Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

جۆرەکانی بانک زۆر بەکورتی.



1ـ بانکی ناوەندی:- ڕۆلێکی گرینگی هەیە کاتێک هەلدەستێت بەسەرپەرشتی کردنی سیاسەتی دلنیایی لە دەولەت و چاودێری کارەکانی بانکە بازرگانیەکان دەکات هەلدەستێت بە ڕاوێژکاری نەختینەیی دەولەت وە حساباتەکانی دەپارێزێت و کردارە بانکیەکان ئاسان دەکات.

2ـ بانکی بازرگانی:- هەلدەستێت بە وەرگرتنی دانراوەکان و بەکارخستنی دراو بە هەموو جۆرەکانی بۆ ماوەی کورت کە بەزۆری لە سالێک زیاتر نیە گرینگترین کارەکانی بریتین لە داشکاندنی کاغەزە داراییەکان، سلفە پێدان بە گرەنتی کاغەزە داراییەکان یاخود کاڵا و کردنەوەی اعتماد مستندی.
3ـ بانکی وەبەرهێنان:- هەلدەستێت بە بەگرخستنی داراییەکانی لە پڕۆژە بازرگانی و پیشەسازییەکان بۆ ماوەی درێژ و بەشداری کردن لە دانانی کۆمپانیا و قەرزپێدان بۆ ماوەی درێژ
4ـ بانکە ئیسلامییەکان:- هەلدەستێت بە وەرگرتنی دانراوەکانی ژێر خواست و دانراوەکان بۆ ماوەیەکی دیاریکراو هەروەکو بانکە بازرگانیەکان، تەنها جیاوازیان لە بەگڕخستنی داراییەکانە، چونکە بانکەبازرگانیەکان کار بەنرخی سوود دەکەنبەلام بانکە ئیسلامیەکانپشت بە هاوبەشیئیسلامی دەبەستن لە بەگرخستنی داراییەکانیان.
5ـ بانکی پاشەکەوت کردن:- ئەو بانکانەن دانراوەکان وەردەگرن لە کەسانی کە پاشەکەوتکاری بچوکن و دووبارە بەقەرزدانەویان بە مەعمیلەکانی تر.
6ـ بانکە پسپۆرەکان کە بازرگانین:- ئەم بانکانە پششت بەسەرچاوەی ناوخۆی دەبەستن لە ئەنجامدانی ئەرکەکانیان وە پشت بە پارەدارکردنی ئەو بوارانەی کە تێدا پسپۆرن دەبەسن
بانکە پسپۆرەکانیش بریتین لە
آـ بانکە کشتوکالییەکان
ب ـ بانکە پیشەسازییەکان

ج ـ بانکەکانی خانووبەرە

جۆرەکانی بانک زۆر بەکورتی. Reviewed by k on 4:24:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.