Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

بەرامبەر یان بەرانبەر؟


بەرامبەر یان بەرانبەر؟


دیاکۆ هاشمی
لە زمانەوانیدا بەشێکی تایبەت هەیە بە ناوی مۆرفۆلۆژی کە بەشێکی ئەو زانستە لە کەرەسە لکێنەرەکان و پێشگر، پاشگر و هتد دەکۆڵێتەوە.
(ناوبەند interfix) کەرەسەیەکی لکێنەرە کە دەتوانێ دوو مۆرفێم پێکەوە بلکێنێ و وشەیەکی نوێ ساز بکات. چەند ناوبەندێکی کوردی بریتین لە:
١. (بە): گوڵ بە دەم = گوڵبەدەم
٢. (ەو): شار ەو شار = شارەوشار
٣. (ە): گوڵ ە باخ = گوڵەباخ
٤. (و): لەرز و تا = لەرزوتا
٥. (او): ڕەنگ او ڕەنگ = ڕەنگاوڕەنگ
٦. (ان): سەر ان سەر = سەرانسەر، لێو ان لێو = لێوانلێو، شەق ان شەق = شەقانشەق
بەپێی ئەوانە و بەپێی ئەدەبیاتی کۆنی کوردی، (بەر ان بەر = بەرانبەر) دروستە و نەک (بەر ام بەر = بەرامبەر)، بۆیە دەبێ لە بەکارهێنانی (بەرامبەر) واز بهێنین و لەسەر بنەمای مۆرفۆلۆژیی کوردی کەڵک لە ناوبەندی ...ان... وەرگرین و بڵێین: بەرانبەر.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
ڕێزمانی کوردی

بەرامبەر یان بەرانبەر؟ Reviewed by Unknown on 8:59:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.