Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

ئامادەیی ئاراسی کچان/هەولێر-خەڵاتی قوتابیە یەکەمەکانی دەکات گۆڕانکاری و نوێگەریش لە قوتابخانە دەبینرێت

ئامادەیی ئاراسی کچان/هەولێر-خەڵاتی قوتابیە یەکەمەکانی دەکات گۆڕانکاری و نوێگەریش لە قوتابخانە دەبینرێت

ئامادەیی ئاراسی کچان-لەساڵی 1997 دامەزراوە…… شوێنی جوگرافی-کەوتۆتە جەرگەی شاری هەولێر سەر شەقامی60 مەتری تەنیشت شوقەکانی ئیسکانی نوێ-قوتابیانی گەڕەکی مامۆستایان1/2 و بەشێکی ڕووناکی و موفتی و ئیسکانی لەخۆ دەگرێت ئەم قوتابخانەیە ڕۆڵێکی بەرچـــــــاوی هەبوو لە پێگەیاندنی دەیان ڕۆڵەی کورد-بەڵام بەم دواییانە گۆڕانکاری و نوێگەری ڕێشەیی بەخۆیەوە بینی بەهۆی دەست بەکار بوونی بەڕێوەبەرێکی نوێ و گەنج و لێهاتوو و خاوەن بڕوانامەی ماستەر بەڕێز مامۆستا ئەڤین محمد کە ماوەی ساڵێکە دەست بەکاربووە هەر لەسەرەتاوە دەستی کرد بە گەڕانەوەی کارەبای نیشتیمانی کە چەند ساڵێک بوو ئەم قوتابخانەیە بێ کارەبا بوو-وە سیستەمی کارەبای قوتابخانەی ڕێکخستەوە-دواتر ژووری بەڕێوەبەر و ژووری کارگێری قوتابخانەی لەسەر ئەرکی خۆی نۆژەن کردۆتەوە و گرینگترین كاری ئەوەبوو كتێبخانەی مۆدێرن كرد و قوتابی بە كتێب خوێندنەوە ئاشنا كردەوە لەگەڵ دەیان نوێگەری تر لە تەواوی پێداویستیەکانی قوتابخانە ئێستا بەدی دەکرێت-دواتر بەهۆی هەوڵی بەرێزیان لەگەڵ چەند خێرخوازێک هۆڵی قوتابخانەیان نۆژەن کردەوە هەروەها دیواری دەرەوەی قوتابخانە بۆیە کرایەوە ئێستا ئاراس جۆرێکی ترە ئەوەی جێگای دڵخۆشی قوتابیانە بەڕێوەبەریان وەک خۆیان گەنجە زۆر جـــــــــوانە بەڕێوەبەری قوتابخانە گەنجانە لەگەڵ قوتابی بدوێت گەنجانە لەگەڵیان بیربکاتەوە سەردەمیانە هەوڵی بەدەست خستنی داهێنان و ڕۆشنکردنەوەی چرای زانست بدات کەم بەڕێوەبەر هەیە دابنیشێت لەگەڵ قوتابی گوێ ی بۆ بگرێت بەڵام ئەم پەیوەندیە لە ئاراس بەدی دەکرێت-کە بەڕێوەبەرت جوان بوو نمرە و سەرکەوتنەکانیشت جـــــــوان دەبێت هههههههههههه ئەمە پێ ی دەڵێن جوان بمبینە جوان دەتبینم-لێرەوە دەست خۆشی و سوپاسی خۆمان ئاراستەی بەڕێوەبەر و مامۆستایان و دەستەی کارگێری قوتابخانە دەکەین بە هیواین ئاراس هەمیشە پێشەنگی قوتابخانەکانی هەولێری پایتەخت بێت هەمیشە داینەمۆی دکتۆرە و موهەندیس و پارێزەر و مامۆستا و فەرمانبەرانی داهاتوو بێت

.

ڕەو ڕەو

 

   



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Raw Raw

ئامادەیی ئاراسی کچان/هەولێر-خەڵاتی قوتابیە یەکەمەکانی دەکات گۆڕانکاری و نوێگەریش لە قوتابخانە دەبینرێت Reviewed by Unknown on 6:31:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.