Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

مامۆستایانی گرێبەست دەكرێنە هەمیشەیی.. حكومەت بەڵێنی پێدان

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم، بەڵێنی دامەزراندن بە مامۆستایانی گرێبەست دەدات، نوێنەری ئەو مامۆستایانەش رایدەگەیەنێت: لەلایەن وەزیری پەروەردەوە پێمان راگەیاندرا كە چاوەڕوانی بەشە بودجەی وەزارەتەكەیانن.
نزیكەی شەش هەزار مامۆستای گرێبەست لەهەرێمی كوردستاندا هەیە و بەشێكی زۆریان چوار ساڵ تێپەڕبووە بەسەر گرێبەستەكانیان، بەڵام تائێستا نەكراون بەهەمیشەیی، بۆ ئەومەبەستەش ڕۆژی 21ی 1ی 2018 ژمارەیەكی زۆر لەمامۆستایانی گرێبەست لەسەرجەم شارو شارۆچەكەكان، چوونە بەردەم ئەنجومەنی وەزیران لەهەولێر و داوایانكرد بكرێن بە هەمیشەیی.
هەواڵ عەلی، نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست لەلێدوانێكدا بە SNNی ڕاگەیاند: بەنوێنەرایەتی مامۆستایان چوینە لای بەڕێوەبەری گشتی لەئەنجومەنی وەزیران، بە نوسراو داواكارییەكانی ئێمەیان وەك هەمیشە بەرزكردەوە بۆسەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەیزان، دوای چەند ڕۆژێك وەڵاممان وەرگرتەوە كەئەنجومەنی وەزیران ڕایگەیاندووە هەركات بودجە لەپەرلەمانی كوردستان پەسەندكرا، بەهەمیشەیی كردنی مامۆستایانی گرێبەست دەبێتە كاری لەپێشینەیان.
وتیشی: لە سەردانێكیشدا بۆلای وەزیری پەروەردە، پشتیوان سادق پێی ڕاگەیاندم لەسەر ئەو بڕە پارەیە وەستاوین كە بەغدا بەنیازە بۆ هەرێمی بنێرێت، دوای ئەوەش چاوەڕێی پێكهێنانی حكومەتی نوێ و كاراكردنی پەرلەمانی كوردستانن، بۆ دیاریكردنی بەشە بودجەی وەزارەتەكان.
ئاماژەی بەوەشكرد، دوای ئەوەی بەشە بوجەی پەروەردە دیاریكرا، ئەولەویەتی كارەكانیان، بڕیاردان دەبێت لەسەر بەهەمیشەیی كردنی مامۆستا گرێبەستەكان.


نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Raw Raw

مامۆستایانی گرێبەست دەكرێنە هەمیشەیی.. حكومەت بەڵێنی پێدان Reviewed by Unknown on 11:31:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.