Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

روونکردنەوەیەک لە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى- ەوە.

روونکردنەوەیەک لە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى- ەوە

سەبارەت بە بڵابوونەوەى هەواڵى کردنەوەى لقێکى زانکۆى پەلاسکى چیکى لە شارى هەولێر وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى روونکردنەوەیەکى بڵاوکردەوە کە ئەمە دەقەکەیەتى:

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى حکومەتى هەرێمى کوردستان بەپێوستى دەزانێت ئاگادارى سەرجەم دامودەزگاو دامەزراوە فەرمییەکان و خوێندکاران و قوتابیان و هاوڵاتیان بکاتەوە کە بڵاوبونەوەى هەواڵى کردنەوەى لقێکى زانکۆى پەلاسکى چیکى لە هەولێر هیچ جۆرە مۆڵەتێکى فەرمى لەلایەن وەزارەتەکەمانەوە پێ نەدراوەو ئاگادارى کردنەوەى نین.

کردنەوەى زانکۆ یاخود لقى هەر زانکۆیەک لە هەرێمى کوردستان پێویستى بە رێککارى یاسایى هەیە کە پێویستە لەڕێگەى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستیەوە ئەنجامبدرێت، بە پێچەوانەوە کردنەوەى زانکۆ یاخود لقى هەر زانکۆیەک لە دەرەوەى یاساو ڕێنماییەکان، وەزارەتەکەمان بە مافى خۆى دەزانێت ڕێوشوێنى یاسایی بەرامبەر ئەو لایەنانە بگرێتە بەر، بۆیە بڵاوبونەوەى هەواڵى کردنەوەى لقى زانکۆى پەلاسکى لە هەولێر لە کاتێکدایە کە لقى ئەم زانکۆیە بەهیچ ڕێوشوێن و ڕێککارێکى یاسایى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى تێپەڕ نەبووە.

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى
٧/٢/٢٠١٩



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Raw Raw

روونکردنەوەیەک لە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى- ەوە. Reviewed by Unknown on 4:16:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.