وەجبەیەکیتری کۆمەک و هاوکاری گەیەندرایە قوتابیانی مەخموور
لەچوارچێوەی هەوڵ و کۆششەکانی بەڕێوەبەڕایەتی پەروەردەی مەخموور بۆ ڕاکیشانی دەستی هاوکاری بۆ قوتابیان و ناوەندەکانی خوێندن و دابینکردنی کەل و پەلی خوێندن ، رۆژی یەکشەممە ریکەوتی ٨\١\٢٠١٧ ، بەهاوکاری رێکخراوی دەستی هاوکاری و بەئامادەبوونی مامۆستا عباس محمد بەڕێوەبەڕی پەروەردەی مەخموور ژمارەیەکی بەرچاو لە جل و بەرگی زستانە بەسەر قوتابیانی چەند قوتابخانەکانەیەکی سەر بەڕێوەبەڕایەتی پەروەردەی مەخمووردابەشکرا .
لەلێدوانێکی تایبەتدا مامۆستا عباس محمد بە سایتی پەروەردەی مەخمووری راگەیاند ( ئێمە بەردەوامین لە پڕکردنەوەی پێداویستیەکانی قوتابیان و ناوەندەکانی خوێندن و هەتا مامۆستایانیش لە رێگای رێکخراوە مرۆیی و نێو دەوڵەتیەکان ،ئەمجارەشیان رێکخراوی ( دەستی هاوکاری ) ژمارەیەکی بەرچاو و لە قەمسەڵە و جل و بەرگی زستانەیان بۆ قوتابیان دابین کرد،ئێمەش بەپێی پلان و بەرنامەیەک زیاتر مناڵانی کەمدەرامەت و هەژاران و مناڵانی شەهید و پێشمەرگە لەبەرچاو دەگرین و هەریەک لە قوتابخانەکانی چرا و قوتابخانەی مەخموور و قوتابخانەی یاسین و قوتابخانەی کوردستانی بنەڕەتی ئەو کەل و پەلانەیان بەسەردا دابەشکرا و لە رۆژانی داهاتووش لە قوتابخانەکانیتر بەردەوام دەبین .
نووسراوه لهلایهن
Parwarday Maxmur
ليست هناك تعليقات: