Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

وەزارەتی پەروەردە لەبەر مەترسی لافاو و باو باران دەسەڵاتی تەواوی داوە بە پەروەردەكان بیكەنە پشوو یاخود نا

لەبەر مەترسی لافاو وەزارەتی پەروەردە بڕیاری دا….

وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، دەسەڵاتی راگەیاندنی پشووی فەرمییان بۆ سبەی یەكشەممە ٣١ی ئاداری ٢٠١٩ داوەتە دەست بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەكان.

سامان سیوەیلی وتەبێژی فەرمیی وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان ڕایگەیاندوە: وەزارەتی پەروەردە دەسەڵاتی بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی پارێزگاكان و بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی قەزاكان داوە، ئەگەر لافاو ھەبێت، ئەوا بۆیان ھەیە و سەرپشكن كە بۆ دەوامی قوتابخانەكان، پشوو ڕابگەیەنن.

وتیشی، كە ئەوان ناتوانن پشوو بۆ تەواوی ھەرێمی كوردستان ڕابگەیەنن، بەڵام لەبەر ئەوەی لەوانەیە لە سنووری ئیدارەی گەرمیان لافاو ھەبێ، كەچی لە زاخۆ لافاو نەبێت، بۆیە بەپێی پێویست و سوود وەرگرتن لەو ڕێنماییانەی بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی كوردستان دەیدات، لە ھەر شوێنێك مەترسی لەسەر ژیانی قوتابییان ھەبێت، ئەوا ئازادن لەوەی ئەو ڕۆژە بكەن بە پشوو.

ئەوەش لەكاتێكدا كە بەرێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی، هۆشداری لە دەستپێكردنەوەی شەپۆلێكی دیكەی باران بارینی بەلێزمەو دروستبونی لافاو لەئێوارەی ئەمڕۆوە تا رۆژی دووشەممەی داهاتوو داوە .
B.O.A



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Raw Raw

وەزارەتی پەروەردە لەبەر مەترسی لافاو و باو باران دەسەڵاتی تەواوی داوە بە پەروەردەكان بیكەنە پشوو یاخود نا Reviewed by Unknown on 8:34:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.