بەبەشداری ٥٤ باخچەی منداڵان و قوتابخانە پێشانگای لیگۆ و دووپلۆ كرایەوە
بەئامادەبوونی (د. پشتیوان صادق) وەزیری پەروەردەو مامۆستا (بەشدار عەبدولخالق خۆشناو) بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێرو نوێنەری رێكخراوی یونیسێف و بەرێوەبەری پەروەردەی قەزاكان و ژمارەیەكی زۆر لەسەرپەرشتیاران و مامۆستایان و قوتابیان یەكەمین پێشانگای (لیگۆ و دووپلۆ) بەبەشداری ٥٤ باخچەی منداڵان و قوتابخانەكانی (هاورێی منداڵ و كوردانی رۆژئاواو ئاوارەی ناوخۆ) كردەوە.
ئەمڕۆ دووشەمە بەرواری ٨-٥-٢٠١٧ لەهۆڵی قوتابخانەی دڵزاری بنەرەتی لەشاری هەولێر پێشانگای (لیگۆ و دووپلۆ) وەك كەرەستەیەكی فێركاری كرایەوە. كە پێشووتر خولی تایبەت بۆ (٧١٥) مامۆستاو (٢٤٩٧٤) منداڵ كرابووەوە لەئەنجامی ئەم خولانە ئەم پێشانگایە كرایەوە.
جێگەی باسە ئەم پێشانگایە یەكەمجارە لەسەر ئاستی پارێزگاكان بەرێوەدەچێت دوای ئەوەی لەرێگەی خولێكی فێركاری لەلایەن رێكخراوی یونیسێف و بەسەرپەرشتی و راهێنەرانی شارەزا لەبەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر بەرێوەچوو.
لەكۆتایی ئەم پێشانگایەدا لەلایەن لیژنەی هەڵسەنگاندن خەڵاتی تایبەت لەسەر ئاستی مامۆستایان و قوتابیان دابەشكرا.
نووسراوه لهلایهن
Parwarday Maxmur
ليست هناك تعليقات: