Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

قوتابییه‌كی كورد له‌ ئه‌ڵمانیا به‌هۆی زیره‌كییه‌كه‌ی 2 ساڵ له‌ قوتابخانه‌ پێشده‌خرێت

قوتابیەكی کورد كە خەڵکی قامشلۆی ڕۆژئاوای کوردستانه‌ و دایك و باوكه‌كه‌ی پزیشكی ددانن‌، بەھۆی زیرەکییەوه‌ دوو ساڵ لە قوتابخانە پێش دەخرێت، لە تەمەنی ١٦ ساڵیدا لە کۆلیژی پزیشکی زانکۆی شاریتێی بەرلین وەردەگیرێت و دەبێتە بچوکترین قوتابی کۆلیژەکەی، کە لەو تەمەنەوە دەستی بە خوێندنی پزیشکی کردبێت.

ئەو گەنجە كه‌ ناوی کازم مەحموده‌، لە پێشبڕکێیەکی زانستی بەشداری دەکات و لە سەر ئاستی بەرلین پلەی دووەم بە دەست دەھێنێت.

له‌ لێدوانێكدا بۆ كوردستان 24، هێڤی شوێش، دایكی كازم ده‌ڵێت: “ئه‌زموونی من له‌گه‌ڵ كازم وه‌ك دایكێك، ئه‌زموونێكی زۆر خۆش بوو، من هیچ سه‌ختییه‌كم له‌گه‌ڵ كازم نه‌بینی، هه‌ر له‌ منداڵییه‌وه‌ دركم به‌وه‌ كرد كه‌ ئه‌و كه‌سێكی زیره‌كه‌، دوای ئه‌وه‌ی چووه‌ قوتابخانه‌ش مامۆستاكه‌شی هه‌ر زوو هه‌ستی به‌ تواناكانی ئه‌و كرد، بۆیه‌ له‌ هه‌فته‌ی دووه‌می سه‌ره‌تای خوێندنی له‌ پۆلی یه‌كه‌وه‌ گواستییانه‌وه‌ بۆ پۆلی سێیه‌م”.

کازم له‌ پۆلی حه‌فته‌میشه‌وه‌ به‌بێ ئه‌وه‌ی به‌ پۆلی هه‌شته‌مدا بڕوات، به‌ هۆی زیره‌كییه‌كه‌ی گه‌یه‌ندرایه‌ پۆلی نۆیه‌م.

کازم خۆی ده‌دوێت و ده‌ڵێت: “له‌ ئه‌ڵمانیا مرۆڤی ئاسایی كاتێك قۆناغه‌كانی خوێندنی به‌ر له‌ كۆلیژ ته‌واو ده‌كات، پێویسته‌‌ ته‌مه‌نی له‌ 18 ساڵ كه‌متر نه‌بێت، به‌ڵام كاتێك من ته‌واومكرد و له‌ كۆلیژی پزیشكی وه‌رگیرام، ته‌مه‌نم ته‌نیا 16 ساڵ بوو”.

كازم كه‌ له‌ ساڵی 2015 به‌شداری له‌ پێشبڕكێیه‌كی زانستیدا ده‌كات و له‌ سه‌ر ئاستی به‌رلین پله‌ی دووه‌م به‌ده‌ست ده‌هێنێت ده‌ڵێت: “كاتێك من له‌ قوتابخانه‌ بووم پێشبڕكێیه‌ك هه‌بوو، كه‌ له‌ ئه‌ڵمانیا پێشبڕكێیه‌كی ناسراوه‌ و بۆ قوتابیان رێكده‌خرێت و قوتابیان پڕۆژه‌ ئاماده‌ ده‌كه‌ن، ئه‌و پڕۆژه‌یه‌‌ ژماره‌یه‌ك مادده‌ی زانستی له‌خۆ ده‌گرێت، 4 جار له‌و پێشبڕكێیه‌دا به‌شدار بووم، دواجار له‌ ساڵی 2015 بوو”.

ئه‌و گه‌نجه‌ كورده‌ جگه‌ له‌وه‌ی قوتابی زانكۆیه‌ و ماوه‌ی ساڵێكه‌ له‌ كۆلیژی پزیشكی ده‌خوێنێت و ده‌یه‌وێت دوای ته‌واوكردنی كۆلیژه‌كه‌ی ببێته‌ پسپۆڕی نه‌شته‌رگه‌ری، كاتێكیشی له‌ ژیانی خۆی بۆ فێربوونی میوزیكژه‌نی به‌ ئامێری كه‌مانج ته‌رخان كردووه‌.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Parwarday Maxmur

قوتابییه‌كی كورد له‌ ئه‌ڵمانیا به‌هۆی زیره‌كییه‌كه‌ی 2 ساڵ له‌ قوتابخانه‌ پێشده‌خرێت Reviewed by Xwendga Kurdish on 7:44:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.