Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

ڕاستی سووتاندنی ئەم بێشكەیە(لانك)ئاشكرا كرا كە ئەم پیرەژنە ئەمڕۆ لە سەید سادق سووتاندی

ڕاستیی ئەو وێنەیە چییە کە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی هەژاندووە؟

وێنەی ژنێكی کورد لە قەزای سەیدسادق کە بێشکەیەکی کۆن دەسوتێنێت بووە بە باسی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و کۆمەڵێك دەنگۆ و تانەی زۆری بەدواوە هاتووە، بەهۆی ئەوەی کۆمەڵێك ناونیشان و قسەی ناڕاستی لەبارەوە کراوە.

فۆتۆگرافەر کارزان ڕەشید کە وێنەکەی گرتووە و لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبووك بڵاویکردووەتەوە، لە لێدوانێکی تایبەتیدا بۆ دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی وتی: لە پاش ئەوەی ئەم وێنەیەم لە فەیسبوك بڵاوکردەوە، چەندین پەیج و هەژمار ئەو وێنەیەیان برد و لەژێر چەندین ناونیشانی جیاواز بڵاویان کردەوە کە هەموویان دوورن لە راستییەوە و چیرۆکی پشتی ئەو وێنەیە بەو جۆرە نییە کە خەڵك لێی تێگەیشتوون.

کارزان ئاماژەی بەوەدا، لەو کاتەی لە قەزای سەیدسادق بووە بینیویەتی کە ژنێك بێشکەیەکی کۆن دەسووتێنێت، ئەو دیمەنە سەرنجی ڕاکێشاوە و وێنەی گرتووە.

ئەم فۆتۆگرافەرە دەڵێت: ئەو ژنە لەبارەی هۆکاری سوتاندنی ئەو بێشکەیەوە پێی وتم، منداڵەکانم گەورەبوون و چیتر منداڵی ترم نابێت، بۆیە پێویستم بەو بێشکەیە نەماوە و دەیسوتێنم.

ئەمەش ئەوە دەردەخات کە تەواوی ئەو قسانەی کە دەربارەی سوتاندنی بێشکەکە و چیرۆکی ئەو ژنە کراون دوورن لە راستییەوە.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Raw Raw

ڕاستی سووتاندنی ئەم بێشكەیە(لانك)ئاشكرا كرا كە ئەم پیرەژنە ئەمڕۆ لە سەید سادق سووتاندی Reviewed by Unknown on 1:01:00 ص Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.