پەروەردەی مەخموور :تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی یەکەم دەستی پێکرد،هۆڵەکان بەسەرکرانەوە
لەکەش و هەوایەکی هێمن و ئارامدا رۆژی دووشەممە ڕیکەوتی ( ٧-١-٢٠١٩) لە سنوری بەڕێوبەرایەتی پەروەردەی مەخموور وەکوسەرجەم پەروەردەکانی هەرێمی کوردستان، تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی یەکەمی ساڵی خوێندنی ٢٠١٨-٢٠١٩ بەڕێوەچوو،لەیەکەم رۆژی تاقیکردنەوەکان مامۆستا عباس محمد بەڕێوبەڕی پەروەردەی مەخموور بەیاوەری سەرپەرشتیارانی پەروەردەی بۆ لە نزیکەوە ئاگاداربون لەکەش و هەوای تاقیکردنەوەکان و ئامادەکارییەکان سەردانی چەند قوتابخانە هۆڵێکی ئەزمونەکانیان کرد .
شیاوی باسە تاقیکردنەوەکان لەکەش و هەوایەکی هێمن و ئارام بەڕیوەچوو هەموو ئامادەکاریەکی پێشوەختە بۆ قوتابیان و مامۆستایان ئامادەکرابو،لە سەردانەکانیدا بەڕیوبەڕی پەروەردەی مەخموور سوپاس و دەستخۆشی لە دەستەی کارگێڕی قوتابخانەکان و لیژنەی تاقیکردنەوەکان کرد بۆ هەوڵ و ماندوبون و ئامادەکارییەکانیان ..
تاقیکردنەوەکان تا 1٦ی مانگی 1 بەردەوام دەبێت و لەلایەن بەڕێوەبەڕایەتی پەروەردەی مەخموور لە نزیکەوە جاودێری ڕەوشی تاقیکردنەوەکان دەکرێت .
نووسراوه لهلایهن
Parwarday Maxmur
ليست هناك تعليقات: