Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

رێكخراوی گه‌شه‌پێدان.. چاره‌گه‌ سه‌ده‌یه‌ك خزمه‌ت

نجم الدین طه

9_4ی هه‌موو ساڵێك، ساڵ رۆژی راگه‌یاندنی رێكخراوی گه‌شه‌پێدانی قوتابیانی كوردستانه‌ و (25) ساڵ به‌سه‌رخه‌باتی مه‌ده‌نی و په‌روه‌رده‌یی و زانستی تێپه‌رده‌بێت، رێكخراوی گه‌شه‌پێدان له‌ ساڵی (1994) وه‌كو رێكخراوێكی قوتابیان به‌ ناوی یه‌كگرتووی قوتابیانی ئیسلامی كوردستان خۆی راگه‌یاند، تاكو ئێستاش له‌م رێگه‌یه‌ به‌رده‌وامه‌ له‌ خه‌باتی مه‌ده‌نی خۆی له‌ ناو ناوه‌نده‌كانی خوێندن و كارده‌كات بۆ به‌دیهێنانی خه‌ونه‌كانی قوتابیان و خه‌می په‌روه‌رده‌یی و ئه‌خلاقی رۆڵه‌كانی ئه‌م گه‌له‌ ده‌خوات و داكۆكی كارێكی سه‌رسه‌خته‌ له‌به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانی قوتابیان و هه‌ڵگرتنی خه‌مه‌كانیان ..

له‌م ده‌رفه‌ته‌ به‌ پێویستی ده‌زانم گوزه‌رێك به‌ناو كارو چالاكیه‌كانی ئه‌م رێكخراوه‌ بكه‌ین و باس له‌وه‌ بكه‌ین كه‌ وه‌كو چۆن له‌ رابردوو ئه‌م رێكخراوه‌ لانكه‌ی پێگه‌یاندنی قوتابی به‌توانا و په‌روه‌رشیار و خه‌مخۆری خه‌ڵكی كوردستان بووه‌ ئێستاش به‌جۆرێك و له‌ بارودۆخێكی تر له‌گه‌ڵ گۆڕانكاریه‌ خێراكانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ له‌كار و خزمه‌ته‌كانی نه‌وه‌ستاوه‌ و به‌رده‌وام بووه‌. بوار و كار و چالاكی گرنگی زۆری هه‌بووه‌ به‌ڵام له‌م ده‌رفه‌ته‌ به‌ پێویستی ده‌زانم له‌سه‌ر ئه‌م چه‌ند بواره‌ هه‌ڵوه‌سته‌یه‌ك بكه‌ین:

  1. له‌بواری په‌روه‌رده‌یی : رێكخراوی گه‌شه‌پێدان هه‌رله‌سه‌ره‌تاكانی كاركردنیه‌وه‌ به‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی بابه‌تی په‌روه‌رده‌یی ده‌ستی پێكرد و ئه‌وسا باره‌گاكانی ئه‌م رێكخراوه‌ ببوو به‌ ماڵێك بۆ قوتابیان كه‌ هه‌میشه‌ حه‌ڵقه‌ قورئانیه‌كان و ده‌رسه‌ په‌روه‌رده‌یی یه‌كان و كۆڕ و سیمیناری په‌روه‌رده‌یی لێ ده‌گوتراوه‌، به‌جۆرێك له‌ ناوه‌نده‌كانی خوێندن سه‌ر و سیمای ئه‌ندامانی ئه‌م رێكخراوه‌ دیاربوو له‌ رێزگرتن له‌ مامۆستا و پاك راگرتنی ژینگه‌ی قوتابخانه‌ و زانكۆكان، به‌جۆرێك قوتابیان سودیان له‌م رێكخراوه‌ ده‌بینی و هه‌میشه‌ ئه‌ندامه‌كانی خوره‌وشت به‌رز و جێگه‌ی متمانه‌ی مامۆستا و په‌روه‌رشیاران بوون، وه‌كو چۆن له‌سه‌ره‌تاكانی كادیر و ئه‌ندامانی ئه‌م رێكخراوه‌ هه‌وڵیانده‌دا له‌خزمه‌تكردن به‌رده‌وامبن و دووربن له‌ شه‌ڕ و یه‌كتر كوژتن و، یه‌كه‌م و پێشه‌نگانی پۆڵ و به‌شه‌كان هه‌ر ئه‌ندامانی رێكخراوی گه‌شه‌پێدان بوون.. به‌شانازیه‌وه‌ تا ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێت ئه‌ندامانی رێَكخراوی گه‌شه‌پێدان دوورن له‌ هه‌ڵس و كه‌وتی نه‌شیا و له‌و سه‌رده‌می ته‌كنه‌لۆژیا و جه‌نجاڵی ژیان تاكه‌ ئه‌ندامێكی ئه‌م رێكخراوه‌ نابینی كه‌ جگه‌ره‌یه‌كی به‌ده‌م وه‌بێ یاخود نێرگه‌له‌ و جۆره‌كانی تر له‌ مادده‌ی هۆشبه‌ر بكێشێ و ئاڵوده‌ی شتی نه‌شیا و بێت ..
  2. له‌بواری فیكری توندڕه‌وی و كۆچی گه‌نجان : قه‌ده‌ری ئه‌م رێكخراوه‌ وابووه‌ له‌ سه‌ره‌تای راگه‌یاندنی كه‌ ئه‌وكات شه‌ڕی ناوخۆ هه‌بوو تاكو ئازادكردنی عێراق له‌ساڵی 2003 قۆناغێك و ئه‌ركێكی له‌سه‌رشان بوو كه‌ ده‌بوو له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دابێت كه‌ رۆڵ و پێگه‌ی قوتابیان و مامۆستایان له‌ ناوه‌نده‌كانی خوێندن فه‌رامۆش نه‌كرێ و قوتابی ده‌بێت ئه‌ركی یه‌كه‌می خوێندن و زانست بێت و مامۆستایان و په‌روه‌رشیارانیش ئه‌ركیان پێگه‌یاندن و دروستكردنی تاكێكی هۆشیار و فیكر سه‌لیم بێت، رێكخراوی گه‌شه‌پێدان هاوشانی په‌روه‌رده‌ له‌ ناوه‌نده‌كانی خوێندن هه‌میشه‌ به‌بایه‌خ و گرنگیه‌كی زۆره‌وه‌ كاری بۆ ئه‌وه‌كردووه‌ كه‌ گه‌نجان و قوتابیانمان دووربن له‌ نائومێدی و به‌ ئومێده‌وه‌ برواننه‌ داهاتووی خۆیان و خه‌ڵكانێك و فیكره‌یه‌ك كاریان تێنه‌كات كه‌ ئه‌ركی مرۆڤ بوونی خۆیان له‌بیربچێته‌وه‌، به‌كۆڕ و سیمینار و وۆركشۆپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی كتێب و رۆژنامه‌ له‌ هه‌وڵی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئومێد دابوون، كاری بۆ ئه‌وه‌ده‌كرد كه‌ گه‌نجان ئینتمایان بۆ خاك و نیشتمانی خۆیان هه‌بێ، له‌م چه‌ند ساڵه‌ی رابردووش كه‌ شه‌ڕی نه‌گریسی داعش هه‌بوو، بێ ئومێدی و بێ كاریه‌كی زۆر رووی له‌ قوتابیان و گه‌نجان كرد به‌جۆرێك ژماره‌یه‌كی زۆر له‌گه‌نجان روویان له‌ هه‌نده‌ران كرد و بوونه‌ قوربانی و خۆراكی ده‌ریاكان!!، به‌شێكیش كه‌وتنه‌ ژێركاریگه‌ری فیكری توندڕه‌وی داعش، له‌م كاته‌شدا رێكخراوی گه‌شه‌پێدان به‌ ئومێده‌وه‌ له‌هه‌وڵی ئاشتكردنه‌وه‌ی گه‌نجان و قوتابیان بوو به‌ نیشتمان و هه‌میشه‌ مه‌ترسی و رێگاچاره‌كانیان بۆ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌خسته‌ روو كه‌ ده‌بێت له‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌دابن هه‌لی كار بۆ گه‌نجان بره‌خسێنن و گه‌نجان وقوتابیان دوای ته‌واوكردنی خوێندن بیر له‌م جۆره‌ كار و فیكرانه‌ نه‌كه‌نه‌وه‌، هه‌م دیسان به‌شانازیه‌وه‌ تاكه‌ ئه‌ندامێكی رێكخراوی گه‌شه‌پێدان نه‌كه‌وتنه‌ ژێركاریگه‌ری ئه‌م جۆره‌ فیكر و بیركردنه‌وانه‌ به‌ڵكو ئه‌وان ببوونه‌ هۆكارێكی گرنگ له‌وه‌ی كه‌ گه‌نجان ئه‌مجۆره‌ بیركردنه‌وانه‌ له‌ مێشكی خۆیان ده‌رخه‌ن و ئاڵوده‌ی ئه‌م جۆره‌ بیركردنه‌وانه‌ نه‌بن.
  3. له‌بواری كاری مه‌ده‌نی : رێكخراوی گه‌شه‌پێدانی له‌ پاڵ كاری رێكخراوه‌یی و وه‌ك ئه‌ركێكی ئاینی هه‌میشه‌ له‌سه‌ره‌تای كاركردنی ئه‌م رێكخراوه‌ كه‌ ئه‌وكات شه‌ڕی ناوخۆ و گرانی و بێ كاری زۆر بوو به‌جۆرێك قوتابی جل و به‌رگی قوتابخانه‌ و پاره‌ی كڕینی ده‌فته‌ر و كتێبه‌كانی نه‌بوو، هه‌م دیسان ئه‌م رێكخراوه‌ له‌رێگه‌ی خێرخوازانه‌وه‌ وه‌ك ئه‌ركێكی مه‌ده‌نی م مرۆیی ده‌ستی به‌ كۆكردنه‌وه‌ی یارمه‌تی ده‌كرد و یارمه‌تی قوتابیانی كه‌مده‌رامه‌تی ده‌دا و له‌ ئازار و خه‌مه‌كانی كه‌مده‌كردنه‌وه‌ و درێغی نه‌كردووه‌ له‌ كڕینی جل و به‌رگ وچاككردنه‌وه‌ی ره‌حله‌ شكاوه‌كان و په‌رتوكه‌ دڕاوه‌كان و چاككردنه‌وه‌ی ده‌رگا و په‌نجه‌ره‌ی قوتابخانه‌ و زانكۆكان و دابینكردنی خۆراك و به‌شی ناوخۆیی بۆ قوتابیانی زانكۆ و په‌یمانگاكان و پاك راگرتنی ژینگه‌ی قوتابخانه‌كان… یه‌كێك له‌م نمونه‌ زیندوانه‌ی كه‌ ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێ رێكخراوی گه‌شه‌پێدان له‌ رێچكه‌ی خزمه‌ته‌كانی یه‌ك تۆسقاڵ سڵی نه‌كردۆته‌وه‌ و به‌رده‌وامه‌ ئه‌ویش له‌م چه‌ند ساڵانه‌ی دوایی كه‌ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا سیسته‌می زانكۆ لاینی بۆ وه‌رگرتنی قوتابیان دانا، باره‌گاكانی رێكخراوی گه‌شه‌پێدان بێ هیچ به‌رانبه‌رێك به‌وپه‌ڕی دڵسۆزی و لێ بڕانه‌وه‌ شه‌ونخونیان ده‌كرد بۆ قوتابیان یارمه‌تیان ئه‌دان له‌ پێدانی زانیاری و پركردنه‌وه‌ی فۆرمی زانكۆ لاین به‌جۆرێك كه‌ ساڵانه‌ زیاتر له‌ 10 هه‌زار قوتابی له‌ كوردستان سه‌ردانی باره‌گاكانی رێكخراوی گه‌شه‌پێدانی كردووه‌ و سودیان له‌ ئه‌زموون و شاره‌زایی ئه‌ندامانی رێكخراوی گه‌شه‌پێدان وه‌رگرتووه‌ بێ هیچ به‌رانبه‌رێك! .. كه‌ ئه‌مه‌ ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه‌ ئه‌م رێكخراوه‌ هیچ كاتێك سڵی نه‌كردۆته‌وه‌ له‌ خزمه‌تكردن به‌ قوتابیان و به‌هاناوه‌چوونی قوتابیانی كه‌م ده‌رامه‌ت.
  4. له‌بواری په‌یوه‌ندی رێكخراوه‌كانی قوتابیان: ده‌بێت باسی مێژووش بكه‌ین كه‌ له‌كاتی شه‌ڕی ناوخۆ رێكخراوه‌كانی قوتابیانیش هاوشانی حزبه‌كان دابه‌شی سه‌ر دوو به‌ره‌ی زه‌رد و سه‌وز بووبوون، ئه‌وكاتیش رێكخراوی گه‌شه‌پێدان به‌ته‌نیا بووه‌ و نه‌چۆته‌ هیچ به‌رێیه‌ك و توانی رۆڵی گرنگیشی هه‌بێت له‌وه‌ی كه‌ هه‌موو رێكخراوه‌كان له‌ژێر یه‌ك چه‌تر به‌ناوی فیدراسیۆنی رێكخراوه‌ قوتابی و خوێندكاریه‌كان كۆبكاته‌وه‌ كه‌ تاكو ئێستاش ئه‌م فیدراسیۆنه‌ وه‌كو ناو ماوه‌ به‌ڵام ئه‌میش بۆته‌ قوربانی ده‌ستی حزبی و رۆڵی وه‌كو پێویست نیه‌!. رێكخراوی گه‌شه‌پێدان هه‌مووكات دروشمی ئه‌وه‌بوو كه‌ ده‌ستی حزبی نه‌چێته‌ ناو ناوه‌نده‌كانی خوێندن و قوتابیان نه‌بنه‌ قوربانی حزبه‌كان، له‌مه‌شیا تاكو ئێستا به‌رده‌وامه‌ و زیندووترین نمونه‌ش كه‌ له‌چه‌ند رۆژی رابردوو كه‌مپینێك بۆ گه‌راندنه‌وه‌ی ده‌رماڵه‌ی قوتابیان له‌ رێكخراوی گه‌شه‌پێدان پێكهێنراوه‌ و دیسان رێكخراوی گه‌شه‌پێدان له‌ماڵه‌كه‌ی خۆی هه‌موو رێكخراوه‌كانی قوتابیانی كۆكرده‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كۆده‌نگ بن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ ده‌بێت حكومه‌ت و لایه‌نی په‌یوه‌ندیداره‌كان مافه‌كانی قوتابیان بگه‌ڕێننه‌وه‌، كه‌ئه‌مه‌ ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه‌ رێكخراوی گه‌شه‌پێدان چه‌ترێك بووه‌ بۆ كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌و رێكخراوانه‌ له‌سه‌ر یه‌ك مێز بۆ داوا كاردنی مافه‌كانی قوتابیان و خه‌باتی مه‌ده‌نی… به‌شایادی هه‌مووان داكۆكی كردووه‌ له‌ مافه‌كانی قوتابیان و مامۆستایان و هاوشانی مامۆستایانیش به‌ كه‌مپین و به‌شداریكردن له‌ خۆپیشاندان به‌ شێوازێكی مه‌ده‌نیانه‌ داوای مافه‌كانی قوتابیان و مامۆستایانیان كردووه‌.

له‌كۆتاییدا ده‌مه‌وێ ئه‌وه‌ بڵێم من وه‌كو په‌روه‌رده‌كراوێكی ئه‌م قوتابخانه‌یه‌ و زیاتر له‌ 10 ساڵی بێ دابڕان له‌كاردابوومه‌، به‌م چه‌ند دێره‌ تێنویه‌تیم ناشكێت، بۆیه‌ ده‌ڵێم رێكخراوی گه‌شه‌پێدانی قوتابیانی كوردستان ده‌ستكه‌وت و سه‌ركه‌وتن و خزمه‌ته‌كانی زۆر له‌مه‌ زیاتره‌ بۆ خزمه‌تكردن به‌ توێژی قوتابیان.
به‌ ئومێد و گه‌شبینیه‌وه‌ ده‌ڕوانمه‌ كاره‌كانی ئه‌م رێكخراوه‌ و سوپاس بۆ خوا چارێگه‌ سه‌ده‌یه‌كی له‌ خه‌رمانی پڕخێر و بێری خۆی به‌خزمه‌تكردن به‌ خاك و نیشتمانه‌كه‌ی تێپه‌ڕاندووه‌ و ئومێدی خێر و سه‌ركه‌وتنی زیاتر بۆ به‌رپرس و ئه‌ندامانی ئه‌م رێكخراوه‌ تێكۆشه‌ره‌ ده‌خوازم



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
user post

رێكخراوی گه‌شه‌پێدان.. چاره‌گه‌ سه‌ده‌یه‌ك خزمه‌ت Reviewed by Unknown on 10:01:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.