Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

كۆبوونەوەی هاوبەشی هەردوو وەزارەتی پەروەردە و وەزارەتی خوێندنی باڵا بە چەند بڕیارێكی گرنگ كۆتایی هات

وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا چەند بڕیارێکی گرنگیان دا
.
ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی هەردوو وەزیری پەروەردە و وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، کۆبوونەوەیەکی تایبەت لەسەر چەند پرسێکی گرنگ ئەنجام درا.

لە کۆبوونەوەکەدا بڕیار لەسەر ئەم تەوەرانەی خوارەوە درا:
تەوەری یەکەم: قوتابیانی خوێندنی ئیسلامی تا ڕادەیەکی باش هاوشێوەی قوتابیانی دیکە لە کۆلێژەکانی  یاسا و شەریعە و سەرجەم کۆلێژە مرۆڤایەتییەکان وەربگیردرێن. ئەمەش دوای کۆبوونەوەی لێژنەی هاوبەشی هەردوو وەزارەت، ڕێنمایی پێ دەردەچێت.

تەوەری دووەم: بە پێی توێژینەوەیەک، بڕیار دەدرێت کە بۆ ساڵی خوێندنی ئایندە، لەو قەزایانەی کۆلێژی پەروەردە هەیە، قوتابیانی ئەو ناوچانە وەربگیردرێن بۆ ئەوەی لە ئایندەدا لە خودی خەڵکی ناوچەکە ببنەوە بە مامۆستا و کێشەی میلاکیان نەبێت.

تەوەری سێیەم: پەرەی زیاتر بە پەروەردە وخوێندنی تایبەت بدرێت و کار لەسەر وەرگرتنی زەمالە لە دەرەوەی وڵات بکرێت تا لەسەر ئەرکی هەردوو وەزارەت قوتابی بتوانن درێژە بە خوێندن بدەن.

تەوەری چوارەم: گرنگی زیاتر بدرێت بە باخچەی منداڵان لە کۆلێژەکان بۆ ئەوەی پسپۆڕ لەو بوارەدا پەروەردە بکرێن.

تەوەری پێنجەم: پلانی نوێ بۆ وەرگرتن لە کۆلێژەکانی ئێوارانی پەروەردە و پەروەردەی بنیات دابنرێت بۆ ئەوەی بە پێی پێویستی وەزارەتی پەروەردە قوتابی زیاتر لە بەشە زانستییەکان وەربگیردرێن و هاوکار بن بۆ میلاکی وەزارەتەکە.

تەوەرى شەشەم: هەوڵ بدرێت دەرەنجامی ئەزموونەکانى وزارى پۆلى دوانزەى ئامادەیى لە کاتى خۆیدا بۆ وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بنێردرێت بۆ ئەوەى پرۆسەى خوێندن و وەرگرتنیان لە زانکۆکان دوا نەکەوێت.
كۆبوونەوەی هاوبەشی هەردوو وەزارەتی پەروەردە و وەزارەتی خوێندنی باڵا بە چەند بڕیارێكی گرنگ كۆتایی هات Reviewed by Huseein on 6:10:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.