به‌یاننامه‌ی رێكخراوی گه‌شه‌پێدانی قوتابیانی كوردستان ده‌رباره‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی ده‌رماڵه‌ی قوتابیانی زانكۆ و په‌یمانگاكان.
هه‌رێمی كوردستان له‌م چه‌ند ساڵه‌ی ڕابردوودا به بارودۆخێكی هه‌ستیار و مه‌ترسیدا تێپه‌ڕی هه‌ر له شه‌ری داعش و دابه‌زینی نرخی نه‌وت و قه‌یرانی دارایی و خراپی بارودۆخی فه‌رمانبه‌ران له‌به‌ر سته‌می سیسته‌می پاشه‌كه‌وت كردنی موچه كه كاریگه‌ریان كردبووه سه‌ر پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌و و فێكردن،خۆشبه‌ختانه له دوا كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له (٨ – ٣- ٢٠١٩) بڕیاری پاشه‌كه‌وت كردنی موچه هه‌ڵوه‌شایه و كۆتایی هات به‌و سته‌مه‌ی چه‌ندین ساڵه له مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران ده‌كرێت.
ئه‌و بارودۆخه پرمهینهتیه رووبه‌رووی هه‌رێم بووه پشكی گه‌وره‌ی به‌ر قوتابیان و پرۆسه‌ی په‌روه‌رده كه‌وتووه كه تێدا بۆماوه‌ی چه‌ندین ساڵه ده‌رماڵه‌ی قوتابیان بڕاوه،له ئێستا كه بارودۆخی دارایی هه‌رێم به‌ره‌و باشی ده‌روات و نرخی نه‌وت به‌رز بۆته‌وه و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێم و حكومه‌تی فیدڕاڵ به‌ره و باشی ده‌روات و به‌شه بوجه‌ی هه‌رێم و موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران جێگركراوه،ئێمه وه‌ك مه‌كته‌بی سكرتاریه‌تی رێكخراوی گه‌شه‌پێدانی قوتابیانی كوردستان داوای گه‌ڕانه‌وه‌ی ده‌رماڵه‌ی قوتابیان ده‌كه‌ین،هه‌موان ئاگادارن كه قوتابیان ئه‌و چينه ن كه هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كی داراییان نیه و به‌شێك له قوتابیان له‌به‌ر كه‌م ده‌رامه‌تی وازیان له خوێندن هێناوه، له هه‌موو وڵاته پێشكه‌وتوه كان ته‌نانه‌ت له وڵاتانی جیهانی سێیه‌م حكومه‌ت پاڵپشتی و پشتگیری قوتابیان ده‌كات ده‌رماڵه ده‌دات به قوتابیان تا ته‌واوكردنی خوێندن.
له كۆتایدا ئێمه وه‌ك ڕێكخراوی گه‌شه‌پێدانی قوتابیانی كوردستان هه‌ڵمه‌تێك راِدهگهیهنین و پاڵپشتی و پشتگیری قوتابیان ده‌بین،ئاماده‌ی هه‌موو جۆره فشارێكی مه‌ده‌نین بۆ گه‌رانه‌وه‌ی ده‌رماڵه‌ی قوتابیان وداوا له لایه‌نه په‌یوه‌ندی داره‌كان ده‌كه‌ین به‌ده‌م داواكاریه‌كانی قوتابیانه‌وه بێن و،چیتر ئه‌م چینه نه‌بنه قوربانی و پرۆسه‌ی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵایش به‌ره و دواوه نه روات.
هه ر گه‌شاوه بێت دروشمه‌كانی رێكخراوی گه‌شه‌پێدان (په‌روه‌رده – زانست – داهێنان)
مه‌كته‌بی سكرتاریه‌تی رێكخراوی گه‌شه‌پێدانی قوتابیانی كوردستان
هه‌ولێر ١٥- ٣ – ٢٠١٩
#ده‌رماڵه‌ى_قوتابيان_بگه‌ڕێننه‌وه
نووسراوه له‌لایه‌ن
qasm srush
ليست هناك تعليقات: