ئەو قوتابیانەی تاقیکردنەوەیان هەیە بۆیان هەیە بەڕۆژوو نەبن؟
ئایا ئەو قوتابیانەی تاقیکردنەوەیان هەیە بۆیان هەیە بەڕۆژوو نەبن؟
ڕۆژوو فه‌رمانێكی ساڵانه ی خوای پهرهردگاره ..
كه تیایدا داوای كردووه كه به درێژایی ( ڕۆژ ) بۆ ماوه‌ی مانگێك ئیمانداران ڕۆتینی ژیانیان بگۆڕن وه پابه‌ند بن به ڕێنماییه‌كی تازه و تایبه‌ت , كه‌تیایدا خواردن و خواردنه‌وه و حه‌ز و ئاره‌زوه‌كان سنوردار كراون ….
پاشان خوای گه‌وه ئه‌زانێت كه خه‌ڵكانێك هه‌ن توانای ئه‌و ئیلتزامهیان نیه .. وه‌ك نه‌خۆش و ڕێبواران .. وه به قیاس له‌سه‌ر ( ڕێبواران ) چین و توێژی تریش هه‌ن كه توانای ئه‌و ئیلتزامهیان نیه .. وه‌ك ئه‌مانه‌ی خواره‌وه :-
1- ئافره‌تێكی ( دو گیان … یان شیرده‌ر ) كه ڕۆژو زیان به كۆرپه‌كه‌ی ئه‌گه‌یه‌نێت
2- كرێكارێك كه هیچ پاشه‌كه‌وتی نیه‌و ئه‌وه‌ی ڕۆژانه په‌یدای نه‌كات هیچی تری نیه … ئه‌گه‌ر به‌ڕۆژوو ببێت .. ئیشی بۆ ناكرێت و محتاج ئه‌بن … ئه‌گه‌ر ئیشیش بكات ڕۆژوی بۆ ناگیرێت .
3- كه‌سێكی نانه‌وا یان كووره‌چی كه ئیشه‌كه‌ی له‌به‌ر ئاگردایه و به‌رگه‌ی تینوێتی ناگرێت كه ئه‌میش حاڵی وه‌ك حاڵی كرێكاره‌كه وایه .
4- خوێندكارێك كه گه‌رمه‌ی كۆششكردن و تاقیكردنه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ڕه‌مه‌زاندا یه‌ك ئه‌كه‌وێت
5- هه‌ر چین و توێژێكی تریش كه ڕاسته‌وخۆ به‌ڕۆژوو بوون زیانیان لێبدات به‌تایبه‌تی ( به‌ته‌مه‌ن و به‌ساڵاچوان ) كه ئه‌مانه ته‌مه‌نیان ڕێگه‌نادات سوود له ڕخصهتی ( فَعِدَّةٌ مِنْ أَيَّامٍ أُخَرَ ) وه‌ربگرن بۆیه ته‌نها فدیه ئه‌بێته جێگره‌وه‌ی ڕۆژووه‌كه‌یان … خۆ ئه‌گه‌ر بێ پاره‌ش بن ئه‌وا ( لا يُكَلِّفُ اللَّهُ نَفْساً إِلاَّ وُسْعَهَا )
بۆ ئه‌مانه ی كه له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌م پێكردوون , خوای په‌روه‌ردگار (دوو هه‌ڵبژارده ) ی خستۆته به‌رده‌میان .. وه‌ك ڕه‌نگدانه‌وه‌ی لطف و ڕه‌حمه‌تی خۆی ( يُرِيدُ اللَّهُ بِكُمْ الْيُسْرَ وَلا يُرِيدُ بِكُمْ الْعُسْرَ )
یه‌كه‌م / له ڕۆژانی تری غه‌یری ڕه‌مه‌زاندا ڕۆژوه‌كه‌یان بگرنه‌وه .
دووه‌م / ئه‌وه‌ی توانا‌و ئیمكاناتی هه‌یه (الَّذِينَ يُطِيقُونَهُ ) خواردنی ژه‌مێكی هه‌ژارێك بدات ( بدل نقدی ) خۆئه‌گه‌ر زیاتریش بێت له ئه‌ندازه‌ی ( ژه‌مه خواردنێك ) یان زیاتر له هه‌ژارێك به‌سه‌ر بكاته‌وه باشتره كه ئه‌مه‌یه مانای (فَمَنْ تَطَوَّعَ خَيْراً فَهُوَ خَيْرٌ لَهُ)
تێبینی
1- له هه‌موو حاڵه‌ته‌كاندا به‌ڕۆژوو بوونه‌كه باشتره (وَأَنْ تَصُومُوا خَيْرٌ لَكُمْ إِنْ كُنتُمْ تَعْلَمُونَ )
2- ئه‌وانه‌ش كه له جیاتی ڕۆژوو گرتن ( فدیه )پاره ئه‌ده‌ن واجبی ڕه‌مه‌زانیان له‌سه‌ر لا ئه‌چێت وه گرتنه‌وه‌ی ڕۆژووه‌كه‌ی ناوێت.
3-ئەمە تێگەیشتنێکە فەڕزی ناکەین بەسەر کەس, تۆش بیربکەوە و بزانە وتەی کێ مەعقولترە و لەگەڵ شەرع یەکدەگرێ!
نووسراوه له‌لایه‌ن
Raw Raw
ليست هناك تعليقات: