Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

لە چەند پەروەردەیەکی ھەرێمی کوردستان بەیانی کرا بە پشووی فەرمی

لەدوو ڕاگەیاندراوی جیاوازدا پەروەردەکانی شارباژێڕ وکۆیە بەهۆی نالەباری کەشوو هەواو تێکچوونی ڕێگەو بانەکانەوە ،سبەینێ ڕۆژی دووشەممە ڕێککەوتی ۲۰۱۹/٤/۱ کردە پشوو لەناوەندەکانی خوێندندا.
بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی شارباژێڕ لەڕاگەیاندراوێکداکە لەپەرەی فەرمی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فیسبووک بڵاویکردۆتەوە ڕایگەیاند: سبەینێ پشووی فەرمیە لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن لە سنوری پەروەردەکە.
هەرلە ڕاگەیندراوەکەدا هاتووە بە پێی ئەو دەسەڵاتەی پێیاندراوە لە لایەن وەزارەت و بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانییەوە بڕیاریاندا وە سبەینێ دووشەممە 1 ـ 4 ـ 2019 بکەینە پشوو لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندند لە سنوری پەروەردەکە،ئەویش بۆ سەلامەتی و گیانی مامۆستایان و خوێندکاران.
لەهەمانکاتدا بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی کۆیە ڕایگەیاند :لەبەر تێکچونی زۆربەی ڕێگاوبانەکان مەترسی زیاتر بۆ کاتەکانی داهاتوو سبەینێ ڕۆژی دووشەممە ڕێککەوتی ۲۰۱۹/٤/۱ پشووە،لەبەر سەلامەتی زیاتر بۆ مامۆستایان و خوێندکاران و هاوڵاتیان.
ئەوەشئاشکرا کراوەکە دیوانی پەروەردەکان دەوام ئاساییە و نابێتە پشوو.


نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Raw Raw

لە چەند پەروەردەیەکی ھەرێمی کوردستان بەیانی کرا بە پشووی فەرمی Reviewed by Unknown on 11:25:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.