Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

راپۆرت لەسەر کەم خوێنى

کەمخوێنی بریتییە واته‌ نه‌بوونی بڕی پێویستی جه‌سته‌ له‌ خرۆكه‌ی سووری نێو خوێن، تا ئۆكسجین بۆ ته‌واوی ئه‌ندامه‌كانی له‌ش بگوازێته‌وه‌، ئه‌م نه‌خۆشییه‌ داتاكانی له‌ هه‌ڵكشاندان و رۆژ دوای رۆژ تووشبووانی زیاتر ده‌بێ و خێراتر په‌ره‌ ده‌ستێنێ.
رێکخراوی تەندروستی جیهانی لە وتارێکدا نیگەرانی خۆی سەبارەت بەم بابەتە دەربڕی و روونی کردەوە: زیاتر لە 2  ملیار کەس لە جیهاندا تووشی کەمخوێنی بوونە.
پزیشکانی زانکۆی هارڤارد لە وڵاتی ئەمریکا ئاشکرای دەکەن، هەست کردنی بەردەوام بە ماندوویەتی و بێ تاقەتی لە نیشانە کانی کەم خوێنین، ئەم نەخۆشییە جگە لەوە جەستە لە بەرامبەر بەکترییاکان بێهێز دەکات، توانا و هێزی مرۆڤ په‌ك ده‌خات و لە چالاکی رۆژانە دەیوەستێنێ، پزیشکان لە سەر ئەو باوەڕەن شوێنی ژیان و جینەکانی مرۆڤ و بەد خۆراکی هۆکاری سەرەکین بۆ تووشبوون بەم نەخۆشییە.
خواردنی خۆراکی بەسوود لە سەر کەمخوێنی کاریگەری باشی هەیە و دەتوانێ تا رادەیەکی باش بەرگری بکات لە دروستبوونی ئەم حاڵەتە نەخوازراوە.
ئەو خۆراکانه‌ی رێژەی خوێن لە جەستەی مرۆڤ زیاد ده‌كه‌ن و رێگری ده‌كه‌ن له‌ تووشبوون به‌و نه‌خۆشییه‌ بریتین له‌ خواردنی گۆشتی سوور، زەردەی هێلکە، کشمیش، دانەوێڵە، کونجی، گەنم، گۆشتی قەل، جەرگ.
بە شێوەیەکی گشتی کەم خوێنی لەم نیشانانەدا دەردەکەوێت


ماندوێتی، بێهێزی، زەرد هەڵگەڕانی پێست، ناڕێکی لیدانی دڵ، سەرسوڕان، ئازار لە ناوچەی سنگ، سەرئێشە، لە سەرەتادا ڕەنگە نیشانەکان زۆر کەمبن و زۆر ئاشکرا نەبن بەڵام نیشانەکان خراپتر دەبن لەگەڵ زیادبوونی ڕیژەی کەمخوێنییەکەدا.
ڕاوێژی پزیشکی
ڕێنمایی دەکرێیت کە بە زوترین کات سەردانی پزیشک بکەیت و چاودێری پێویست وەربگریت لە کاتێکدا هەست بە ماندویەتی بەردەوام بکەیت.
هۆکارە سەرەکییەکانی کەم خوێنی
لە بەربڵاوترین هۆکارەکانی کەم خوێنی کەمی ڕێژەی ئاسنە لە خوێندا یان کەمی ڕێژەی ڤیتامین B-12 کە توشێ خانمان دەبێت
١ کەمی ئاسن لە خوێندا: ئەمەیان بەربڵاوترین جۆری کەمخوێنییە.
٢ کەمخوێنی بە هۆی کەمی ڕێژەی B-12  – folic acid  لە خوێندا.
ئەو هۆکارانەی دەبنە هۆی خراپبوونی دۆخی کەسی توشبوو بە نەخۆشییەکە
١ خراپ خۆریی: هەڵبژاردنی سیستمیکی ناتەندروستی خۆراک بە شێوەیەکی بەردەوام کە ڕەهەندە سەرەکیەکانی وەکو ئاسن و ڤیتامینەکان و فۆلیک ئەسیدی تێدا نەبێت.
٢ ژنی دووگیان: خانمانی دووگیان لە هەموو کەس زیاتر ئامادەن بۆ توشبوون بەم نەخۆشییە ئەمیش لە دەرئەنجامی کەمبوونەوەی ڕیژەی ئاسن لە خوێنیاندا.
٣. سوڕی مانگانە: خانمان لە تەمەنی گەنجیدا کە ئامادەن بۆ وەچەخستنەوە زیاتر توشی کەمخوێنی دەبن بە بەراورد بە پیاوانی هەمان تەمەن، چونکە ژنان لەم تەمەنەدا ڕێژەیەکی زۆر لە خڕۆکەکانی خوێنیان لەدەست دەدەن ئەمەش دەبێتە هۆکارێک بۆ کەم خوێنی.
٤. نەخۆشییە درێژخایەنەکان: شیرپەنجە، نشستی گورچیلە
٥. بۆماوەیی خێزانی: هەندێک کەس ئەم نەخۆشییەیان لە باوانەکانیانەوە بۆ دەمێنێتەوە
پشتگوێخستنی چارەسەری ئەم نەخۆشییە دەبێتە هۆی
ماندوویەتی و بێهیزی لە ڕادەبەدەر: کاتێک کەم خوێنی دەگاتە ڕادەیەکی یەکجار زۆر ئەوا کەسی توشبوو دەکەوێتە دۆخێکی زۆر خراپ، بە جۆرێک توانای ئەنجامدانی کاری ڕۆژانەشی نامێنێت.
کێشەی مەترسیدار بۆ ژنی دووگیان: ئەو ژنانەی دووگیانن و کێشەی کەم خوێنیان هەیە ڕوو بەڕووی کێشەی مەترسیداری وەکو منداڵبوونی پێشوەخت دەبنەوە.
کێشەی دڵ: کەم خوێنیی ڕەنگە ببێتە هۆی دروستبوونی لێدانی ناڕێکی دڵ.
٤. کاردەکاتە سەر بیر و هۆشی مرۆڤ: کەمی ڕێژەی ڤیتامین B-12 کار دەکاتە سە مێشک و تەرکیزی مرۆڤ لاواز دەکات.
چارەسەر:
١ بۆ چارەسەری ئەم نەخۆشییە پێویستە نەخۆش دەنکە حەبی تایبەت وەربگرێت تا بتوانێت ئەو ڕێژەیە پڕبکاتەوە کە پێویستییەتی بۆ لەشی، هەروەها دەبێت بە شێوەیەکی بنەڕەتی گۆڕانکاری لە سیتمی خۆراکیدا بکات و ئەو خۆراکانە بخوات کە ئاسنی تێدایە.
٢. کەم خوێنی بەهۆی کەمی ڤیتامینەکانەوە:  پێویستە نەخۆش چارەسەری پزیشکی وەربگرێت و ئەو دەرمانانە بخوات کە فۆلیک ئەسید و ڤیتامین سی تێدایە، بێگومان ئەو خواردنانەش بخوات کە ئەو ڕەهەندانە دابین دەکات.
خۆپاراستن باشترە لە چارەسەر
دەبێت خانمان سیستمێکی خۆراکی تەندروست بۆخۆیان دەستەبەر بکەن تا بتوانن ئەو ئاسنەی لەشیان پێویستی پێەتی دابینی بکات، ئەویش لە ڕێگای ئەو خواردنانەی کە ئاسن و فۆلیک ئەسید و یتامین بی ١٢ و ڤیتامین سی تێدایە.
بێگومان لە ڕێگای ئەم خواردنانەشەو مرۆڤ دەتوانێت ئەو کێشەیە چارەسەر بکات
ئاسن
گۆشتی سور، مریشک، ماسی
سەوزەوات
سپێناغ و ئەو سەوزەواتانەیتر کە گەڵای سەوزن
بەزالیا، نیسک، فاسۆلیا، نۆک
میوە وشککراوەکان وەکو قۆخ و مێوژ و قەیسی
ڤیتامینبی بی ١٢
گۆشتی سور، جگەر، پەلەوەر و ماسی
هێلکە و بەرهەمە شیرەمەنییەکان
فۆلیک ئەسید
نان، مەعکەرۆنی، برنج
سەوزەواتەکان بەتایبەتی سپیناغ
بەزالیا و فاسۆلیا
جگەری مانگا
هێلکە
مۆز و پرتەقاڵ
دوو هۆکار ئەبێتە هۆی دروست بوونی کەم خوێنی:
١-کەم بوونەوەی دروست کردنی هیمۆگڵۆبین : بەهۆی کەمی خۆراک و باش ئیش نەکردنی مۆخی ئێسک
٢-زیاد بونی لەدەستدانی هیمۆگلۆبین : بەهۆی خوێن بەربون یان زیاد بونی تێک شکانی خرۆکە سورەکانی خوێن .
-باو ترین جۆری کەم خوێنی ئەو جۆرەیە کە بە هۆی کەمی ئاسنەوە روو ئەدات:
هۆکاریەکانی ئەم جۆرە کەم خوێنیە ئەمانەن :
١-کەمی ئاسن لە خۆراکدا
٢-هەوکردن بەهۆی هەندێک مشەخۆرەوە وەک هوکردنی کرمی قولاپ ی
٣-دوگیان بونی ئافرەت لەسەر یەک ..
٤-خوێن بەربوون
چارەسەر :
جۆرە دەرمانێک بەکار دێت بۆ چارەسەرەکەی کە پێی دەوتری
(Ferrous Sulfate ) ئەم دەرمانە رۆژانە دوو بۆ سێ جار ئەخورێت .
نمونەی دەرمان کە کەم خوێنی دروست ئەکات
( Chloramphenicol


کەی سەردانی پزیشک بکرێت؟
ھەرکاتێک ھەست بە ماندوویی و شەکەتییەکی بە بێ ھۆ کرا، بە تایبەتی ئەگەر کەسە لە مەترسی تووشبووون بە کەم خوێنی بوو "سەیری ھۆکارە مەترسیدارەکان بکە لە خوارەوە"، ئەوا پێویستە سەردانی پزیشک بکرێت.
-
ھۆکارەکانی تووشبوون بە کەم خوێنی
بەر لەوەی بزانین ھۆکارەکان چین، پێویستە بزانین کە خوێن لە چی پێکھاتووە؛ خوێن لە شلەی پلازما و خانەی خوێن پێکھاتووە، خانەکانی خوێنیش سێ جۆرن؛ خڕۆکەی سپی و سوور و پەڕەکانی خوێن. خڕۆکە سوورەکانی خوێن بەرپرسن لە گەیاندنی ئۆکسجین بۆ خانەکانی لەش. خڕۆکەی سوورەکانی خوێن، ماددەیەکی پڕۆتینی دەوڵەمەند لە ئاسنیان تێدایە پێی دەوترێت ھیمۆگڵۆبین. ھیمۆگڵۆبین ئەو توانایە دەدات بە خڕۆکە سوورەکانی خوێن بۆ گەیاندنی ئۆکسجین بۆ خانەکانی لەش. زۆربەی زۆری خانەکانی خوێن "خڕۆکەی سپی و سوور و پەڕەکانی خوێن" لە مۆخی ئێسک دروست دەکرێن. بەڵام بۆ دروست کردنی ھیمۆگڵۆبین و خڕۆکە سوورەکانی خوێن، جەستە پێویستی بە ئاسن و پڕۆتین و ڤیتامین و کانزاکانە کە لە خۆراکی رۆژانە ھەیە. بە گشتی ھۆکارەکانی دروست
-
بوونی کەم خوێنی بەندن لەسەر جۆری کەم خوێنی؛
- کەم خوێنی کەم ئاسن؛ ھەروەک لە ناوەکەی دیارە، ھۆکارەکەی بریتییە لە کەمی ئاسن لە لەش.
- کەم خوێنی کەم ڤیتامین؛ جگە لە ئاسن، لەش پێویستی بە ڤیتامینیش ھەیە بۆ دروست کردنی خڕۆکەی سووری خوێن.
- کەم خوێنی نەخۆشی درێژخایەن؛ ھەندێک نەخۆشی درێژخایەن، وەک شێر‌پەنجە، رۆماتیزم، ھەوکردنی ریخۆڵە، کاریگەرییان ھەیە لەسەر دروست کردنی خڕۆکەی سووری خوێن، کە ئەنجامەکەی بریتییە لە کەم خوێنی درێژخایەن.
- کەم خوێنی بەھۆی ناتەواو و نەخۆشی مۆخی ئێسک؛ وەک شێرپەنجەی خوێن.
- کەم خوێنی تواندنەوەی خوێن؛ لە ئەنجامی تێکشکاندنێکی خێرای خڕۆکەی سوورەکانی خوێن، کە مۆخی ئێسک ناتوانێت بە ھەمان خێرایی خڕۆکەی سووری نوێ دروست بکات و جێگایی تێکشکێندراوەکان بگرێتەوە.
- کەم خوێنی خانە داسی؛ ھەندێک نەخۆشی زگماکی خوێن ھەیە، کە ناتەواوی ھەیە لە ھیمۆگڵۆبینی خڕۆکە سوورەکانی خوێن کە وادەکات خڕۆکە سوورەکانی خوێن بەشێوەی داس دەربکەوەن، ئەم ناتەواوییە لە شێوەی خڕۆکەی سوورەکان دەبێتە ھۆی ئەوەی کە زوو بمرن "بە گەنجی بمرن"، کە ئەنجامەکەی کەم خوێنی دەبێت.
- جۆری تری کەم خوێنی؛ وەک تالاسیمیا..ھتد.
-
ھۆکارە مەترسیدارەکان بۆ تووشبوون بە کەم خوێنی
- بەد خۆراکی.
- ناتەواوی لە ریخۆڵە.
- سووڕی بێ نوێژی مانگانە لە ئافرەتان.
- دووگیانی؛ کەسانی دووگیان زیاتر لە مەترسی تووشبوون بە کەم خوێنین.
- نەخۆشی درێژخایەن وەک شێرپەنجە، شکستە گورچیلە و جگەر..ھتد.
- مێژووی خێزانی بۆ ھەندێک جۆری نەخۆشی زگماکی کەم خوێنی وەک کەم خوێنی خانە داسی.
- ھۆکاری تر.
ئاڵۆزییەکانی کەم خوێنی
- ماندوویی و شەکەتییەکی زۆر سەخت.
- کێشەی دڵ.
- کێشەی دەماری.
- تێکچوونی فرمانی مێشکی.
- مردن!
-
رێگاگرتن و خۆپاراستن لە دروست بوونی کەم خوێنی
ناتواندرێت خۆ بپارێزرێت لە زۆربەی زۆری جۆری کەم خوێنییەکان، بەڵام دەتواندرێت خۆ بپارێزرێت لە کەم خوێنی کەم ئاسنی بە خواردنی خۆراکی تەندروست و ھەمەجۆر کە ئەمانەی خوارەوە لە خۆبگرێت؛
- ئاسن؛ باشترین سەرچاوەی ئاسن بریتیین لە گۆشتی سوور، بقولیات-فاسۆلیا، نیسک، گەنمی دەوڵەمەندکراو بە ئاسن، سەوزە، میوەی وشکراوە، گوێز و باوی.
- ڤیتامینەکان؛ میوە مزرەکان، سەوزە، گەنم و بەرھەمەکانی، بقولیات، گوشت و بەرھەمە شیرییەکان.
ھەروەھا دەتواندرێت پێکھاتەی ئاسن بە شێوەی حەب وەربگیردرێت بەڵام لە ژێر چاودێری پزیشکی پسپۆری پیشەگیر، وەرگرتنی بێ چاودێری مەترسی ترسناکی لێدەکەوێتەوە.

پزیشکە پسپۆڕەکان لەبارەی کەم خوێنی لە ژنانی دووگیاندا چی دەڵێ ؟
یەکێک لەو حاڵەتانەی کە ژنان لەپێش یان لەکاتی دووگیان بووندا دوچاری دەبنەوە ( کەم خوێنی)ە کە پێویستی بەچاودێری پزیشکی زیاتر دەبێت.
ھەندێکجار بەھۆی بوونی نەخۆشی سالاسیمیا دووچار دەبێت بەتایبەت لە جۆری ماینەر، واتە ئەو جۆرەی کە نیشانەکانی دەرکەوتووە.
د.مھاباد سالح پسپۆڕ لە نەخۆشییەکانی ژنان و منداڵبوون، لەوبارەیەوە بۆ سایتی تەندروستی سلێمانی وتی:"زۆر جار دایکان لەکاتی دوگیانیدا کەم خوێنن ئەمەش کاریگەری زۆری دەبێت لەسەر دایکەکەو منداڵەکەش ھەربۆیە ئەودایکانەی کەم خوێنن ئارەزووی خواردنیان کەم دەبێتەوە ‌و دوچاری تەنگە نەفەسی ‌و دلەراوکێ دەبن کە ھەر ئەمەش ھۆکاری دابەزینی کێشی دایکی دووگیانە و کاریگەریشی دەبێت لەسەر کەمکردنەوەی کێشی کۆرپەکەی".
وتیشی:"ئەو دایکانەی کەم خوێنن، ئەگەری خوێن بەربوونیان زیاترە لە دەمی دووگیانی و منداڵبووندا بەڵام ھەندێک جار کەم خوێنی پەیوەندی راستەوخۆی دەبێت بە خەست بوونەوەی خوێن ‌و کلۆبونی خوێنەوە، کە بەیەکێک لەنەخۆشییە ترسناکەکان دادەنرێت ئەگەر ھاتوو پێشوەختە چارەسەر وەرنەگرێت".
سەبارەت بە چارەسەرەکانی وەھا حاڵەتێکیشەوە ئەو پزیشکە پسپۆڕە دەڵێت:"بێگومان کەم خوێنی چارەسەری ئاسانە بەڵام پێش ئەوەی چارەسەری بۆ بدۆزینەوە پێویستە بەدوای ھۆکاری توشبونەکەیدا بگەرێین ئەوە رەگەزی سەرەکییە لە پرۆسەی چارەسەردا، زۆر جار بەھۆی نان نەخواردنەوە یان بەھۆی خوێن لێ رۆین بەھۆکاری مایەسیری یاخود خوێنبەربوونی لوت یان ھەر بەشێکی تری جەستە کە پێی نەزانرێت دەبێت دەستنیشان بکرێت و پاشان چارەسەری بۆ بکرێت، لەکاتی چارەسەرکردندا بێگومان دەبێت حەبی کەم خوێنی دەوڵەمەند بە مادەی ئاسنیان بۆ بنوسرێت لەگەل ڤیتامیندا، ئەگەر رێژەی کەم خوێنیەکە زۆر بوو دەکرێت دەرزی خوێنیان بۆ بەکار بھێنرێت کە ھەندێک جار ئەو دەرزی کەم خوێنیە دەبێتە ھۆی توشبوونی نەخۆشی ھەستیاری (حەساسیەت) بۆیە پێویستە پێش وەخت بزانرێت ھەستیاری ھەیە بەرامبەر بەکارھێنانی دەرزیەکە".
د.مھاباد سالح ڕێنمایی دەداتە ئەو خانمانەو ڕایدەگەیەنێت:"خانمانی دووگیان دەبێت رێنماییان بدرێتێ کەژەمەکانی خواردنیان تەندروست بێت بەتایبەتی ئەوخواردنانەی ئاسنی تێدایە وەک (سپێناخ ‌و گۆشتی سور ‌و ھەموو بەرھەمە پرۆتینەکان ) ی دەولەمەند بە ئاسن، بۆیە دەبێت ئەو خواردنانە لەگەل چا نەخورێن بۆ ئەوەی رێگری نەکات لە ھەڵمژینیان بەڵکو باشتروایە لەگەڵ سەوزە و ئاوی میوەی تازەدا بخورێن".
ھەر سەبارەت بە چارەسەرکردنی ئەوحاڵەتە د. لوقمان خالد پسپۆڕی ھیماتۆلۆجی بۆ سایتی تەندروستی دەدوێت و ڕایگەیاند:" ئەگەر کەمخوێنی وەکو پێویست چارەسەرنەکرا بەتایبەت بۆ ئەوانەی نەخۆشی سالاسیمیایان ھەیە ئەوا دەکرێت لەژێر سەرپەرشتی پزیشکیدا خوێن وەربگرن بەتایبەت ئەوانەی کە ناتوانرێت بڕە پێویستی ئاسنیان بەھۆی نەخۆشیەکەیانەوە پێ بدرێت، لەئێستادا حاڵەتەکانی کەم خوێنی دایکانی دووگیان لە کەمبوونەوەدایە بە بەراورد بە ساڵانی پێشوو، کە ھۆکارەکەشی پەیوەندی راستەوخۆی ھەیە بە بەرزبوونەوەی ئاستی ھۆشیاری دایکان و ئەنجامدانی پشکنینی پێشوەخت، لەناو شاری سلێمانیدا دایکانی دووگیان بۆ ئەو مەبەستە دەتوانن سەردانی نەخۆشخانەی منداڵبوونی فێرکاری فریاکەوتن بکەن یان بۆ راوێژ دەتوانن سەردانی سەنتەری سالاسیمیا یاخود پسپۆڕەکانی بواری ھیماتۆلۆجی بکەن".



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
null@example.com (Barham Eng)

راپۆرت لەسەر کەم خوێنى Reviewed by Unknown on 8:26:00 م Rating: 5

هناك تعليق واحد:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.