Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

وەزارەتی پەروەردە: ھەر قوتابیەک لە تاقیکردنەوەکانی وزاری قۆپیە(گزی) بکات و لێی بگیرێ، ئەمساڵ و ساڵێکی تریش لە تاقیکردنەوەکان بێبەش دەکرێت

وەزارەتى پەروەردەى هەرێم ڕایگەیاند، هەر خوێندکارێک گزی بکات، ئەمساڵ و ساڵێکى دیکەش لە تاقیکردنەوەکاندا بێ بەشدەکرێت.
ساڵانه‌ له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی واده‌ی تاقیكردنه‌وه‌كانی پۆلی نۆی بنه‌ڕه‌تی و دوانزه‌ی ئاماده‌یی، خواستی كڕینی كه‌رەسته‌كانی گزی و قۆپیەکردن بۆ تاقیكردنه‌وه‌كان له‌لایەن خوێندكارانه‌وه‌ زیاد ده‌كات.
لە بازاڕی فرۆشتنی په‌راوگه‌ و فۆتۆكۆپیەکان‌ له‌شاری هه‌ولێر، به‌شێك له‌ كه‌رەسته‌كانی گزیی و قۆپیەکردنیش به‌ ئاشكرا ده‌فرۆشرێت، ئه‌وه‌ی زیاتر خواستی له‌سه‌ره‌و به‌ نهێنی ده‌فرۆشرێت، هێدفۆنی بلوتوزی بچووكه‌.
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ ساڵانه‌ بۆ ڕێگریكردن له‌ به‌كارهێنانی كه‌رەسته‌كانی قۆپیكردن، چه‌ندین شێواز و ڕێگای جیاواز به‌كارده‌هێنێت، بۆ ئه‌مساڵیش بۆ ئه‌وه‌ی خوێندكاران له‌ گزیكردن دووربكه‌نه‌وه‌، ڕێكاره‌كانی تاقیكردنه‌وه‌كانیان توندتركردووه‌.
سامان سیوه‌یلی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی په‌روه‌ردەش دەڵێت، ئەمساڵ ڕێنمایی دەرچووە بەوەى هەر خوێندکارێک پەنا بۆ گزیکردن ببات، ئەمساڵ و ساڵێکى دیکەش مافى بەشداریکردنى لە تاقیکردنەوەکاندا نابێت، کۆمەڵێک ئامێری ئاشکراکەر دەدرێتە چاودێرى هۆڵەکان و کە خوێندکار هەر شتێک بەکاربهێنێت و بیشارێتەوە، ئەو ئامێرانە ئاشکراى دەکات.
ساڵانه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان، ژماره‌یه‌ك خوێندكار له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی قۆپیكردن و كڕین و فرۆشتنی كه‌رەسته‌كانی گزیکردن ده‌ستگیرده‌كرێن، بۆ ئه‌مساڵیش هێزه‌كانی پۆلیس هه‌ڵمه‌تێكیان ده‌ستپێكردووه‌ بۆ نه‌هێشتنی كه‌رسته‌كانی گزیكردن.
هۆگر عه‌زیز وته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێریش دەڵێت، ساڵى ڕابردوو چەندین خوێندکاریان دەستگیرکردووە، لەو شوێنانەشى کە ئەو ئامێرانەى تێدا دەفرۆشرێت پۆلیسی نەهێشتنى تاوان بە جلى مەدەنییەوە دەسوڕێنەوە و فرۆشیارانیش دەستگیردەکرێن و دەست بەسەر ئامێرەکاندا دەگرن.
ئەمساڵ وەزارەتى پەروەردە وەک ڕێگرییەک لە گزیکردن پەنجە مۆرى قوتابیان وەردەگرێت و ساڵانى ڕابردووش لە کاتى تاقیکردنەوەى پۆلەکانى ٩ و ١٢ بۆ ماوەى چەند کاتژمێرێک هێڵەکانى ئینتەرنێت ڕادەگیران
Admin💻
وەزارەتی پەروەردە: ھەر قوتابیەک لە تاقیکردنەوەکانی وزاری قۆپیە(گزی) بکات و لێی بگیرێ، ئەمساڵ و ساڵێکی تریش لە تاقیکردنەوەکان بێبەش دەکرێت Reviewed by Huseein on 12:42:00 م Rating: 5

هناك تعليق واحد:

  1. Casino Roll: Casino Roll: Play Online for Real Money
    Get a great deal by playing online 승인전화없는토토사이트 for real money at 벳썸 도메인 Casino Roll! Sign-up today to claim your welcome 룰렛돌리기 bonuses and 스포츠 무료중계 discover how this gambling 토토 사이트 코드 site is

    ردحذف

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.