مامۆستایانی ناڕازیی رایدەگەیەنن، بەردەوام دەبن لە بایكۆتكردنی هۆڵەكانی خوێندن
خۆپیشدان و ناڕەزایی مامۆستایان هەرێمی كوردستان ماوەی سێ ساڵە بەردەوامی هەیە، لە دوو ساڵی رابردووشدا لە پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجەو و ئیدارەی راپەڕین زیاتر لە سێ مانگ بایكۆتی هۆڵەكانی خوێندنیان كرد، بەڵام حكومەتی هەرێم هیچ پێداچوونەوەیەكی بەسیستمی پاشەكەوتكردنی موچەدا نەكردو بەبڕیارەكەیدا نەچووەوە.
هەورامان نیعمەت، ئەندامی ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی بە بۆ خهندان وتی، “هۆكاری بایكۆتكردنی ناوەندەكانی خوێندن لەلایەن مامۆستایانەوە دیارە، حكومەت بەردەوامە لە جێبەجێكردنی بڕیاری پاشەكەوتكردنی موچە”.
ئاماژەی بەوەشكرد، “گوزەران و ژیانی مامۆستایان و فەرمانبەران كەوتووەتە دەست گفتوگۆكانی حكومەتی هەرێم و حكومەتی عیراقی، مامۆستایان گیرۆدە كراون، بۆیە مامۆستایان بڕیاریان داوە كە بەردەوام بن لە بایكۆت كردنی هۆڵەكانی خوێندن، تا چاكردنی پاشەكەوتی مەچە”.
لیژنەیەك بۆ وردبینیكردن لە موچەی وەزارەتەكانی تەندروستی و پەروەردە رەوانەی هەرێمی كوردستان كراوە، ئەوەش دوای ئەوەی حەیدەر عەبادی بڕیاریدا بەپێدانی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم دوای وردبینیكردن.
بە بڕوای هەورامان نیعمەت، “حكومەتی هەرێمی كوردستان بەرپرسیارە لە دواخستنی پڕۆسەی پەروەردەو داخستنی سەدان قوتابخانە، كە بەهۆیەوە هەزاران خوێندكار چاوەڕێی كردنەوەی دەرگای قوتابخانەكانن”.
جێگری سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی رایدەگەیەنێت، “”بەو ئاسانییەو بەمزوانەو سیستمی پاشەكەوتی موچە چارەسەرناكرێت”.
لە سەرەتای ساڵی 2016ەوە حكومەتی هەرێمی كوردستان كار بە سیستەمی پاشەكەوتی موچەی فەرمانبەران دەكات، ئەوەش بەئامانجی “كەمكردنەوەی خەرجی و زیادكردنی داهات” وەك خۆیان پێشتر رایانگەیاندبوو.
ئەحمەد گەرمیانی، جێگری سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان ڕاگهیاندووه، “مامۆستایان و فەرمانبەرانی هەرێم لە دۆخێكی زۆر خراپ دان، بەتایبەت وەزارەتی پەروەردە، هەردوو حكومەتی هەرێم و عێراق بوونەتە هۆی دواخستنی موچەكانییان، ماوەی 50 رۆژە موچەكانیان پێنەدراوە”.
ئاماژەی بەوەشكرد، یەكێتی مامۆستایان هەوڵی چارەسەركردنی ئەو كێشانە دەدەن، بەڵام “كێشەی پاشەكەوتكردنی موچە كارێك وا ئاسان نیە، بە پەرلەمان و حزبە گەورەكان و چارەسەرناكرێت كە چارەسەری نێودەڵەتیشی تێكەوتوە، بۆیە ئەو كێشە گەورانە بەبایكۆتێك چارەسەر نابێت، زۆردڵنیاین سیستەمی پاشەكەوتكردنی موچە بەو ئاسانیەو بەم زووانە چارەسەر ناكرێت”.
بەرپرسانی حكومەتی هەرێم هۆكاری پەنابردنیان بۆ ئەو سیستمە بۆ دابەزینی نرخی نەوت گێڕایەوە، كە ئەوكات گەیشتبووە 27 دۆلار، بەڵام لە ئێستادا نرخی نەوت بۆ نزیكەی دوو هێندەی ئەو نرخە بەرزبووەتەوە، بووەتە 66 دۆلار، لەگەڵ ئەوەشدا سیستمی موچە هەروەك خۆیەتی.
نووسراوه لهلایهن
qasm srush

ليست هناك تعليقات: