21 كاندیدی ماسته‌ر و دكتۆرا خه‌ڵكی یه‌ك گوندن
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی، ناوی كاندیدانی خوێندنی باڵا (ماسته و دكتۆرا)ی بۆ ساڵی خوێندنی (2016- 2017) راگه‌یاند و له یه‌كێك له زانكۆكانی هه‌رێم 21 كاندید خه‌ڵكی یه‌ك گوندن.
دڵشاد باڵه‌كی، ماسته‌ر له راگه‌یاندن و دانیشتوی گوندی باڵه‌كیان گوتی: "ئه‌مڕۆ رێكه‌وتی 7ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2016 وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی ناوی پاڵێوراوانی خوێندنی باڵا (ماسته‌ر و دكتۆرا)ی بۆ ساڵی خوێندنی (2016-2017) راگه‌یاند، دوای هه‌وڵ و ماندبوون و شه‌ونخونیه‌كی زۆر گه‌نجان و زانستخوازانی گوندی باڵه‌كیان، ته‌نها له زانكۆی سۆران نزیكه‌ی (21) بیست و یه‌ك كه‌س وه‌ك كاندید له خوێندنی باڵا (ماسته‌ر و دكتۆرا) له به‌شه جیاجیاكان ناویان گه‌ڕاوه‌ته‌وه".
دڵشاد باڵه‌كی راشیگه‌یاند، جگه له زانكۆكانی هه‌رێم سه‌رقاڵی وه‌رگرتنی ئاماره له زانكۆكانی دیكه‌ی هه‌رێم و ئه‌وه‌شی وه‌ك شانازی ده‌ستكه‌وتێك بۆ گونده‌كه‌یان و ته‌نانه‌ت شاری سۆرانیش وه‌سفكرد.
گوتیشی: "نزیكه‌ی (50) دانیشتووی ئه‌م گونده بڕوانامه‌ی (ماسته‌ر و دكتۆرایان)هه‌یه، ئێستا له زانكۆكانی هه‌رێم و دامه‌زراوه‌كانی دیكه‌ی حكومه‌ت خزمه‌ت ده‌كه‌ن ".
گوندی باڵه‌كیان گوندێكه سه‌ر به قه‌زای سۆرانه، سێ كیلۆمه‌تر له سه‌نته‌ری شاره‌كه دووره، له ئێستادا ئه‌م گونده نزیكه‌ی (550) ماڵ و رێژه‌ی دانیشتوانی 3500 كه‌س ده‌بێت، بۆ یه‌كه‌مجاریش له ساڵی 1955 قوتابخانه له گونده‌كه كراوه‌ته‌وه.
21 كاندیدی ماسته‌ر و دكتۆرا خه‌ڵكی یه‌ك گوندن
Reviewed by k
on
5:44:00 م
Rating:
ليست هناك تعليقات: