Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

ئامادەیی ڕۆزاك و ئامادەیی هەولێری سیستەمی ئینگلیزی بە توندی وەڵام ڕۆژنامەی ڕووداو دەدەنەوە

ڕوونکردنەوەیەک لە قوتابخانەى ڕۆزاک و هەولێرى سیستەمى ئینگلیزى
.

لە لاپەڕى دووى ژمارە (٥٣٩)ى ڕۆژنامەى ڕووداو، ڕاپۆرتێک بە مانشێتى “دوو قوتابخانە ساڵانە ٥٠٠ ملیۆن دینار لە قوتابیان وەردەگرن” بڵاو کراوەتەوە، بۆیە وەک هەردوو بەڕێوەبەرى قوتابخانەى “ڕۆزاک و هەولێر”ى سیستەمى ئینگلیزى بە پێویستى دەزانین لەم بارەوە ڕوونکردنەوەیەک بدەین، چونکە پرسەکە پەیوەندیدارە بە ئێمە و قوتابخانەکانمان:
.

یەکەم:
بە هۆى داواکارییەکى زۆرى قوتابیان بۆ خوێندن بە زمانى ئینگلیزى و کەمى قوتابخانەى هاوشێوەى ئەم سیستەمە، دایک و باوکان لە ڕێگەى خۆیانەوە داوایان لە وەزارەتى پەروەردە کرد بۆ ئەوەى دەوامى دووەم لە قوتابخانەکانمان بکرێتەوە بە هەمان ستافى مامۆستایان، تەنانەت زۆرێک لە دایک و باوکى قوتابخانە ناحکومییەکانیش پاڵەپەستۆیان خستە سەر وەزارەتى پەروەردە تا لە ڕێگەى خوێندنى پارالێلى حکومییەوە ئەو قوتابیانە وەربگیردرێن کە خۆیان ناونووس کردبوو و بێبەش نەبن لە خوێندن، هەر ئەمە بوو کە وەزارەت بە وەرگرتنى سەرجەم سەرنج و تێبینى و پێشنیارەکان و سەرنجى کەسانى پەروەردەیی، بە نیوەى تێچووى خوێندنى قوتابخانە ناحکومییەکان، دەوامى پارالێلى ئێواران بۆ قوتابخانەکانمان کرانەوە بەو مەرجەى ئەنجوومەنى دایک و باوکان لە ڕووى دارایی و ڕاییکردنى کارە مادییەکانەوە پڕۆسەى خوێندن و دەوامەکە بەڕێوەبەرن. بۆیە ئێستا لەو داهاتە کە ڕۆژنامەى بەڕێزى ڕووداو وەک دەستکەوتێکى گەورى میدیایی زوومى خستووەتە سەر!، لە لایەن ئەنجوومەنەکەوە بۆ مووچەى مامۆستاکان و کەلوپەل و پەڕاو و نۆژەنکردنەوەى قوتابخانەکان سەرف دەکرێت و نووسخەى مەسرووفاتیش لە لاى (بەڕێوەبەرایەتى گشتى پەروەردە، ئەنجوومەنى دایک و باوکان، کارگێڕى قوتابخانە و ژمێریارى) دەمێنێتەوە و تەنانەت منداڵە شەهید و پێشمەرگەکانیش بێ بەرامبەر نزیکەى ٢٠%ى کورسییەکانیان بۆ تەرخان کرا.
.
دووەم:
هەر لەسەر ئەم ڕاپۆرتەى ڕووداو، پەیوەندیمان بە ئەنجوومەنى دایک و باوکانەوە کرد تا لەم بارەوە قسە بکەن، ئەوەبوو بەڕێز دکتۆر کاوە شێروانى سەرۆکى زانکۆى پۆلەتەکنیکى هەولێر کە خۆى لە ئەنجوومەنى دایک و باوکاندایە، گوتى “لام سەیرە کە بەم هەموو ماندووبوونەمانەوە، لەبرى پرژانە سەر زۆر بابەتى دیکە و کێشەکانى ترى کۆمەڵگە، کەچى ڕوو لە پرسێک دەکرێت کە سەرکەوتنى بەدەست هێناوە و لێى پاکتر نییە. ئێمە وەک ئەنجوومەنى دایک و باوکان هەموو کاروبارە ماڵییەکانى ئەو قوتابخانانەمان لە ئەستۆیە و هەموو ئەو پارەیەى خەرج دەکرێت بە وردەکاری تەواو و واژووى ئەنجوومەنەوە تۆمار دەکرێت، بۆیە دەبوو ڕووداو قسەى لەگەڵ ئێمەدا کردبایە، نەوەک شتێکى ئاسایی بکاتە دەنگۆیەکى زەبەلاحى بەلاڕێدابەر”.
.
سێیەم:
بەداخەوە ئێمە پێمان سەیرە تۆڕى میدیایی ڕووداو سەرەڕاى ماندووبوونى زۆریان، کەچى بێ بەڵگەى تەواو و دروست و بێ خۆماندووکردن بەدواداچوونى داتا و زانیارییەکان، کارى ڕیپۆرتەرێک بڵاو دەکاتەوە، چونکە لێدوانى ئێمەى بەڕێوەبەر بە تەلەفۆن وەک قسە وەرگیراوە نەک وەک لێدوانى فەرمى، تەنانەت داواشمان لە پەیامنێرەکە کرد کە بە وەرگرتنى ڕێگەپێدان لە بەڕێوەبەرایەتى گشتى پەروەردە و هاتنە قوتابخانە ڕاستەوخۆ زانیاری لە زمانى ئێمەوە وەربگرێت، بەڵام بەداخەوە هەست دەکەین ئەم کارە زۆر ناپڕۆفیشناڵانەیە و دوورە لە ئەتەکێتى ڕۆژنامەنووسییەوە.
.
چوارەم:
ئەوەمان پێ سەیرە کە لە نێو کەرتى تەندرووستى و خوێندنى باڵاش، سیستمى پارالێل پەیڕەو دەکرێت، کەچى بەداخەوە شەفافیەتى کارکردنى ئێمە بە هۆى ئەنجوومەنى دایک و باوکانەوە بووەتە کێشەى و لەبرى نیشاندانى ڕووە ناشیرینەکانى کەرتەکانى دیکە هەوڵى ناشیرینکردنى کەرتى پەروەردە دەدرێت. سەیرمان بەوە دێت میدیاى ئێستاى کوردى لەبرى بەدواداچوون بۆ کێشە و ئاریشە گەورە کۆمەڵایەتى و تەندرووستى و پەروەردەییەکان، ڕیفۆرم و سەرکەوتنى پڕۆسەى خوێندن دەبەنە ژێر پرسیارەوە، ئەمە لە کاتێکدایە وەزارەتى پەروەردە پێچەوانەى وەزارەتەکانى دیکەى حکومەتى هەرێمى کوردستان، گەورەترین وەزارەتى خزمەتگوزارییە کە بێ هیچ داهاتێک ڕۆژانە خزمەت پێشکەش بە ملیۆنێک و ٧٠٠ هەزار قوتابی و خوێندکار دەکات.

.
.
.
بەڕێوەبەرى قوتابخانەکانى “ڕۆزاک و هەولێر”ى سیستەمى ئینگلیزى لە هەولێر
٣/٢/٢٠١٩ى زایینى



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Raw Raw

ئامادەیی ڕۆزاك و ئامادەیی هەولێری سیستەمی ئینگلیزی بە توندی وەڵام ڕۆژنامەی ڕووداو دەدەنەوە Reviewed by Unknown on 6:06:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.