Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

کەی ئێمەش پێنوسەکانمان دەچێنین؟

هیچ کات باسی ئەوەت بۆ منداڵەکانت کردووە کە هەوڵبدەن کەم کاغەز و قەڵەم بەکاربێنن چونکە بۆ درووستکردنی چەند دانە دەفتەر و قەڵەمێک دارێكی تەواو دەبردرێت و لەناو دەبرێت؟ ئەگەر ئەمەت باس نەکردووە دەتوانیت لەمەولا فێریان بکەیت..
لە وڵاتی چین زۆر لەمێژە ئەم قۆناغەیان تێپەڕاندووە، ئەوان نەک هەر وانەی تایبەتیان هەیە بۆ ئەوەی لە زووەوە منداڵەکانیان فێری پاراستنی ژینگە بکەن، بەڵکو یەکێک لە کۆمپانیاکان پێنووسێکی درووست کردووە کە دوای بەکارهێنانی دەچێنرێت..
کاتێک بەتەواوی پێنووسەکە بەکارهێنراو و قەبارەکەی ئەوەندە بچووک بۆوە کە بەکەڵکی بەکارهاتن نەما، ئەوکاتە کۆتایی قەڵەمەکە دەخرێتە ژێر گلێکی گونجاو بۆ چاندن و، ئاودەدرێت واتە وەکو تۆوی ئاسایی مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت، پێنوسەکەت دەبێتە شەتڵێک و دەتوانیت بیگوازیتەوە بۆ ئەوە ی ببێتە نەمامێکی تەواو..
هەر منداڵێکیش خۆی پێنووسەکانی خۆی دەچێنیت و، ناوی جۆری تۆوەکەش لەسەر قەڵەمەکە نووسراوە، ئەم کۆمپانیایە لەیەک کاتدا چەندین مەبەست دەپێکێت، منداڵەکان کەمترین ڕێژەی قەڵەم بەکاردێنن چونکە ناچاردەبن قەڵەمەکانیان بچێنن وفێری ڕێزگرتن و پاراستنی ژینگە دەکرێن .
shutterstock_283744373



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
user post

کەی ئێمەش پێنوسەکانمان دەچێنین؟ Reviewed by Unknown on 4:30:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.