Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

کۆچه‌رێكی ١٩ ساڵ لەناو جانتایەکی گەشتیاریدا دۆزرایەوە

کوڕێکی تەمەن ١٩ ساڵی ئەفریقی کە بەنیازبوو بە قاچاخ خۆی بگەیەنێتە ئیسپانیا لەناو جانتای گەشتیاری ژنێکدا دۆزرایەوە.

ماڵپەڕی سی ئێن ئێنی ئەمەریکی بڵاویکردەوە، کوڕەکە خەڵکی وڵاتی گابۆنی ناوەندی ئەفریقا بووە و هەفتەی ڕابردوو ویستوویەتی خۆی بگەیەنێتە شاری زیوتای ئیسپانیا کە لەگەڵ مەغریبدا هاوسنورە.

پاسەوانی مەدەنی ئیسپانیا ڕۆژی ٣ی کانونی دووەمی ٢٠١٧ ڕایگەیاند، ئەو کاتەی کۆچبەرەکەیان لەناو جانتاکەدا دۆزیوەتەوە، بەپەلە چارەسەری تەندروستی بۆکراوە چونکە جانتاکە ئۆکسجینی تێدا نەماوە.

بەرپرسانی ئیسپانیا ڕایانگەیاند، ژنەکە لە خاڵی سنوری ئیسپانیا جانتاکەی بە عەرەبانە گواستووەتەوەو کاتێک قسەی لەگەڵ ئەندامانی هێزە ئەمنیەکاندا کردووە شڵەژاوە، ئەوەش وایکردووە گومانی لەسەر دروستببێت و پشکنین بۆ جانتاکەی بکرێت.

زیوتا کە سەربە پارێزگای مێلیلا ودەکەوێتە ڕۆژئاوای ئیسپانیاوە تاکە سنوری وشکانی ئەوروپایە کە بە کیشوەری ئەفریقاوە بەسترابێتەوە، کۆچبەرانی نایاسایی ئەفریقا ئەو ڕێگایە بۆ گەیشتن بە وڵاتانی ئەوروپا بەکاردەهێنن و زۆر جار لەکاتی بەقاچاغبردنیاندا ژیانی خۆیان دەخەنە مەترسیەوە.

ڕۆژی دووشەممەی ڕابردووش پاسەوانی مەدەنی ئیسپانیا ژن و پیاوێکی خەلڵکی گوینیایان لە مردن ڕزگارکرد کە خۆیان لە داشبۆرد و سندوقی ئوتومبیلێکی گۆڵفی جۆری ڤۆڵسواگن شاردبووەوە، کە ئوتومبیلەکە دووساڵ لەمەوبەر لە وڵاتی بەرشەلۆنە دزرابوو.

هاوکات لە ڕۆژی سەری ساڵدا نزیکەی ٨٠٠ کۆچبەر لە مەغریبەوە ویستیان پەرژینی سنوری شاری زیوتا ببەزێنن و ڕوو لەو وڵاتە بکەن، دواتر سەرجەمیان دەستگیرکران.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
user post

کۆچه‌رێكی ١٩ ساڵ لەناو جانتایەکی گەشتیاریدا دۆزرایەوە Reviewed by Unknown on 4:01:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.