Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

خەڵاتی نوبێلی ئێرانی پێشکەش بە خوێندکارێکی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان کرا

خوێندکارێکی قۆناغی دوکتورای پسپوڕی خەڵکی شاری نۆدشە و دانیشتووی شاری مەریوان، توانی خەڵاتی نوبێلی ئێرانی بە دەست بێنێت.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو  “سائیب ئەحمەدی” خەڵکی شاری نۆدشە و دانیشتووی شاری مەریوان، خوێندکاری ساڵی کۆتایی دوکتورای پسپوڕی Ph.D، لە بەشی ئەندازیاری کیمیای زانکۆی تەربیەت مودەرس، خەڵاتی دامەزراوەی ئەلبورز(نوبێلی ئێرانی)، بە دەست هێنا.

ئەو ڕێوڕەسمە دا، 59 کەس لە بژاردەکانی ئێران کە بریتی بوون لە 5 بیرمەند، چوار داهێنەر، 10 خوێندکاری زانستی پزیشکی، 30 خوێندکاری زانستی پایەی مرۆڤی و ئەندازیاری و 10 خوێندکاری زانستی دینی، خەڵاتییان وەرگرت.

لەو پەیوەندییەدا، “زانا موزەفەری”، خوێندکاری کورد خەڵکی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان سه‌ر به‌ شاری نۆدشە، لە کێبڕکێی  سێهەمین خولی خەڵاتی زانستی خوێندکاران (خەڵاتی عەلی پولادی)، بەدەست هێنا.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
qasm srush

خەڵاتی نوبێلی ئێرانی پێشکەش بە خوێندکارێکی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان کرا Reviewed by Unknown on 7:22:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.