وەزارەتی پەروەردە سیستەمی خوێندن بە مۆبایل دەبەستێتەوە
وهزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان له کۆنفڕانسی یونسکۆ له پاریس باسی پلانه پهروهردهییهكانی بواری ئایتی کرد له هەرێمی كوردستان، بەتایبەتیش چۆنیەتی کارپێکردنی مۆبایل و گواستنەوەی داتاکان لە پڕۆسەی خوێندن و پەروەردە لە کوردستان.
لە میانەی بەشداریکردنی لە کۆنفڕانسی نێودەوڵەتی ڕێکخراوی یونسکۆی سهر به نەتەوە یەکگرتووەكان له پاریسی پایتهختی فڕهنسا، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، کێشە و گرفتەکانی بەردەم سێکتەری پەروەردە و فێركردن, قورسی باری ئاوارە, پەنابەران و قەیرانی دارایی لە هەرێمی کوردستان کرد و تیایدا ئەوەی خستە ڕوو هەنگاو دەنێن بۆ بە تەکنەلۆژیاکردنی سیستەمی پەروەردە و خوێندن لە هەرێمی کوردستان”.
لە دوایین ڕۆژی کۆنفڕانسهكەی رێکخراوی (یونسکۆ) كه تایبەتە بە “چۆنیەتی بەکارهێنانی مۆبایل لە پڕۆسەی پەروەردە و فێرکردندا” گرنگی سیستەمی گواستنەوەی داتاکان لەرێی تەکنۆلۆژیا خرایەڕوو.
لەوبارەیەوە وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پشتیوان سادق له پانێلەکەیدا هێمای بۆ ئەوە کرد, بەهۆی شەڕی داعش و قەیرانی دارایی و هاتنی ئاوارەکان و ڕەوشی خوێندنیان و لاوازی هاوکاریکردنی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی نەتوانراوە وەک پێویست کار بۆ پلانەکانیان بکەن”.
وەزیری پەروەردە وتی “پڕۆژە و پلان و بەرنامەکانی حكومهت و وهزارهتی پهروهرده لە هەرێمی کوردستان بە هۆی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و حکومەتی هەرێمەوە ئەنجام دهدرێن و یا کاریان لەسەر دەکرێت، وەک خستنە بەردەستی پڕۆگرامەکانی خوێندن لەسەر وێبسایت و پڕۆژەی بە ئەنیمەیشنکردنی بابهتی وانهكان و پێکەوەبەستنی پەروەردە و قوتابخانەکان لە ڕووی ئایتی و تەکنەلۆژیای نوێ بۆ چۆنیەتی سوودوەرگرتن لە تەکنەلۆژیا بەتایبەتی فێربوون و خوێندن بە هۆی مۆبایلەوە لە خوێندنگاکان، وەزارتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەهەوڵدایە داتا و ئاڵوگۆڕی زانیاری پرۆگرامەکان لە ئایندەیەکی نزیکدا جێبەجێ بکات”.
ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٢٠ی ئازاری ٢٠١٧ له پاریسی پایتهختی فهڕهنسا، کۆنفڕانسی نێودەوڵەتی ڕێکخراوی یونسکۆی سهر به نەتەوە یەکگرتووەكان لە ژێر ناوی (پەروەردە لە کاتی تەنگەتاوێ و قەیرانەکان) دەستیان پێکرد بۆ ماوەی ٥ رۆژ بهردهوام بوو، تێیدا باسی کێشە و گرفتی پڕۆسەی خوێندن لە کاتی قەیرانەکان و دۆزینەوەی ڕێگەچارەی گونجاو بە هۆی تەکنیک و تەکنەلۆژیای مۆدێرنەوە کرا.
نووسراوه لهلایهن
Raw Raw
ليست هناك تعليقات: