حكومه‌ت پرۆژه‌یەكی تایبه‌ت به‌مامۆستایان ره‌تده‌كاته‌وه
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق پرۆژە یاسایەكی تایبەت بە به‌ماف و پاراستنی مامۆستایان رەتدەكاتەوە، لەم بارەیەوە سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌روه‌رده لە په‌رله‌مان زانیاری زیاتر ئاشكرا دەكات.
سیروان عه‌بدوڵڵا، سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌و فێركردن له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، ڕایگه‌یاند: پرۆژه‌یاسای تایبه‌ت به‌ماف و پاراستنی مامۆستایان، خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ كراوه، به‌ڵام تا ئێستا نه‌توانراوه خوێندنه‌وه‌ی دووه‌می بۆ بكرێت و بخرێته ده‌نگانه‌وه.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره وتیشی: حكومه‌تی عیراق پرۆژه یاساكه‌ی ره‌تكردۆته‌وه‌و هۆكاره‌كه‌شی گه‌ڕانده‌وه بۆ بڕگه‌یه‌كی ناو پرۆژه‌كه، كه تێیدا هاتووه پێویسته هه‌ر مامۆستایه‌ك بڕی 100 هه‌زار دینار بۆ موچه‌كه‌ی زیاد بكرێت و حكومه‌تیش به بیانووی قه‌یرانی داراییه‌وه، داوایكردووه ئه‌و بڕگه‌یه له پرۆژه یاساكه لاببرێت.
سیروان عه‌بدوڵڵا بۆ میدیایەكی نزیك لە یەكێتی ئاشكرای دەكات دووباره كۆبونه‌وه له‌باره‌ی ئه‌و پرۆژه‌یاسایه ده‌كرێت و پاش خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م، ده‌خرێته ده‌نگدانه‌وه په‌سه‌ند ده‌كرێت.
ناوبراو دەلێت: پرۆژه‌یاساكه چه‌ندین ئیمتیازاتی بۆ مامۆستایان ده‌سته‌به‌ر ده‌كات، له‌بواره‌كانی تایبه‌ت به‌قه‌رزو خانه‌نشینی و پێدانی زه‌وی و خانوو، پرۆژه یاساكه جۆرێك حه‌سانه‌ی به مامۆستایان داوه، له‌پێناو پاراستنیان له هه‌ڕه‌شه‌و ده‌ستگیركردن به‌بێ ره‌زامه‌ندی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده.
نووسراوه له‌لایه‌ن
qasm srush

ليست هناك تعليقات: