Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

چیرۆكی قوتابیەكی كچ لە یەكێك لە قوتابخانەكانی كوردستان ڕوویداوە ناخ هەژێنە بیخوێنەوە

چیرۆكی قوتابیەكی كچ لە یەكێك لە قوتابخانەكانی كوردستان ڕوویداوە ناخ هەژێنە بیخوێنەوە

مامۆستایەک گێڕایەوە و وتی:
لە مەکتەبی سەرەتایی منداڵان بووم،،،
ماوەیەک بوو، کۆمەڵە منداڵێکم ڕادەهێنا بۆ سرود وتن..
بەو نیەتەی، کە لە ئاخیری ساڵدا ، حەفلەیەکیان بۆ دەکرێ،،،
دایک و باوکیشیان دەعوەتی ئەو حەفلەیەی دەکرێن
منداڵەکانیش لەبەر چاوی هەموو مامۆستایەکان و دایک و باوکیان سرودەکە بڵێنەوە.
چەندان جار ڕاهێنانەکەمان دووبارە کردەوە هەتا تەواو سروودەکەیان ڕەوان و لەبەرکرد،،،
ڕۆژی حەفلەکە،منداڵەکانم هێنا و ڕێکم خستن،،،
بە کۆمەڵ لەبەر چاوی دایک و باوکیان و مامۆستاکان، دەستیان بە وتنی سرودەکە کرد
هەر هێندەمان زانی، کچێک لە ناو کۆمەڵەکەی خۆی هاتە دەرێ،،،
لەباتی ئەوەی سرودەکە لەگەڵ هاوەڵەکانی بڵێتەوە،دەستی بە خۆ بادان کرد،،،
دەستی دەهێنا و دەبرد،لاقەکانی دەجولاند،،،
سەر و ملی بادەدا،خۆی دەهێناو دەبرد،،،
حەرەکاتی سەیر سەیری دەکرد،،،
منداڵەکانیش سرودەکەیان دەوتەوە و دقە دقیان بوو پێدەکەنین،،،
تۆزێکی مابوو لەبەر پێکەنینیان،ڕیسەکەم لێ بکەنەوە خوری و ڕەوشەکە تێک بدەن،،،
سەرم ئاوسابوو لە خەما…
نەشم دەتوانی لەبەر چاوی ئەو خەڵکە بیگرم و بەقژی ڕایکێشم و تیتکی هەموو دەربێنم!!!
باشە دەبێ ئەو منداڵە بۆ وابکا،بۆ ئاوها حەیایی ڕۆیشتبێ؟!!
خۆ پێشترێ منداڵێکی زۆر زیرەک و عاقڵ بوو،،،
نمونەی نازداری و باشی بوو لە ناو منداڵان!!!
چوومە بەرامبەری،هەندێ ئیشاڕەتم بۆی کرد،تەقەی سەری دەهات،،،
هێندە توڕەی کردم نەبێتەوە،تفم پێ قوت نەدەدراوە!!!
بەسەرخۆم نەهێنا
هێواش بۆی چووم دەستم گرت،دەتگوت جیوەیە،خۆی لە دەستم دەرهێنا و چووە ئەولای دەستی پێ کردەوە!!!
ببووە یەک پێکەنین ئەوسەری دیار نەبێ،،،
هەموو خۆیان خەنی کردبوو!!
چاوێکەم سوڕاند،مدیرەم بینی،مۆر هەڵگەڕابوو،،،
لە توڕەیی و لە شەرمان،ئارقی قەترە قەترە دادەباراند!!!
لەسەر کورسیەکەی هەستاوە و هاتە تەنیشتم و سەری هینا پێش و وتی:
بەس ئەو حەفلەیە تەواو بێ،بزانە چی لێدەکەم؟!
فەصلی دەکەم،بە حەیاتی نابێ لێرە وەربگیرێتەوە،،،
منیش، تۆزێکم بۆ زیاد کرد و هەندێکیشم بۆتێگوشی،
هەتا باشتر توڕەبی و دەرکردنی ئەو منداڵە مسۆگەربی!!!
ئەوەی لە تەنیشتمە عەنتیکە بوو، دایکی منداڵەکە بوو!!!
تەاو چوو بووە پێش و کەتبووە ناو جەوەکەی،،،
زۆر بە گەرمی پێدەکەنی و چەپڵەی لێدەدا،،
کچەش هێندەیتر گەرمتر ببوو بە چەپڵەی دایکی!!!
هەر هێندە سرودەکە تەواو بو
ڕام کردە سەر مەسرەحەکە وقوڵیم گرتو گوتم
ئەوە بۆ ئاوا دەکەی؟!
بۆ لەگەڵ هاوڕێکانت سروودەکەت نەدەوتەوە؟!
کچەکە وەڵامی داوە و وتی:
ئاخر دایکم لێرەیە ، بۆ دایکم وام دەکرد !!!
مامۆستاکە وتی:لەگەڵ ئەو وەڵامەی،زۆرتر توڕەی کردم و بەرچاوم تاریک بوو،،،
لە دڵی خۆم وتم:
ئاخر هەی هی نەدیوە
هەموو وەک تۆ ،یان دایکیان یان باوکیان لێرەییە
ئەی بۆ ئەوان وەک تو هەڵناپەڕن و خۆیان بێ تام ناکەن؟!
چاوم لێی زەق کردەوە و ویستم ڕایکێشم
منداڵە کچەکە وتی:
مامۆستا،ڕاوەستە با دایکم هەست نەکا، خۆم پێت بڵێم:
دایکی من وەک دایکی ئەوانی تر نیە!!!
دایکم، (کەڕ و لاڵە)،،،
گوێی لە هیچ نابێ، من بەو حەرەکاتانەم خۆشی و کەلیمە جوانەکانی ناو سرودەکەم بۆ تەرجومە دەکرد،،،
هەتا ئەویش وەک دایکەکانیتر ، هەست بەو خۆشییەی ئێمە بکات !!!
ئەو خۆ بادان و حەرەکاتانەم، ڕاقسە و هەڵپەڕین نیە،،،
ئەوە زمانی ئیشارەتە(اللغة الاشارة)یە،،،
زمانی ئیشاڕەت،زمانی کەڕ و لاڵانە،،،
هەر گوێم لەو قسانەی بوو، ڕایچەڵەکاندم!!!
بەدەست خۆم نەبوو بە دەنگ گریاندمی و باوەشم لێدا و توند لە باوەشی خۆم گوشیم!!!
ئافەرین منداڵ ئەوەندە عاقڵ بی،
ئەو دایکەت لەلا ئەوەندە گەورەبێ
تۆ وەرە بزانە بیری لە چی کردۆتەوە!!!
بووە پستە پست و مقۆ مقۆ و چ بوو و چ بوو!!!
هەتا وای لێهات هەموو خەڵکەکەی ناو حەفلەکە بە مەوزوعەکەیان زانی،،،
نەک هەر من،ئەوی لەوێ بوو لە دایک و باوک و مامۆستایەکان هەمومانی گریاند!!!
لە هەمووی خۆشتر ئەوە بوو
مدیرە هات و نازناوی (منداڵی نمونەیی)یان (قوتابی نمونەیی) پێ بەخشی!!!
لەگەڵ دایکی دەستی یەکیان گرت و ڕۆیشتن،،،
جار جار دەکەوتە پێش دایکی و لە پێش دایکی،وەک کاریلەی سپی، خۆی هەڵدەدا و دایکی دڵخۆش دەکرد!!!
حیکمەتی ئەو چیرۆکەئەوەیە:
زوو توڕە مەبە و زوو هەڵمەچوو،،،
هەولدە زوو بڕیار نەدەی،
هەتا بەرچاوت تەواو ڕوون دەبێتەوە و لە بابەتەکە دەگەی!!!!؟؟؟٠



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Raw Raw

چیرۆكی قوتابیەكی كچ لە یەكێك لە قوتابخانەكانی كوردستان ڕوویداوە ناخ هەژێنە بیخوێنەوە Reviewed by Unknown on 7:35:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.