Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

بەڕێوەبەڕی پەروەردەی مەخموور:لەڕێگای پەروەردەوە هەموو جیاوازی و یەکتر سڕینەوەیەک کاڵ دەکەینەوە

لەچوارچێوەی ئامادەکارییەکان بۆ گەڕانەوەی بەریوەبەڕایەتی پەروەردەی مەخموور بۆ ناو قەزای مەخموور،بەڕیوەبەڕی پەروەردەی مەخموور لەگەڵ بەرپرسانی ئەمنی و عەسکەری کۆبویەوە و ڕایگەیاند هیچ شتێک نامانوەستێنیت لە خزمەتی زیاتری خەڵکی دەڤەرەکە و بلاوکردنەوەی خوێندەواری و هۆشیاری .

مامۆستا عباس محمد بەڕێوەبەڕی پەروەردەی مەخموور ڕایگەیاند ( ئێمە وەکو دەزگایەکی خزمەتگوزاری پەروەردەیی کە لەماوەی ساڵانی ڕابردوو بەبێ هیچ جیاوازییەک خزمەتی مناڵان و گەنجان و قوتابیانی دەڤەرەکەمان کردوە،بەپێچەوانەوە رۆڵیکی گرینگمان گێڕاوە لە نەمان یان کاڵکردنەوەی جیاوازییەکان کە رژێمی بەعس تۆی دووبەرەکی لەنێوان خەڵکدا ڕشتبوو ، بۆیە بەگەڕانەوەشمان بۆناو قەزای مەخموور دوایی رووداوەکانی مانگی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردوو ،هەوڵی جدی دەدەین هەموو جیاوازی و یەکتر سڕینەوەیەک وەلا بنێین و خزمەتی مناڵان و قوتابیانی دەڤەرەکە بکەین ..)

لەدرێژەی قسەکانیدا بەڕێوەبەڕی پەروەردەی مەخموور ئاماژەی بەوەش کرد (خەڵکی ئەو دەڤەرە قوربانی زۆریانداوە و کارەساتی زۆریان بەسەردا هاتووە بۆیە شایەنی هەموو شتێکن و پێویستە خزمەتی زیاتر بکرێن و هیچ بەرژەوەندی و ململانێیەک نەبێتە هۆی بێ بەشکردنی خەڵکەکەی لە خزمەتگوزارییەکانی پەروەردە و تەندورستی کە سەرەتاترین پێداوسیتی و مافی خەڵکە ، ئیمە لەم سۆنگەیەوە لەهەوڵداین دەوامی فەڕمی بەڕیوەبەڕایەتیەکەمان ببینەوە ناو سەنتەری قەزاکە )

 



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Parwarday Maxmur

بەڕێوەبەڕی پەروەردەی مەخموور:لەڕێگای پەروەردەوە هەموو جیاوازی و یەکتر سڕینەوەیەک کاڵ دەکەینەوە Reviewed by Unknown on 10:01:00 ص Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.