به‌په‌له : كاتژمێر5 ئه‌نجامه‌كان ڕاده‌گه‌یه‌نرێت له هۆتێل دیڤان به ئاماده‌بوونی نێچیرڤان بارزانی (كلیك بكه و زیاتر بزانه)
بڕیاره ئه‌مڕۆ ئه‌نجامى تاقیكردنه‌وه‌كانى پۆلى 12 ئاماده‌یى له هه‌رێمى كوردستان بڵاو بكرێته‌وه له سه‌رتاسه‌رى هه‌رێمى كوردستاندا.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 24ـى ته‌مووز، سامان سیوه‌یلى گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به "وشه"ـى ڕاگه‌یاند، ئه‌مڕۆ ئه‌نجامى تاقیكردنه‌وه‌كان ڕاده‌گه‌یه‌نرێت، به‌ڵام كاته‌كه‌ى دیار نییه سه‌عات چه‌نده.
زیاتر گوتی بۆ خوێندنی ئه‌مساڵ 250 و 970 قوتابیهه‌زار قوتابی به‌هه‌ردوو قۆناخی نۆ و دوانزه‌یی ئاماده‌یی به‌شداری تاقیكردنه‌وه‌كانیان كردووه.
حاجی نازم جێگری بەڕێوبەری گشتیی ئەزموونەکان لە وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بە"وشە"ی راگەیاند بڕیارە سه‌عات 017:00 لە ئۆتێل دیڤان لە ھەولێر, ئەنجامی تاقیکردنەوەکان لەلایەن سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و وەزیری پەروەردەوه رابگەیندرێت.
نازم زیاتر گوتی، دوای راگەیاندنی ئەنجامەکان ئەوکات قوتابیان دەتوانن لەرێگەی ماڵپەری ئەزموونەکان لە ناوەکانیان بگەڕێن و ئەنجامەکان بدۆزنەوە.
"لە کاتی راگەیاندنی ئەنجامەکان لەلایەن سەرۆکی حکوومەت و وەزیری پەروەردە ناوی یەکەمەکانی سەر ئاستی کوردستانیش ئاشکرا دەکرێن" حاجی نازم وای گوت.
پێشتر وه‌زیری په‌روه‌رده له شارۆكه‌ی كه‌لار ڕای گه‌یاند، 10 ڕۆژێكی تر ئه‌نجامی كۆتای تاقیكردنه‌وه‌كانی پۆلی 12 ئاماده‌یی ڕاده‌گه‌یه‌نرێت، هه‌روه‌ها كارئاسانی زۆر بۆ قوتابییان ده‌كرێت به‌هۆی دۆخی هه‌رێمی كوردستان.
وشه/ بڵند ئیبراھیم
به‌په‌له : كاتژمێر5 ئه‌نجامه‌كان ڕاده‌گه‌یه‌نرێت له هۆتێل دیڤان به ئاماده‌بوونی نێچیرڤان بارزانی (كلیك بكه و زیاتر بزانه)
Reviewed by k
on
1:00:00 ص
Rating:
ليست هناك تعليقات: