Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

هەر ئێستا ئاگاداریەكی زۆر بەپەلە بۆ سەرجەم دانیشتوانی هەولێر، تكایە هەمووسن ئاگادار بكەنەوە

هەر ئێستا لە هەولێر چەند ڕێنماییەک دەدرێتە هاوڵاتیان ...

ئەفسەرێکی بەرگری شارستانیی چەند ڕێنماییەک سەبارەت بە چۆنییەتی خۆپاراستنی هاووڵاتیان لەکاتی درووستبوونی لافاو ڕادەگەیەنێت.

چەند ڕێنماییەک سەبارەت بە چۆنییەتی خۆپاراستنی هاووڵاتیان لەکاتی درووستبوونی لافاو ڕادەگەیەنێت.

ڕائید سەرکەوت کاڕەش، ئەفسەری پۆلیسی بەرگری شارستانی هەولێر لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ڕایگەیاندووە کە لە ئێستا ٨ بنکە لە ناو شاری ھەولێر و ٨ بنکە لە دەرەوەی شاری ھەولێر لە ئامادەباشی تەواو دان بۆ بەهاناوەچوونی هاووڵاتیان لە ئەگەری درووستبوونی لافاو.

ئەو ئەفسەرەی بەرگری شارستانیی چەند ڕێنماییەکی سەبارەت بە چۆنیەتی خۆپاراستنی هاووڵاتیان لە کاتی درووستبوونی لافاو بڵاوکردووەتەوە کە ئەمانەی خوارەوەن:-

١- کەلوپەلی گران بەھا و فەرمی لەشوێنی بەرز دابنێ
٢- سەرچاوەی کارەبا بکوژێنەوە کە کارت پێی نەما.
٣- ھەوڵ بدە بەژێر بەرزە پرد و ئەندەرپاس نەڕۆی.
٤-دوورکەوە لە ڵێخوڕینی ئۆتۆمۆبێل.
٥-لەژێر تەلی کارەبا مەڕۆ.
٦-دوورکەوە لە خانوو باڵەخانەی کۆن و شوێنە نزمەکان.
٧-ھەوڵدە لایتی شەحنت لابێ.
٨-دەستکاری ئاوەڕۆی بەردەرگای ماڵەکەت مەکە.
٩-ئەگە گەر دەزانی خانووەکەت یان شوێنی مانەوەت سەلامەت نیە چۆڵی بکە بڕۆ شوێنی سەلامەتتر.
١٠ - مندالی بچوک و ئافرەت بەتەنیا جێ مەھێلە
١١-لەکاتی ھەر ڕووداوێک ڕاستەوخۆ پەیوەندی بکە بە ژمارەکانی بەرگری شارستانی ١١٥ و ١٢٥ .

کەس و کارتان ئاگادار بکەنەوە
هەر ئێستا ئاگاداریەكی زۆر بەپەلە بۆ سەرجەم دانیشتوانی هەولێر، تكایە هەمووسن ئاگادار بكەنەوە Reviewed by Huseein on 1:01:00 ص Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.