Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

ڕاگەیاندنی پەروەردەیی

ڕاگەیاندن، دەربرینی نووسراوێکی بابەتییانەیە لەسەر بیر و سۆز ومەیل و ئاراستەکانی جەماوەر، ئەمە پێناسەی ئاتۆجەرتی زانای ئەلمانییە.
ڕاگەیاندن، جەماوەر بەھۆیە جۆراوجۆرەکانی بە چاووگەی زانیاری و بیروڕا و زانستی دەناسێنی و بڕێکی زۆری زانیاری له‌ناو خه‌ڵك بڵاودەکاتەوە، لەڕێگای پەخشکردنی راوبۆچوون و ھەڵوێستی کەسانی زۆر. کەواتە جۆرێکە لە جۆرەکانی پەیوەندییە مرۆییەکان، نیشانەیەکی دیاری رۆژگاری ئێستاشە، ئاراستە ، گۆڕانکاری، باسەکان، دروست دەکات.

کارەکانی ڕاگەیاندن :
-رۆشەنبیری گشتی، دورستکردنی بیروڕاو، ئاراستە، فێربوون، جێگیرکردنی زانیاری و داتاکان، گواستنەوەی نووچە، چاودێریی گشتی بۆ گەشەی ئابووری، بنیاتنانی پەیوەندییە گشتیەکان، ڕابواردن و ئاسوودەکردن، خۆشی.
-پەیوەندیکردن، بزوێنەری ڕاگەیاندنی ئێستایە، ویستێکی مرۆییە بۆ پێوەندییەکی بەردەوامی .
-کارلێکی، ڕووکارێکی گرنگی راگەیاندنە.
-لێکدابرانی جەماوەر، نەمانی ئەو قەوارە گەورە و ھاوچەشنەکانی لەکاتی ئێستادا، لەبری ئەوە یەکەی بچووک دورست بووە ، کەسیش ناتوانی تاک ناچار بکات گرنگی بە بابەتێک بدات کە لای گرنگ نییە .
-گشگیری، ڕاگەیاندنی نوێ‌ پەیوەست نییە تەنھا بەچوارچێوەی کۆمەلێکی یا گروپێکی ھەڵبژێردراو، بەڵکوو بڵاوەی ھەیە لە چوارچێوەی کۆمەلایەتی بەشێوەیەکی بەربڵاو .
-جیھانگەری، ڕاگەیاندن و شێوازەکانی، دەرگاکانی پەیوەندیکردنیان خستوتە سەرپشت بە خەرجیەکی کەم بۆ ھەموو کەسێک، بەمەش لە چوارچێوەی دەولەت و ھەرێمەکانی ترازاندووە و لە دەستی ئەوانیان دەرھێناوە.
ڕاگەیاندنی پەروەردەیی، ڕاگەیاندنێکی نوێیە بەتایبەتی ئەو کاتەی ڕێکخراوی یۆنسکۆ بۆ ھیمای ئەو پێشکەوتنانەی کە لە سیستەمی زانیارییە پەروەردەییەكان و شێوازی راستاندنی و پۆلێنکردنی ھاتە کایەوە، بەكاری هێنا.
ڕاگەیاندن بووەتە پرۆسەیەکی دینامیکی، ئامانجی بە بەکارھێنانی شێوازە جۆراوجۆرەکانی لە ڕاڤەکردن و لێکۆڵینەوە و وتوێژینەوەی لۆجیکی بە مەبەستی ئەوەی جەماوەر هۆشیار و ڕۆشەنبیر بکاتەوە.
ڕاگەیاندن ڕۆلێکی دیاری لە بەخشینی زانیاریی ڕاست و باسی راستەقینە هەیە و بیرورای لۆجیکی و مێشک و سۆزی تاکەکان لە ڕێگای گفتوگۆ و دیبەیت و برواھێنان دەدوێنێ، کاریگەری ئەرێنی و ڕۆلێکی کارای ھەیە لە خستنەڕووی زانیاری بە شێوەیەکی ئاسان، هەروەها یارمەتیی کەسەکان دەدات، لە تێگەیشتنی دیاردە و ڕووداوە جۆراوجۆرەکانی دەوروبەریان، کە لە بواری کۆمەڵایەتی و ئابووری و سیاسی ڕوودەدات.
ڕاگەیاندنی پەروەردەیی ڕۆڵێکی گرنگ و کارای ھەیە لە پێگەیاندنی كۆمەڵگا، بەمەبەستی بەدیھێنانی چاکترین پەروەدەکردنی تاک .

پەروەدە و ڕاگەیاندن دوو ئەستوونی سەرەکین لە سیستەمی کۆمەلایەتی، ئامانجیانە ڕەفتاری فێرخوازان باشتر بکەن، ئەمەش لە ڕێگای بەکارھێنانی تەکنەلۆژیای ڕاگەیاندنی پەروەردەیی بەگشت ھۆیەکانی کە کاریگەرن لە پێکھاتەی رەفتاری فێرخوازان و راستکردنەوی ئاراستەکانیان .
کەواتە گشت ئەوانەی ڕاگەیاندنی پەروەردەیی بەھۆیە جیاوازەکانی بڵاوی دەکاتەوە، لەو پەیامە ئاراستەکراوانە کە ھەوڵ دەدەن کاری پەروەردەیی بگەیێنە کۆمەڵگە ،لە گواستنەوەی کەلتووری ڕۆشەنبیری و چاندنی ھەستی ھۆگری نیشتمانی، ھەموو چین و گروپەکانی کۆمەڵگە درک بە چەمکەکانی بکەن و کارامە و شارەزابن و گەشە بە ئاراستەکانیان بدات و ڕەفتاریان راستبکاتەوە.

کارەکانی ڕاگەیاندنی پەروەردەیی :
-ناساندنی بنەما بنچینەیەکانی فەلسەفەی کۆمەڵایەتی لە بوارەکانی سیاسی و ئابووری و ڕۆشەنبیری.
-بنیاتنانی مرۆڤ بەپێی ئامانج و بەھا کۆمەلایەتییەکان کە فێرخوازان تیایدا دەژین.
-پێزانینی بەردەوام لەو گۆڕانکارییە سیاسی و ئابووری جیھانی و خۆجێیانە، کە ڕەنگدانەوەیان ھەیە لەسەر بنیاتنانی کۆمەڵایەتی و ڕۆشەنبیریی کۆمەڵگە.
-ناساندنی پێداویستیە مرۆییەکانی تاک و کۆمەلگە ڕووەو قۆناخەکانی پێشکەوتنە جیاوازەکان، ئەمە کارێکی پێویستە بۆ ڕاگەیاندنی پەروەردەیی چونکە بە ھۆیەکی گرنگی ئامادەکردنی مرۆڤە دەژمێردرێت، کە توانای ڕاھێنان و گونجاندانی خۆی و خێزانی و کۆمەلگەی پێدەبەخشێت، ئەو گونجاندنە بەشێوەیەکی گشتی، کەسانێکی زۆر پشتی پێدەبەستن بە مەبەستی بەدیھێنانی پێداویستییە سەرەکییە مرۆییەکان، لەنێوانیاندا زانیاری و ئامادەکردن و ڕاھێنان و ھۆشیاری بەردەوامی تاك، کە بە کارێکی گرنگی ڕاگەیاندنی پەروەردەیی دادەنرێت لە چوارچێوەی پابەندبوونی سیاسی و پەروەردەیی و ڕەوشتی و نیشتمانی لە فەلسەفەی کۆمەڵگە و ئامانجەکانی.

مامۆستا کەوکەز



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Parwarday Maxmur

ڕاگەیاندنی پەروەردەیی Reviewed by Unknown on 10:56:00 ص Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.