Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

ناسنامه‌یه‌كی نوێ بۆ مامۆستایان دروست دە‌كرێت

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێم ناسنامه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ مامۆستایان دروستده‌كات و وته‌بێژی ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ش له‌وباره‌یه‌وه‌ ڕونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، “له‌چه‌ند ڕۆژی داهاتودا بڕیار له‌سه‌ر شێوازی ناسنامه‌كه‌ ده‌درێت”.

سامان سیوه‌یلی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێم



له‌ناو سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم تائێستا ته‌نها مامۆستایانن ناسنامه‌یان نییه‌و ئه‌وه‌ی پێشتر پێیاندراوه‌ ناسنامه‌ی یه‌كێتیی مامۆستایان بوه‌، ته‌نها بۆ ئه‌و مامۆستایانه‌ش بوه‌ كه‌ ئه‌ندامی یه‌كێتیه‌كه‌ن”.

باسی له‌وه‌شكرد، له‌ئێستادا چه‌ندین بیرۆكه‌ دیاریكراون بۆ دروستكردنی ناسنامه‌ی تایبه‌ت به‌مامۆستایان و كراونه‌ته‌ یاداشتێك و له‌چه‌ند ڕۆژی داهاتوشدا بڕیاریان له‌باره‌وه‌ ده‌درێت.

له‌باره‌ی شێوازی ده‌ركردنی ناسنامه‌ی تایبه‌ت به‌مامۆستایانیش، سامان سیوه‌یلی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، ناسنامه‌ی وه‌زاره‌ت بۆ مامۆستایان له‌سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی هه‌رێم یه‌ك شێواز ده‌بێت، بۆ جۆری پێناسه‌كه‌ش له‌دوای ڕه‌زامه‌ندی وه‌زیری په‌روه‌رده‌ بڕیاری كۆتایی له‌باره‌وه‌ ده‌درێت.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Raw Raw

ناسنامه‌یه‌كی نوێ بۆ مامۆستایان دروست دە‌كرێت Reviewed by Unknown on 6:46:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات: