Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

زنجیرە وانەکانی (ماتلاب – matlab) بە زمانی کوردیی

xwendga
مەتلەب (بە ئینگلیزی: MATLAB) زمانێکی بەرنامەسازیی نەسڵی چوارەم و نەرمامێرێکی تایبەت بە کاری زانستیی ژمارەییە. یەکێک لە تایبەتمەندییە زۆر گرنگەکانی مەتلەب ئەوەیە کە لەگەڵ ھەموو شتەکان وەکوو ماتریکس مامەڵە دەکات. لە ڕێگەی بەکارهێنانی زانستی ماتماتیکی سێ ڕەهەندیەوە کێشەکان شیکار دەکات، زمانی مەتلەب زمانێکی زۆر ئاست بەرز و نوێیە هەروەک زمانەکانی جافا و هاوڕێکانی ، زمانی ناوبراو یارمەتی پرۆگرامەر و دیزاینەر و وەبەرهێنی

تەکنۆلۆژی دەدات بە کەمترین کات و تێچون و بە کواڵتیەکی زۆر باش پرۆگرام وەبەر بهێنێت بۆ چارەسەرکردنی کیشەی جیاواز لە بوارەکانی ماتماتیک و فیزیاو … هتد. لە ئێستادا وەک پێویستی بە شێوەیەکی سەرەتایی لە زۆرێک لە ناوەندە ئەکادیمی و زانستیەکاندا وەک مەنهەج دەخوێندرێت هەروەک زانکۆ و پەیمانگاکان ، لە بەشە هاوپەیوەندەکانی وەک ئەندازیاری و فیزیای کارەباو کۆمپیوتەر و ماتماتیک لە قۆناغ و کۆرسە جیاجیاکاندا دەخوێندرێت..

لەم بابەتەدا هەوڵی تەواوم یاوه‌ لە چەند فێرکاریەکی ڤیدۆیدا فێرخواز لە سەرتاوە بۆ ئاستی مامناوەند ڕێنوینی و ئاراستە بکرێت بۆ فێربونی زمانی پرۆگرامسازی مەتلەب، هەر وەک لە فێرکاریە ڤیدۆیەکانی خوارەوەدا هەنگاو بە هەنگاو ئاماژە پێدراوە .
پێکهاته‌ی وانه‌کان :
ڤیدیۆی یه‌که‌م : چۆنیه‌تی دابه‌زاندن و ئه‌کتیڤ کردنی پرۆگرامی ماتلاب
ڤیدیۆی دووه‌م : سه‌ره‌تایه‌ک بۆ پرۆگرامی ماتلاب و ئاشنابوون به‌ ڕووکاری ماتلاب
ڤیدیۆی سێ یه‌م : سیستمی ژماره‌کان له‌ ماتلاب و چۆنیه‌تی گۆڕینیان بۆ یه‌کتری و هه‌روه‌ها input statement و output statement
ڤیدیۆی چواره‌م : String و هه‌ندێک نه‌خشه‌ی گرنگی کرداری له‌ ماتلاب
ڤیدیۆی پێنجه‌م : شێوازی مه‌رج و رسته‌ مه‌رجیه‌کان له‌ ماتلاب که‌ if و switch ـن .
ڤیدیۆی شه‌شه‌م : loop له‌ پرۆگرامی ماتلاب ( به‌کارهێنانی for statement )
ڤیدیۆی حه‌وته‌م : loop له‌ پرۆگرامی ماتلاب ( به‌کارهێنانی while statement )
ڤیدیۆی هه‌شته‌م : سه‌ره‌تایه‌ک بۆ ماتریکس ( ڕیزکراوه‌کان ) و به‌کارهێنانی نه‌خشه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماتریکس و چۆنیه‌تی کارکردنیان له‌ ماتلاب .
ڤیدیۆی نۆیه‌م : شیکارکردنی نموونه‌ی جۆراو جۆری گرنگ ، که‌ شێوازی پرسیاری تاقیکردنه‌وه‌ له‌خۆ ئه‌گرێت .
ڤیدیۆی ده‌یه‌م و کۆتایی : باس له‌ Applications ئه‌که‌م له‌ ماتلاب ، کۆمه‌لێک کرداری گرنگ ئه‌نجام ئه‌یات و به‌کارهێنانی زۆره‌ وه‌ک ناساندنی نه‌خشه‌کان بۆ ماتلاب و وه‌رگرتنی داتاشراو و ته‌واوکاری و لاپلاس و .. کێشانی وێنه‌ی نه‌خشه‌کان .

ماوه‌ی سه‌رجه‌م ڤیدیۆکان : 4 کاتژمێر و 12 خوله‌که‌ ، که‌سی فێرخواز ئه‌توانێت به‌هۆیه‌وه‌ بگاته‌ ئاستی مامناوه‌ند به‌لایه‌نی که‌مه‌وه‌ به‌پشتیوانی خوای گه‌وره‌ ..
هیوادارم سوودمه‌ند بن …
له‌گه‌ڵ رێزم ..
ئاماده‌کار : خه‌ڵات عمر
................................................................................................... سه‌رچاوه‌ : ماڵپه‌ڕی خوێندگه‌ | یه‌كه‌مین ماڵپه‌ڕی كوردی تایبه‌ت به‌ خوێندن Source : Xwendga  Website | Kurdish Education Website .................................WWW.XWENDGA.COM.................................
سه‌رچاوه‌ ماڵپه‌ڕی خوێندگه‌

خوێندنه‌وه‌ی ته‌واوی بابه‌ته‌كه‌


زنجیرە وانەکانی (ماتلاب – matlab) بە زمانی کوردیی Reviewed by Unknown on 3:24:00 ص Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.