Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

كتێبی (مێژووی ئەدەبی كوردی)، لە سەرەتاوە تاكوو شەڕی یەكەمی جیهانی

كتێبی (مێژووی ئەدەبی كوردی)، لە سەرەتاوە تاكوو شەڕی یەكەمی جیهانی لەلایەن ئەنیستیتۆی كوردستان ناسی زانكۆ ئازادی سنەوە بڵاوكرایەوە.

كتێبی (مێژووی ئەدەبی كوردی) لەسەرەتاوە تاكوو شەڕی یەكەمی جیهانی لە نووسینی (د. جەماڵ ئەحمەدی)، لەلایەن ئەنیستیتۆی كوردستان ناسی زانكۆی ئازادی سنە بڵاوكرایەوە.

92dfe93d5af662c883ee8de5035714d6_l

(د. ئۆمێد وەرزەندە) بەرپرسی ئەنیستیتۆی كوردستان ناسی رایگەیاندووە، سەرچاوی زۆربەی كارە ئەدەبییەكان مێژووی ئەدەبیاتە، چونكە لێكۆڵەرەكانی ئەم بوارە زانیارییەكانی خۆیان لەم كتێبانە وەردەگرن.

مێژووی ئەدەبیاتی كوردی ڕەوایەتی هەوڵدانەكانی ئەو ڕۆحەیە كە لە دوای هۆشیاری و بە ئاگابوونەوەی خۆی بووە، بەسەرهاتی ڕۆحی مرۆڤانەو مێژوو و شوناسی نەتەوەیی و ئێتنیكی ئێمەیە.
ئەو سەبارەت بە كتێبی دیكە لەبارەی مێژووی ئەدەبی كوردی وتی: یەكێك لە كۆنترین كتێبەكانی مێژووی ئەدەبی كوردی كتێبی (ئەنجوومەنی ئەدیبان) لە نووسینی (ئەمین فەیزی بەگ) ە كە لە سەردەمی عوسمانییەكان نووسیویەتی، هەروەها چەند كتێبی دیكەش، وەك (شیعرو ئەدەبیاتی كوردی) لە نووسینی (ڕەفیق حیلمی) (دیوانا كورمانجا) لە نووسینی (عەبدولڕەقیب یوسف)و (مێژووی ئەدەبی كوردی) لە نووسینی (عەلائەددین سەجادی) و (مێژووی ئەدەبی كوردی) لە نووسینی (مارف خەزنەدار) پێشتر لە چاپ دراون.

سەرۆكی ئەنیستیتۆی كوردستان ناسی وتی: ئەم ناوەندە لە درێژەی چاڵاكییە فەرهەنگی و زانستییەكانی خۆی پێنجەمین كتێبی خۆیی لە ژێر ناوی (مێژووی ئەدەبی كوردی) لە سەرەتاوە تاكوو شەڕی یەكەمی جیهانی لە نووسینی (د. جەماڵ ئەحمەدی) لە چاپ داوە.

ئەحمەدی ئەندامی لێژنەی زانستی زانكۆی ئازادی سنەیە، ئەو هەروەها سەرۆكی لقی زمان و ئەدەبی كوردی ئەنیستیتۆی كوردستان ناسییە.

ئەو سەبارەت بە چۆنیەتی لە چاپدانی ئەم كتێبە وتی : ئەم پڕۆژەیە هەر لەسەرەتای دەست بەكاربوونی ئینیستیتۆی كوردستان ناسی خرایە بواری جێبەجێكردنەوەو دواجار لە مانگی سەرماوەزی ئەمساڵ ڕەوانەی بازاڕی كتێب كرا.

(د. ئومێد وەرزەندە) سەبارەت بەم پرسیارە كە بۆچی كتێبەكە بە زمانی فارسی لە چاپ دراوە وتی: ئەم كتێبە بایەخی سەرچاوەیی زۆری هەیەو سەرچاوەیەكی باشە بۆ ئەدەبیاتی كوردی، لەم ڕووەوە كە زۆربەی فارس زمانەكان هۆگری ئەدەبی كوردین و كوردی نازانن، بڕیارماندا تاكوو كتێبەكە بە فارسی بێت و ئەدەبی كوردی و مێژووی ئەدەبی كوردی كە پێشینەیەكی چەند سەد ساڵەی هەیە بەو خوێنەرانەی كوردی نازانن بناسرێت.

ئەو لە كۆتاییدا لە بەڕێوەچوونی كۆڕی ڕوونوێنی كتێبی (مێژووی ئەدەبی كوردی) لە سەرەتاوە تاكوو شەڕی یەكەمی جیهانی بە بەشداری نووسەران و هۆگرانی زمان و ئەدەبی كوردی هەواڵی بۆ دراوەو ئێستا لەبەردەستی خوێنەراندایە.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
qasm srush

كتێبی (مێژووی ئەدەبی كوردی)، لە سەرەتاوە تاكوو شەڕی یەكەمی جیهانی Reviewed by Unknown on 11:08:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.