Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

وشەی لێکدراو



وشەی لێکدراو 
 
ئامادەکردنی: مامۆستا دیاکۆ هاشمی

هه‌ندێ جار دوو یان چه‌ند وشه‌، که‌ هه‌ر کامه‌یان بۆ خۆی واتایه‌کی هه‌یه‌، پێکه‌وه‌ کۆ ده‌بنه‌وه‌ و سه‌رجه‌م واتایه‌کی نوێتر پێک ده‌هێنن، به‌م متوربه‌بوونه‌ ده‌ڵێن (وشه‌ی لێکدراو). وشه‌ی لێکدراو ده‌بێ بلکێن به‌ یه‌که‌وه‌ و نابێ به‌جیا بنووسرێن و، به‌ چه‌ند شێوه‌ پێک دێن:


١. بێ هیچ یارمه‌تییه‌ک:
جاری وایه‌ “وشه‌ی لێکدراو”‌، بێ هیچ یارمه‌تییه‌ک دروست ده‌بێت و ته‌نیا وشه‌کان پێکه‌وه‌ ده‌لکێن:
ڕه‌ش + ماڵ = ڕه‌ش ماڵ، که‌ پێکه‌وه‌ واتایه‌کی تر پێک ده‌هێنن و ئه‌و کاته‌ ده‌بێ پێکه‌وه‌ بنووسرێن: ڕه‌شـماڵ.

مارماسی، شاهەنگ، لێوئاڵ، ڕدێنسپی، شاژن، مەلاژن، چاوکوێر، باڵابەرز …

مار + ماسی = مارماسی (نەک: مار ماسی)

شا + هەنگ = شاهەنگ (نەک: شا هەنگ)

نموونەی تر:

لێوئاڵ، ڕدێنسپی، شاژن، مەلاژن، چاوکوێر، باڵابەرز

٢. به‌ یارمه‌تیی پیتی (و‌):
جاری وایه‌ “وشه‌ی لێکدراو”‌،‌ به‌ یارمه‌تیی پیتی (و) پێکه‌وه‌ ده‌لکێن:
ئاڵ + و + گۆڕ = ئاڵوگۆڕ.
مشت + و + مڕ = مشتومڕ.
ده‌نگ + و + باس = ده‌نگوباس.


٣. به‌ یارمه‌تیی پیتی (ه‌):
جاری وایه‌ “وشه‌ی لێکدراو”‌،‌ به‌ یارمه‌تیی پیته‌بزوێنی (ه‌) پێکه‌وه‌ ده‌لکێن:

به‌رد + ه‌ + قاره‌مان = به‌رده‌قاره‌مان.
گوڵ + ه‌ + گه‌نم = گوڵه‌گه‌نم.
به‌رز + ه‌ + فڕ = به‌رزه‌فڕ.
ئاگر + ه‌ + دیوار = ئاگره‌دیوار.


وشەی لێکدراو بە گەلێ شێوەی جۆربەجۆر چێ دەبێت:

جۆرەکانی وشەی لێکدراو:

١. دوو ناوی سادە وەکوو:

پێدەشت، تەختەکلیل، وێبخشۆک

٢. دوو ناوی سادە، بە یارمەتیی یەکێک لەم ئامرازانە:

ئامرازی (ە):

مانگەشەو، گوڵەگەنم، ئاگرەدیوار

ئامرازی (و):

هێلکەوڕۆن، دەموچاو، دەوروبەر

ئامرازی (بە):

دەربەدەر، نیشتمانبەدەر، جێبەجێ.

٣. ناوێکی سادە و ئاوەڵناوێک، بە یارمەتیی ئامرازی پەیوەندیی (ە)، وەک:

سەگەناز، کەرەدێز، ورچەسپی

٤. ئاوەڵناو و ناویک، وەکوو:

ڕەوانبێژ، شەوکوێر، ڕەشمار

٥. ئاوەڵناو و ناوێکی سادە، بە یارمەتیی یەکێک لەم ئامرازانە:

ئامرازی (ە):

ڕەشەوڵاخ، سوورەچنار، وشکەشیرینی

ئامرازی (و):

ڕەشوڕووت، مڕومۆچ، ئاڵوگۆڕ

٦. ناوێکی سادە و ڕەگی کردار، وەکوو:

گیرفانبڕ، پیاوکوژ، وێبگەڕ

٧. ناوێکی سادە و ڕەگی کردار بە یارمەتیی ئامرازی (و)، وەکوو:

دەستوبرد، دەستومۆچ

٨. ئاوەڵناو و ڕەگی کردار بە یارمەتیی ئامرازی (ە)، وەکوو:

دێرینەناس، کۆنەفرۆش، شوێنەوارناس

٩. دوو ڕەگی کردار بە یارمەتیی ئامرازی (و)، وەکوو:

مشتومڕ، مڵچوهووڕ، گفتوگۆ

١٠. ئاوەڵکردارێک و ناوێکی سادە، وەکوو:

بەربانگ، بەرماڵ، پێشنیار.

١١. ناوێکی سادە، یان ئاوەڵناوێک و وشەیەکی بێواتا، بە یارمەتیی ئامرازی (و)، وەکوو:

گورجوگوڵ، گژوگیا، پڕوپووچ

١٢. دووبارەکردنەوەی ناوێک بە یارمەتیی ئامرازی (ە)، وەکوو:

لرفەلرف، گڤەگڤ، خشەخش.

١٣. دووپاتکردنەوەی ناوێک بێ یارمەتیی ئامراز، وەکوو:

کونکون، پڵپڵ، گرنجگرنج

١٤. ناوێک و فۆنێمی (ی)، وەکوو:

زمانەوانی، ئاژەڵەوانی، ئاسمانەوانی.

١٥. دوو ناوی ساده و فۆنێمی (ئ)، وەکوو:

گەچکاری، هاوکاری، گەلکاری.

نموونه‌ی تری وشه‌ی لێکدراو:
خۆترنجێنه‌ر، خۆکوژ، به‌ردباران، کاروبار، ئه‌لفبێ، هاتوچۆ، زانستپه‌روه‌ر، زانستخواز، ئازادیخواز، وڵاتپارێز، سێشه‌ممه، ڕاسته‌وخۆ، نیشتمانپه‌روه‌ر، گوڵه‌گه‌نم، ڕێنووس، باوکمردوو، یه‌کگرتوو، ئاڵوگۆڕ، ڕۆژنامه‌نووس، هه‌واڵنێر، په‌یامنێر، به‌رزه‌فڕ، جه‌رگبڕ، مناڵپارێز، چه‌مچه‌ماڵ، جێبه‌جێ، ده‌ستبه‌جێ، کانیکه‌وه، هه‌ڵگورد، تاقبۆستان (تاقۆسان)، ملهوڕ، ته‌خته‌کلیل، پاشبنه‌ما، بنکه‌دراوه‌ (databas)، به‌ستهێڵ (dash)، ڕوومێز (desktop)، زانیارینامه‌ (encyclopedia)، ئاگره‌دیوار.


نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
ڕێزمانی کوردی

وشەی لێکدراو Reviewed by Unknown on 10:53:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.