Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

کاریگەری بۆنی عەتر لەسەر دەروونی مرۆڤ

هەستی بۆنکردن پەیوەندیدارە بە بیر و هزری مرۆڤەوە، و کاردەکات لە ئارامکردنەوە یان وروژاندن و توڕەکردنی دەروونی مرۆڤ، و دەکرێت لەگەڵ بۆنکردندا مرۆڤ کۆمەڵێك یادەوەری بەبیربێتەوە.

 بە گوێرەی مالپەڕی yasmina، هەڵمژینی بۆنی عەتر بەشێكی مێشك چالاکدەکات، و لەو کاتەدا کە بۆنەکە دەکرێت ڕاستەوخۆ لە مێشکەوە بیرۆکە و یادەوەرییە هەڵگیراوەکانی پەیوەندیدار بەو بۆنەوە بەبیری مرۆڤدا دێن، هەروەها پەیوەندی دارە بە ڕێژەی لێدانی دڵ، پەستانی خوێن، هەناسەدان، ڕاددەی هیلاکی جەستە، و هاوسەنگی هۆرمۆنەکانەوە.

هەستی بۆنکردن پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆی هەیە لەگەڵ ناوەندی دەستبەسەرداگرتنی هەستەوە، کە لەو ناوەندەدا هەستی دڵخۆشی، توڕەیی، خەمۆکی، ترس و دڵەڕاوکێ هەیە.

هەر بۆیە دەکرێت بەهۆی بۆنی عەترەوە مرۆڤ دڵخۆش و ئارام ببێت یان تووشی دڵەڕاوکێ ببێت، چونکە پەیوەندی هەیە بە بیر و هزری مرۆڤەوە.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
user post

کاریگەری بۆنی عەتر لەسەر دەروونی مرۆڤ Reviewed by Unknown on 8:04:00 ص Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.