Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

لە سنووری پەروەردەی سلێمانی پشووەکان گۆڕانکاری پێکرا بە ھۆی تاقیکردنەوەی وەرزی

سلێمانی.. گه‌رمیان ..راپه‌رین.. په‌روه‌رده‌ پشووه‌كانی 11 و 14 ئادار وه‌رناگرێت
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ ره‌سمی رۆژانی 11 ئادار و 14 ئاداری وه‌ك پشووی فەرمی راگه‌یاندوه‌، به‌ڵام په‌روه‌رده‌ی سلێمانی و گه‌رمیان و راپه‌ڕین به‌هۆی بوونی تاقیكردنه‌وه‌كان له‌و رۆژانه‌دا ئه‌و دوو رۆژه‌ پشووه‌ وه‌رناگرن.
له‌و باره‌یه‌وه‌ نازدار ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی رۆژهه‌ڵاتی سلێمانی رایگه‌یاند: تاقیكردنه‌وه‌كانی كۆتایی وه‌رزی یه‌كه‌م له‌ رۆژی 9-3-2017 ده‌ستپێده‌كات و تا رۆژی 19-3-2017 به‌رده‌وام ده‌بێت.
وتیشی: راسته‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رۆژانی 11 و 14 ی ئازاری وه‌ك پشووی ره‌سمی راگه‌یاندوه‌، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌یه‌ك خوێندن له‌سنووری پارێزگای سلێمانی و ئیداره‌ی گه‌رمیانی و راپه‌ڕین دواكه‌وت و تاقیكردنه‌وه‌كانی وه‌رزی یه‌كه‌م كه‌وته‌ مانگی ئازاره‌وه‌، بۆیه‌ په‌روه‌رده‌ی سلێمانی و گه‌میان و راپه‌ڕین، بڕیاریانداوه‌ كه‌ ئه‌و دوو رۆژه‌ پشووه‌ ده‌وام بكه‌ن و تاقیكردنه‌وه‌كان له‌و رۆژانه‌دا به‌رده‌وام بێت.
به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی رۆژهه‌ڵاتی سلێمانی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: له‌ 19 مانگه‌وه‌ پشووی نه‌ورۆز له‌سه‌رجه‌م په‌روه‌رده‌كانی سلێمانی و گه‌رمیان و راپه‌ڕین ده‌ستپێده‌كات و له‌پاش ئه‌و پشووه‌ش راسته‌وخۆ خوێندنی وه‌رزی دووه‌می ئه‌مساڵ ده‌ستپێده‌كات.

www.poli-12.com

 

shvan✍🏻



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Raw Raw

لە سنووری پەروەردەی سلێمانی پشووەکان گۆڕانکاری پێکرا بە ھۆی تاقیکردنەوەی وەرزی Reviewed by Unknown on 5:29:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.