Raw Raw

بەڕێوەبەری پەروەردەی دوكان لەسەر ئاوڕدانەوەیەك قوتابیەك لە قاعە دەردەكات موشریفەكان دەچنە ماڵیان دەیهێننەوە پێی بە گوشار پێی شطب دەكەن Reviewed by Xwendga Kurdish on 5:36:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.