Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

خێزانتاین ( وەرگیراو لە ڤالانتاین) لە قورئاندا !

ئەگەر ڤالانتاین ، نمونەی مێژوویی خۆشەویستی نێوان دوو کەس بێت ، کە مەرجیش نییە خودی چیرۆکەکە راست بێت ، قورئانی پیرۆز نمونەیەکی بەرزی خۆشویستنی حەقیقی خێزانی تێدایە ، کام چیرۆک ؟ چۆن ؟
لە سەرەتای سورەتی گه ، خوای گەورە چیرۆکی ماڵی پێغەمبەر موسا (سەلامی خوای لێبێت )بەیان دەکات. بەندە بەم جۆرە دابەش کاری بۆ پاڵەوانە حەقیقییەکانی ئەو چیرۆکە دەکەم:
1. دایکی موسا:ئافرەتێکی قیادی،دامەزراوی ئیمانی،مناڵەکانی لەسەر بڕوای خوایی و خۆشویستنی خێزانی پەروەردە کردووە.یەقین بە خوا موسا دەخاتە ناو نیلەوە .
2. خوشکی موسا:گوێ رایەڵ بۆ دایکی ، جەرگ سوتاو بۆ موسای برای ، جەربەزە لە سەردەمی دکتاتۆرییەتی ‌حوکمی فیرعەون،بێ ترس لە جەلادەکان، بە قەراغی نیلەوە دەڕوا و چاودێری موسای برای دەکا،لەوەش زیاتر، خۆی دەگەیەنێتە ماڵی فیرعەون ، ژیرانە و بوێرانە دەڵێ ماڵێکتان پێ بڵێم ئەو مناڵە بەخێو بکەن بۆتان، لە بەردەم جەبەروتی فیرعەون و ، لە پاڵ دیمەنی برای فرێدراو و، لە دڵی خوشکایەتی سوتاو، ئەمە چ ژیری و خۆشویستنێکی خێزانی قوڵە؟
3. موسا برای هاڕون : کاتێک لە کێوی گور، وەحی راستەوخۆ لە زاتی خوای گەورە وەرگرت ،لە ناو گەورەیی و ، خۆشی و ، سام و هەیبەتی ئەو دیمەنە، موسا داوای کرد هاڕونی برای بکرێتە پێغەمبەر، وەک زانایان دەڵێن : هیچ پێغەمبەرێک ئاوا خێری دونیا و قیامەتی راستەوخۆ لە خوای گەورە داوا نەکردووە بۆ برای . لێرەدا رەنگە بوترێ: موسا زمانی قسەکردنی قورس بوو، بۆیە داوای کرد هارون هاوکاری بکا! ئەو بینینە بۆ زاهیری ئایەتەکە راستە، بەڵام پرسیارێک ئەو بینینە رادەگرێ :ئایا موسا نایتوانی داوا لە خوای گەورە بکات قورسی زمانی چاک بکات و هێزی گوفتاری پێ ببەخشێ ؟ ئەگەر داوای کردبا ، ئایا خوای گەورە هەر لەوێدا بۆی جێبەجێ ناکرد؟ ئەی موسا داوا ناکا (ۆاحْلُلْ عُقْدَه‌ً مِّن لِّسَانِی ..ێفْقَهُوا قَوْلی ) ؟. نهێنیەکە ئەوەیە : موسا لە خۆشویستنی بۆ براکەی داوای پێغەمبەرایەتی بۆ کرد.مەبەستی بوو بیهێنێتە ریزی پێغەمبەرانەوە.
ئەم چیرۆکە، بەو وردەکاریە، پێمان دەڵێ :دایکی موسا ، لە سەردەمی قوڕسترین حوکم و ،ستەمکارترین حاکم و ،ناخۆشترین باری ئابوری و، خوێناوی ترین قۆناغی دیلی و ژێر دەستی ، بە تەنیا قوتابخانەیەک بووە لە باوەڕداری و، خۆڕاگری و حیکمەتی دایکایەتی و ،قیادە و پەروەردەی خێزانی ، لێرەوە خۆشەویستی ئەو ماڵە ناو دەنێم : خێزانتاین . کە زۆر گەورەتر و پیرۆزتر و بەرزترە لەوەی ناو نراوە (ڤالانتاین) .



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
qasm srush

خێزانتاین ( وەرگیراو لە ڤالانتاین) لە قورئاندا ! Reviewed by Unknown on 1:20:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.