وڵاتێکى ئەوروپى بەوڵاتى بەساڵاچووان دادەنرێت
بەپێى هەواڵێکى ماڵپەرى”سکاى نیوز”، لەوڵاتى ئیسپانیادا زیاتر لە١٠٠هەزار بەساڵاچوو دەژى کە تەمەنیان لەسەروو ١٠٠ساڵدایە، لەگەڵ ئەوەشدا ئەوان چالاکى و خۆشەویستى خۆیان بۆ ژیان دەردەبڕن بەجۆرێک کە لەچەند جۆرێک چالاکیدا بەشداریدەکەن.
پیدرۆ ڕۆدریگیز کەتەمەنى ١٠٦ ساڵە لەکاتى ئەنجامدانى خولیایدا لەژەنینى پیانۆ.
بەساڵاچوون خۆشەویستى ژیان و کرانەوە بەڕوویدا داناخات.
ژیانى بەساڵاچووان لەناو خێزان و نەوەکانیاندا ماناى پەیوەست بوونى خێزانى دەگەیەنێت لەکۆمەڵگاى ئیسپانییدا.
ڤرانسیسکۆ نۆنیز تەمەن ١١٢ ساڵ، مانەوەى لەناو ماڵى کچەکەى بەلاوە پەسەند ترە لەبرى مانەوەى لەخانەى بەساڵاچوواندا.
بەساڵاچووانى ئەم وڵاتە دەڵێن کە پارێزگارى لەتەندروستییان دەکەن لەڕێگەى خواردنى هەنگوین و شۆرباى ساردەوە.
ناوەندى تەمەن لەولاتى ئیسپانیادا دەگاتە نزیکەى ٨٣ ساڵ.
نووسراوه لهلایهن
user post
وڵاتێکى ئەوروپى بەوڵاتى بەساڵاچووان دادەنرێت
Reviewed by Unknown
on
4:27:00 م
Rating:
ليست هناك تعليقات: